بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی ئافره‌ت

کۆنتڕۆڵ کردنی به‌په‌له‌ی منداڵبوون "طارئ"

له‌ ده‌ست قه‌ومان!!

کۆنتڕۆڵ کردنی به‌په‌له‌ ی منداڵبوون بریتیه‌ له‌ رێگایه‌ک بۆ رێگاگرتن له‌ سک پربوون دوای جووتبوونێکی بێ ئاگاداری، واته‌ کۆنتۆڵکردنی منداڵ بوون و سک پڕبوون دوای جووتبوون.

دوو جۆری کۆنتڕۆڵ کردنی به‌په‌لی منداڵبوون هه‌یه‌؛

حه‌ب دژه‌سکپڕبوونی به‌په‌له‌؛ زۆرێک له‌ جۆری حه‌بی دژه‌ سکپڕبوون به‌کارده‌هێندرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی به‌په‌له‌ی منداڵبوون. به‌ڵام ته‌نها "پلان بی – که‌ پلانێکه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی به‌په‌له‌ی منداڵبوون به‌کارده‌هێندرێت" له‌لایه‌ن رێکخراوی خۆراک و ده‌رمانی ئه‌مریکی "ئێف دی ئه‌ی" په‌سه‌ند کراوه‌.له‌م پلانه‌ "واته‌ پلان بی"، به‌په‌له‌ پێویسته‌ حه‌بێکی "پلان بی" دژی سکپڕبوون "منع حمل" وه‌ربگیردرێت، چه‌ندی زووتر باشتره‌ "له‌ ماوه‌ی 72 کاتژمێری جووتبوون - واته‌ 3 رۆژ"، پاش 12 کاتژمێر له‌ وه‌رگرتنی حه‌به‌که‌، حه‌بی دووه‌م وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌م رێگایه‌ کاریگه‌ره‌ بۆ رێگاگرتن له‌ سکپڕبوون، به‌ڵام 100% کاریگه‌رنیه‌. دوای جووتبوونێکی ئاسایی، 8 له‌ هه‌ر 100 ئافره‌ت سکیان ده‌بێت، به‌ڵام به‌به‌کارهێنانی ئه‌م رێگایه‌ ته‌نها یه‌ک یاخود دوو له‌ هه‌ر 100 ئافره‌ت ئه‌گه‌ری سکپڕبوونیان هه‌یه‌. ئه‌م رێگایه‌ هه‌ندێک جار که‌مێک کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت وه‌ک هێڵنج، ژانه‌ زگ، بێ تاقه‌تی، ژانه‌ سه‌ر، گۆڕانکاری له‌ سووڕی مانگانه‌.

له‌وله‌پ "له‌وله‌پی جۆری مسی ئه‌مه‌ش رێگایه‌کی تره‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی به‌په‌له‌ی منداڵبوون. پێویسته‌ له‌وله‌په‌که‌ دابندرێت به‌زووترین کات دوای جووتبوونی به‌بێ ئاگاداری "زیاتر نه‌بێت له‌ 5 رۆژ له‌ماوه‌ی جووتبونه‌که‌". ئه‌م رێگایه‌ 99% کاریگه‌ره‌ بۆ رێگاگرتن له‌ سکپربوون. ده‌کرێت دوای بینی ماوه‌ "بێ نوێژی" مانگی داهاتوو له‌وله‌په‌ک لاببردێت، هه‌روه‌ها ده‌کرێت بهێلدرێته‌وه‌ به‌ڵام پێویستی به‌ چاودێری پزیشکی هه‌یه‌.
        
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌مووان 
Make a Free Website with Yola.