بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

ژیانێکی ته‌ندروست >> ته‌ندروستی ئافره‌ت

 له‌وله‌پ – جۆری مسی

جۆری مسی له‌وله‌پ بریتیه‌ له‌ ئامێرێکی شێوی پیتی تی ئینگلیزیه‌ له‌گه‌ڵ دوو داو به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستراون. ده‌خرێته‌ ناو مناڵدان بۆ ڕێگرتن له‌ سکپڕبوون به‌هۆی ڕێگرتن له‌ پیتاندن (ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ تۆو بگاته‌ ناو جۆگه‌ی هێلکه‌دان)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌یشت ئه‌وکات ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ کۆرپه‌له‌ بلکێت به‌ دیواری منداڵدان، هه‌روه‌ها مسه‌که‌ش ده‌بێته‌ هۆی ناچاڵاک کردنی تۆویه‌کان.

له‌وله‌پ کاریگه‌ره‌ له‌ ڕێگرتن له‌ سکپڕبوون به‌ ڕێژه‌ی 99.2 بۆ 99.4 له‌ سه‌دا. مانایی ئه‌وه‌یه‌ که‌ 6 بۆ 8 ئافره‌ت له‌ 1000 ئافره‌ت که‌ له‌وله‌پ به‌کارده‌هێنن دووگیان ده‌بن له‌ ساڵێکدا.

لایه‌نه‌ خراپه‌کان و مه‌ترسیه‌کانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی؛

باوترین لایه‌نی خراپی ئه‌م ئامێره‌ بریتیه‌ له‌ زیادکردنی خوێنبه‌ربوون و ئازار له‌ کاتی بێنوێژی. هه‌روه‌ها هه‌ندێک ئافره‌ت تووشی هه‌وکردن ده‌بن له‌ حه‌وزیان له‌ 3 هه‌فته‌ی یه‌که‌می دانانی ئامێره‌که‌. هه‌ره‌وه‌ها نرخی ئامێره‌که‌ش گرانه‌ 200 بۆ 300 دۆلاری ئه‌مریکی، جگه‌ له‌ سه‌ردانی ناوبه‌ناوی پزیشک.
        
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌مووان 
Make a Free Website with Yola.