لێکۆله‌ره‌وه‌کان ئامێری پشکنینی تیشکی ته‌ندور (سی تی)ی پێشکه‌وتوویان به‌کار هێنا له لێکۆلینه‌وه‌که بۆ چاودێری کردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که به‌ژدار بوون له لێکۆلینه‌وه‌که. لێکۆله‌ره‌وان تهقهنیهکی نوێیان به‌کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن که
لووله‌کانی خوێنی دڵ سه‌لامه‌ت ببون پێش لێکۆلینه‌وه‌که، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن په‌یوندی ڕاسته‌وخۆی نێوان که‌م نووستن له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسی نه‌خۆشی
لووله‌کانی خوێنی دڵ بدۆزنه‌وه. 10 ساڵ له لێکۆڵینه‌وه، هه‌زاران له پیاو و ئافره‌ت پشکێنران، ئه‌وه‌ی
که دۆزیانه‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی که 5 کاتژمێر یاخود که‌متر
ده‌نوون له شه‌وێکدا، چانسی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵی لێیان زیاترده‌بێت. ئه‌مه
ڕاسته‌وخۆ به‌راوردکرا له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که ده‌توانن 8 کاتژمێر
بنوون له شه‌وێکدا به تێکڕا. ئه‌وانه‌ی که که‌م ده‌نوون له شه‌ودا، چانسی ڕوودانی نه‌خۆشی لووله‌کانی
خوێنی دڵ لێیان زیاتره. له هه‌مان کاتدا، نووستن زیاتر له 9 کاتژمێر له شه‌وێکدا، باش نیه بۆ
دڵ، به‌ڵام 7-8 کاتژمێر نووستن به باشترین داده‌ندرێت. لێکۆلینه‌وه‌که
له گۆڤاری ئه‌نجومه‌نی پزیشکی ئه‌مریکی ده‌رچوو. بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار؛ |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.co.cc مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 ©