ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ و قه‌ده‌غکردنی نه‌خۆشی له ئه‌مریکا "سی دی سی" ئه‌مه هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست کرده‌وه و وتی به‌م زوانه کوتان له دژی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ئاماده ده‌کرێت. شایه‌نی باسه ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژی 01/06/2009 دواین گۆڕانکاری له ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بڵاو کرده‌وه که به‌م شێوه‌یه؛ 17410 باری تووشبوو به نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز "ڤایرۆسی ئێج وه‌ن ئێن وه‌ن" له 62 وڵات به فه‌رمی ده‌ستنیشان کراوه، 115 مردوو له خۆ ده‌گرێت. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چیه؟ وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه جیاوزه، به هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه دروست بووه که ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه له که سێک بۆ که‌سێی تر "له نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان "په‌یوه‌ندیه‌کیان" نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. >>کلیک بکه لێره بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز>> |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©