ئه‌مه مانایی ئه‌وه‌یه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بڵاوده‌بێته‌وه به‌لایه‌نی که‌م له دوو ناوچه‌ی جیهان. به‌رپرسی ڕێکخراوی ته‌ندوستی جیهانی، د. مارگه‌رێت چان وتی جیهانگیربوون مانایی ئه‌وه‌نیه ڤایرۆسکه ده‌بێته هۆی تووشبوونی زۆر سه‌خت یاخود ببێته هۆی زیاتر هۆی مردن. ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز "ئێج وه‌ن ئێن وه‌ن" بۆ یه‌که‌م جار له مه‌کیسک بڵاوبۆوه له مانگی ئه‌پڕیل و ئێستاش له 74 وڵاتی جیهانی بڵاوبۆته‌وه. چاودێران ده‌ڵێن تاکو ئێستا به نزیکه‌یی 30000 باری تووشبوو ده‌ستنیشانکراوه له هه‌موو جیهان و 141 باری مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌روه‌ها باری تووشبوون ڕۆژانه‌ش له زیادبوون دایه.
ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چیه؟ وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه جیاوزه، به هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه دروست بووه که ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه له که سێک بۆ که‌سێی تر "له نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان "په‌یوه‌ندیه‌کیان" نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. >>کلیک بکه لێره بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز>> |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©