ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌لێت زۆری باره تووشبووه‌کانی ڤایرۆسی "ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن" باری نه‌رمن "سه‌خت نین" و زۆربه‌ی خه‌ڵکی چاک ده‌بنه‌وه به‌بێ یارمه‌تی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، جگه له‌و که‌سانی دووگیان و ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که خۆی له خۆیان کێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه، ئه‌و که‌سانه له مه‌ترسی زۆری ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه‌دان و پێویستهیان به چاودێری هه‌یه ئه‌گه‌ر تووشبوون. شایه‌نه‌ی باسه له دواین گۆڕانکاری له ڕۆژی چوارشه‌مه 1ی جوڵای 2009 "ژماره 56" ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌باره‌ت به به‌رىڵاوی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له جیهان، زیاتر له 121 وڵاتی جیهان بڵاو بۆتوه، له عێراق 11 باری نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ده‌ستنیشان کراوه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چیه؟ وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه جیاوزه، به هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه دروست بووه که ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه له که سێک بۆ که‌سێی تر "له نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان "په‌یوه‌ندیه‌کیان" نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز، ئێره کلیک بکه |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©