زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چیه؟ وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی توشی مرۆڤ نابێت، وه باری ده‌گمه‌نی مرۆڤ که له ڕابردوو ڕوویدابوو ته‌نها له تووشی ئه‌و که‌سانه ببوو که ڕاسته‌وخۆ تێکه‌ڵاویان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. به‌ڵام ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه‌ی ئێستا بڵاوبوویته‌وه جیاوزه، به هۆی ڤایرۆسێکی نوێی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌رازه‌وه دروست بووه که ده‌توانێت بڵاوببێته‌وه له که سێک بۆ که‌سێی تر "له نێوان مرۆڤاندا"، هه‌روه‌ها ده‌کرێت تووشی ئه‌و که‌سانه ببێت که هیچ تێكه‌ڵاویه‌کیان "په‌یوه‌ندیه‌کیان" نه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌راز. نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چین؟ نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز وه‌ک نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ وایه که بریتین له، تا، کۆخه، ئازاری گه‌روو، ژن له هه‌موو له‌ش، ژانه سه‌ر، له‌رزین، بێ تاقه‌تی. هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که تووشی بوینه ده‌ڵێت تووشی سك چوون و ڕشانه‌وه‌ش بووینه. ئه‌م نیشانه‌نه له زۆر باری "نه‌خۆشی" تر به‌دیده‌کرێن، ئه‌مه‌ش مانایی ئه‌وه‌یه که پزیشک ناتوانێت ته‌نها به هۆی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌وه ده‌ستنیشانی بکات، به‌ڵکو پێویستی به پشکنینی تاقیگه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بکرێته‌وه که نه‌خۆشیه‌که ئه‌نفله‌وه‌نزایی به‌رازه یاخود نه‌خۆشیه‌که‌ی تره. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت کرد که تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزایی به‌راز بوویت، چی پێویسته تۆ بیکه‌ی؟ که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی؟ ئه‌گه‌ر تۆ نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزات گرت، له ماڵ دانیشه، کاتێک پژمینت هات یاخود کۆخیت، ده‌م و لووتت داپۆشه به کلینکسێک یاخود ده‌سته‌سڕێک، پاشان کلێنکسه‌که یاخود ده‌سته‌سڕه‌که فڕیبده و ده‌سته‌کانت بشۆ. به‌م ڕێگایه ئه‌نفله‌وه‌نزایه‌که‌ت بڵاو نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر تووشی نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزا بوویت، وه به‌م زوانه له گه‌شتێک هاتیتیه‌وه له ناوچه‌یه‌که که ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی به‌ربڵاوه وه‌ک مه‌کسیک! ئه‌وه پێویسته خۆت به پزیشک نیشان بده‌یت "به گوێریه سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕڵکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی". به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزات گرت به‌ڵام به‌م زوانه له هیچ گه‌شتێک نه‌بوویت که ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی تێدا بڵاوبێت، ئه‌وا له‌م باره‌ش ده‌توانیت سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت – ده‌وه‌ستێته سه‌رخۆت. ئه‌مه‌ت له‌بیربێت که پزیشک ناتوانێت ته‌نها له‌ڕێگای نیشانه‌کانه‌وه ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌که بکات، به‌ڵکو پێویستی به پشکنینی تاقیگه‌یی هه‌یه. ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چۆن بڵاوده‌بێته‌وه؟ ئه‌م ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌رازه نوێیه‌ی که ئێستا بڵاوبوویته‌وه، وه‌ک ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ بڵاوده‌بێته‌وه، واته ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ تووشی ببیت له‌ڕێگای که‌سێکه‌وه که نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌یه، یاخود به ده‌ست لێدان له ته‌نێك که که‌سی نه‌خۆشی ده‌ستی لێداوه، پاشان ده‌ست له ده‌م و چاو و لووتت بده‌یت. بۆیه پێویسته شووشتنی ده‌سته‌کانت بکه‌یت به خوو، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشیش نه‌بوویت. که‌سی تووشبوو ده‌توانێت نه‌خۆشیه‌که بڵاوبکاته‌وه ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی نیشانه‌کانی لێبه‌ده‌ربکه‌وێت، هه‌روه‌ها 7 ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش که‌وت "به گوێره‌ی سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی". ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازه ده‌کرێت به ڕێگای هه‌واوه بگوازرێته‌وه ئه‌گه‌ر که‌سی نه‌خۆش له کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌می و لووتی خۆی دانه‌پۆشێت. چۆن ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌ستیاره بۆ ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆسی " Tamiflu، Relenza". "سی دی سی – ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ کردن و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی" به باش ده‌زانێت ئه‌م ده‌رمانه‌نه به‌کاربهێندرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که. ده‌رمانه‌کان زۆر کاریگه‌رن ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرێن له 48 کاتژمێری یه‌که‌می سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌م ده‌رمانانه نیه، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که سه‌ره‌تا تووشی نه‌خۆشیه‌که بوون له ئه‌مریکا چاک بوونه‌وه به‌بێ وه‌رگرتنی ده‌رمان، بۆیه پێویست ناکات ده‌رمانه‌کان خه‌زن به‌که‌ن!!! ئایا کوتانی دژی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌یه؟ له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ڤایرۆسه، هیچ کوتانێک نه‌بوو، به‌ڵام دوایی تواندرا له چه‌ند وڵاتێک کوتانی دژی ئه‌م ڤایرۆسه دروست بکه‌ن. تاکو ئێستا کوتانه‌که قسه‌وباسی زۆر له‌سه‌ره له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی. ئایا ئه‌نفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز بارێکی چه‌نده سه‌خته؟ سه‌ختی باره‌کان له به‌ربڵاوی ئێستا زۆر جیاوزه. بۆ نموونه له مه‌کسیک، هه‌ندێک که‌س مردوون و هه‌ندێکی تر زۆر به‌سه‌ختی نه‌خۆشیه‌کایان گرتووه، به‌ڵام له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باره‌کان سه‌خت نه‌بووینه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌کرێت بگۆڕێت. ڤایرۆسه‌که ده‌توانێت خۆت بگۆڕێت، یان ترساناکتر یان بێ مه‌ترسی ده‌بێت. زانایان زۆر به وردی به‌دوای ڤایرۆسکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که کام ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌که کام ڕێگا ده‌گرێت. ئایا ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بڵاوده‌بێته‌وه؟ نه‌خێر. له ساڵی 1976 له سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکی فۆڕت دیکس ئێن جه‌ی له نێو سه‌ربازان بڵاو بۆوه، مانگێکی خایه‌ند، به‌ڵام دوایی نه‌ما! 240 که‌س تووش بوو، یه‌ک که‌س مرد. ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که له فۆڕت دیکس بڵاوبۆوه نه‌ژادی ئێچ وه‌ن ئێن وه‌ن بوو، هه‌مان ئه‌و نه‌ژاده ڤایرۆسه بووه که بووه هۆی کاره‌ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا له ساڵی 1918-1919 که بووه هۆی مردنی ده‌یان ملیۆن که‌س. |
پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©