له 4% خه‌ڵکی له هیندستان هه‌ڵگری ئه‌و بۆهێله بازدراوهن که حه‌وت هه‌نده مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵی زیاد ده‌کات. تیمێكی زانایانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن؛ زۆر ده‌گمه‌نه بتواندرێت بۆهێلێک
بدۆزرێته‌وه که ئه‌م کاریگه‌ریه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بێت و ئاوا به‌ربڵاوبێت. نه‌خۆشی دڵی به ژماره یه‌کی هۆکاری مردن ده‌ژمێردرێت له جیهان. به
گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ساڵێ 2010 له 60% نه‌خۆشه‌کانی
نه‌خۆشی دڵی له هینستان ده‌بێت. له دواین لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بۆ گه‌ڕان له بۆهێلی بازدراو له 800 که‌س
که نه‌خۆشی دڵیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ 700 که‌سی تر "وه‌ک کۆنتڕۆڵ"، بینیان
له بازدانه‌که به‌ربڵاوه له 1% هه‌موو خه‌ڵکی جیهان هه‌یه. ئه‌م
دۆزینه‌وه‌یه زۆر گرنگه، زۆر ئاسانه خه‌ڵکی له ته‌مه‌نی گه‌نجی بپشکنرێن بۆ ئه‌م
بۆهێله. هه‌روه‌ها ئه‌م دۆزیهنهوهیه بناغه و سه‌ره‌تایه‌کی باشه بۆ گه‌ڕان
و پشکنین له خه‌ڵکانی به ڕه‌چه‌ڵه‌کی باشوری ئاسیا ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشی دڵیان
هه‌یه به‌بێ هۆیه‌کی ڕوون و پشکنینی ئه‌ندامانی خێزان و که‌س و کاریان بۆ دۆزینه‌وه‌ی
بۆهێلی بازدراو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تاکو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو نیه که ئه‌گه‌ر
ئه‌م بۆهێله بازدراو له ته‌مه‌نی زوو ده‌ستنیشان بکرێت بتواندرێت کۆنتڕۆڵی نه‌خۆشی
دڵی بکرێت. ------------------------------------------------------------------------------------- |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©