تکایه‌ ئه‌مت له‌بیر بێت، که‌ ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ نزیکه‌ی یه‌، چونکه‌ دووگیانی له‌ ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه  هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه‌. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له‌ پزیشکه‌که‌ت بپرسه‌.

گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌:ئه‌و مووه‌ی که‌ باسمان کرد (له‌ هه‌فته‌ی 15 که‌ هه‌موو له‌شی داده‌پۆشی) له‌م هه‌فته‌یه‌دا نامینێت، کۆرپه‌له‌ خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ده‌رچون له‌ منداڵدان. له‌م هه‌فته‌یه‌دا سییه‌کان پێده‌گه‌ن. کۆرپه‌له‌ ناتوانێت بجولێت له‌ناو منداڵدان. له‌م هه‌فتیه‌یه‌دا کێشی کۆرپه‌له‌ به‌ نزیکه‌یی 3.25 کیلۆگرامده‌بێت.

بۆ دایک:
 هه‌ر که‌ کۆرپه‌له‌ دێته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو حه‌وزت، وا هه‌ست ده‌که‌ی که‌ ته‌وازن له‌دست ده‌ده‌ی، لێره‌دا منداڵدان په‌ستان ناخاته‌ سه‌ر ناوپه‌نچکت، به‌مه‌ش به‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت نامێنێ، به‌ڵام منداڵدانت زیاتر په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر میزڵدانت به‌مه‌ش زیاتر هه‌ست به‌ میز کردن ده‌که‌ی، له‌وانه‌یه‌ هه‌ر 3 – 4 ده‌قیقه‌ جارێک بچیت بۆ میزکردن!.

<<< هه‌فته‌ی 38 <<<         >>> هه‌فته‌ی 40 >>>

پرسیارکردن
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان
Make a Free Website with Yola.