تکایه ئه‌مت له‌بیر بێت، که ئه‌م زانیاریانه به نزیکه‌ی یه، چونکه دووگیانی له ئافره‌تێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه هه‌روه‌ها گه‌شه‌ش جیاوازه. ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیاره‌کت هه‌بوو له پزیشکه‌که‌ت بپرسه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێوه‌ی هه‌فته ماوه‌ی سک پڕی حساب ده‌که‌ین، هه‌فته‌ی یه‌که‌م ده‌ست پێده‌کات له یه‌که‌م ڕۆژی ماوه‌ی عاده‌ت. که هێشتا سک پڕی ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌رت ده‌ست به حیساب کردن بکه‌ی. بۆ دایکان: ماوه‌که‌ت تازه ده‌ستی پێ‌کرد. بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که سووڕی عادهیان 28 ڕۆژه، ده‌رچونی هێلکه له هێلکه‌دان ڕووده‌دات به نزیکه‌ی 14 ڕۆژ دوای ده‌ست پێکردنی سووڕی عاده. ئێستا کاتێکی زۆر باشه بۆ ده‌ست پێکردن به گرنگی دان به ته‌ندروستیت (ئه‌گه‌ر هێشتا ده‌ستت پێنهکردیه). ده‌ست پێبکه به خواردنی زۆر له میوه و سه‌وزه‌ی نوێ، وه‌رزش بکه، ده‌ست پێبکه به وه‌رگرتنی ترشی فۆلیک (فۆلیک ئه‌سید)، وازبێنه له جگه‌ره کێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (ئه‌گه‌ر ده‌خۆیه‌وه) و به‌کارهێنانی ده‌رمان، زۆر ئاگات له ته‌ندرستی خۆتبێت، ته‌واو پشوو بده.
|