لێدانی کاره‌با مه‌ترسی لێدانی کاره‌با به‌نده له‌سه‌ر چوار هۆکار؛ ڤۆڵتیه‌یی کاره‌باکه
چه‌ند بووه، چۆن ته‌زوه‌که به له‌شی که‌سه‌که تێپه‌ڕیوه، ته‌ندروستی گشتی که‌سه‌که
پێش لێدانی کاره‌با، خێرایی چاره‌سه‌ری که‌سه‌که. هه‌رکاتێک دوای لێدانی کاره‌با ئه‌م نیشانانه‌ی خواره
به‌دی کرا ده‌بێت کت و پڕ ته‌له‌فۆن بۆ فریاکه‌وتنی پزیشکی بکرێت؛ وه‌ستانی دڵ ناڕێکی له لێدانی دڵ "نه‌خۆش هه‌ست ده‌کات که دڵی ده‌رده‌چێت" وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان ئازاری ماسولکه و گرژبوون خوو سڕبوون ی له‌ش له‌هۆش چوون له کاتی چاوه‌ڕوانی بۆ فریاکه‌وتنی پزیشکی ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه بکه؛ له‌سه‌ره‌تا سه‌یر بکه، ده‌ست لێ مه‌ده؛ له‌وانه‌یه که‌سه‌که هێشتا به
سه‌رچاوه‌ی کاره‌باوه په‌یوه‌ندبێت، له‌م باره‌دا کاره‌بایه‌که بۆ تۆ ده‌گوازرێته‌وه. سه‌رچاوه‌ی کاره‌با بکوژێنه‌وه ئه‌گه‌ر کرا، ئه‌گه‌ر نه‌کرا سه‌رچاوه‌ی
کاره‌باکه له که‌سه‌که و خۆت دووربخه‌ره‌وه به یارمه‌تی ته‌نێکی نه‌گه‌یه‌نه‌ر
وه‌ک پارچه دارێک یاخود پلاسیتکێک. سه‌یری نیشانه‌کانی هه‌ناسه‌دان و کۆخین و جووله بکه له که‌سه‌که، ئه‌گه‌ر
نه‌بوو، ده‌ست به‌جێ ده‌ست بکه به فریاگووزاری بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان –
ب د س. که‌سه‌که درێژ بکه، ئه‌گه‌ر کرا سه‌ری که‌سه‌که که‌مێک نزم تر بێت له
له لاشه‌ی هه‌روه‌ها قاچه‌کانیشی به‌رزبکه‌ره‌وه. هۆشداری؛ ده‌ست له که‌سه‌که مه‌ده به ده‌ستێکی ڕووت ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هێشتا په‌یوه‌ند
بوو به سه‌رچاوه‌ی کاره‌با. نزیکی وایه‌ری ڤۆڵتیه‌ی به‌رز مه‌به‌ره‌وه ته‌نها ئه‌گه‌ر دڵنیابووی که
ته‌زووی سه‌رچاوه‌که کوژێندراوه‌ته‌وه. که‌سه‌که
مه‌جوولێنه ته‌نها ئه‌گه‌ر که‌سه‌که له مه‌ترسیه‌کی کت و پڕ بوو. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©