له هۆش چوون له هۆش چوون کاتێک ڕووده‌دات کاتێک خوێنی پێویست بۆ مێشک ناگات بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک
که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاگات له خۆت ببڕێت. ئه‌م له هۆش چوونه بۆ ماوه‌یه‌کی
کورته. له هۆش چوون له‌وانه‌ی گرنگی نه‌بێت، له‌وانه‌شه هۆیه‌که‌ی مهترسداربێت. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ست کرد له هۆش خۆت ده‌چیت؛ خۆت نزم بکه‌ره‌وه یاخود دانیشه. کاتێک دانیشیتی یاخود درێژی بوویت، سه‌رت
له‌نێوان ئهژنۆیهکانت دابنێ. ئه‌گه‌ر تۆ زۆر تووشی ئه‌م باره ده‌بیت پێویسته ڕاوێژی
به پزیشکی پسپۆڕ بکه‌ی. ئه‌گه‌ر که‌سێک له پێش تۆ له هۆش خۆی چوو؛ که‌سه‌که له‌سه‌ر پشت دابنێ، قاچه‌کانی به‌رزبکه‌وه بۆ سه‌روی ئاستی دڵ
به نزیکه‌ی 30 سم ئه‌گه‌ر کرا. سه‌یری ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌ی که‌سه‌که بکه و دڵنیابه که پاکه. سه‌یر بکه ئایا که‌سه‌که هه‌ناسه ده‌دات یاخود نا، ئه‌گه‌ر هه‌ناسه نه‌بوو
ده‌ست به‌جێ بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س – بکه، هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆن
بۆ فریاکه‌وتی پزیشکی بکه. به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ب د س تاکو فریاکه‌وتنی پزیشکی
ده‌گات. یارمه‌تی
که‌سه‌که بده خوێن بچێت بۆ مێشکی؛ ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هه‌ناسه‌ی ده‌دا ئه‌وا قاچه‌کانی
به‌رز بکه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که یه‌خه‌ی کراسه‌که‌ی داخرابوو بیکه‌وه، ئه‌گه‌ر
بۆینباغی به‌ستبوو بیکه‌وه. ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هۆشی به‌خۆی نه‌هاته‌وه له ماوه‌ی
چه‌ند خوله‌کێک ئه‌وا ته‌له‌فۆن بۆ فراکه‌وتنی پزیشکی بکه. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©