به‌رکه‌وتنی که‌له‌ی سه‌ر زۆربه‌ری به‌رکه‌وتنه‌کانی که‌له‌ی سه‌ر که برینداربوو ڕووده‌دات و ساده‌ن،
پێویستیان به نووستن له نه‌خۆشخانه نیه. به‌ڵام پێویسته داوای فریاکه‌وتنی پزیشکی بکرێت کت و پڕ
هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه بینرا؛ خوێن به‌ربوونێکی سه‌خت له سه‌ر یاخود ده‌م و چاو. خوێن به‌ربوون له لووت و گوێ. ژانه‌سه‌رێکی سه‌خت. ناته‌واوی له باری هۆشداری زیاتر له چه‌ند چرکه‌یه‌ک. شین یاخود ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانی ده‌وروبه‌ری چاو یاخود پشت گوێ. وه‌ستانی هه‌ناسه‌دان. گێژ بوون. له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی له‌ش. شلی یاخود نه‌توانین له به‌کارهێنانی په‌له‌کان. ناهاوسه‌نگی له‌نێوان قه‌باره‌ی بلبیله‌کانی چاو. ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام. ناته‌واوی له قسه‌کردن. خوو. ئه‌گه‌ر به‌رکه‌وتنێکی سه‌خت ڕوویدا؛ هه‌وڵبده که‌سه‌که نه‌جولێت تا ئه‌وکاته‌ی فریاگوزاری پزیشکی ده‌گات. که‌سه‌که
پێویسته ڕابکشێت له جێگایه‌کی تاریک، سه‌ر و شانه‌کان که‌مێک به‌رزتربێت. که‌سه‌که
مه‌جولێنه ته‌نها ئه‌گه‌ر زۆر پێویست بوو. خوێن به‌ربوون بوه‌ستێنه. په‌ستانێک بخه‌ره سه‌ر شوێنی بریندار بوو به
پارچه قوماشێکی پاکژ، به‌ڵام په‌ستانی ڕاسته‌وخۆ مه‌خه‌ر سه‌ر شوێنی برین ئه‌گه‌ر
گومانی شکانی ئێسکت کرد. ئاگاداری
گۆڕان له هه‌ناسه‌دان به، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هه‌ناسه‌ی نه‌بوو ده‌ست بکه به فریاگووزاری
بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©