خنکان خنکان ڕووده‌دات کاتێک ته‌نێکی بێگانه جێگیرده‌بێت له قووڕگ یاخود به هه‌ڵه
ده‌که‌وێته ڕێڕه‌وی هه‌ناسه، ده‌بێته هۆی ڕگرتن له هاتووچۆی هه‌ناسه. له که‌سێکی
پێگه‌یشتوو زۆربه‌ی جار پارچه یاخود نوقڵه خۆراک هۆکاری خنکانه، به‌ڵام له که‌سانی
گه‌نج هۆیه‌کی زیاتر هه‌ڵمژینی ته‌نێکی بچووکه. هه‌رکامیان بێت، ده‌بێته هۆی نه‌چوونی
ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشک، بۆیه فیریاگوزاری یه‌که‌می پێویسته ده‌ست به‌جێ بکرێت. نیشانه‌ی جیهانی خنکان بریتیه له بردن و لوولدانی ده‌ست له ده‌وری مل.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانه‌یه‌ت نه‌دیت له که‌سی
قوربانی، ئه‌وا به‌دوای نیشانه‌ی تر بگه‌ڕی وه‌ک؛ نه‌توانین له قسه‌کردن، گران هه‌ناسه‌دان
یاخود هه‌ناسه‌دانی به فیزه‌فیز، نه‌توانێ بکۆخێ به به‌هێزی، پێست و لێو و نینۆک
شین هه‌ڵگه‌ڕان، له‌دستدانی هۆشداری. ئه‌گه‌ر خنکان ڕوویدا "فریاگوزاری یه‌که‌می بۆ
خنکان"؛ یه‌که‌م/ پێنج شه‌ق به پاژنه‌ی ده‌ستت له پشتی که‌سه‌که بده، له نێوان
هه‌ردوو شانه‌کانی. پاشان/ پێنج جار زگی که‌سه‌که پاڵبده. گۆڕینه‌وه/ پێنج شه‌ق له پشتی که‌سه‌که پاشان پێنج جار زگی پاڵ بده،
دووباره بکه‌وه به به‌ده‌وامی تاکو ته‌نه بێگانه‌که له ده‌رده‌چێت. ئه‌گه‌ر تۆ به ته‌نها که‌سی ڕزگارکه‌ر بووی، ئه‌وا ده‌ست به‌جێ ئه‌م
فریاگوزاریه‌ی سه‌روه بکه، ئه‌گه‌ر دووکه‌س بوون یه‌کێکتان ته‌له‌فۆن بۆ فراکه‌وتن
بکات ئه‌وه‌ی تریش فریاگوزاریه‌که بکات. چۆنه‌یه‌تی پاڵنان به زگی که‌سی قوربانی؛ له پشته‌وه‌ی که‌سه قوربانیه‌که ڕاوه‌سته؛ قۆڵه‌کانت به ده‌وری که‌مه‌ری
که‌سه‌که لوولبده به شێوه‌یه‌ک ده‌سته‌کانت بگه‌نه‌وه یه‌کتر. که‌سه‌که که‌مێک
به‌ره‌و پێشه‌وه بچه‌مێنه‌وه. مستێک دروست بکه به ده‌ستێک که‌مێک له سه‌روی
ئاستی ناو‌کی که‌سه‌که. پاشان ده‌سته‌که‌ی ترت بخه‌ره سه‌ر ده‌ستی مسته‌که‌ت و
پاڵ به زگی که‌سه‌که بنێ به خێرایی و به‌هێز- به‌شێوه‌یه‌ک هه‌روه‌ک هه‌وڵی ئه‌وه
بده‌ی که که‌سه‌که به‌رزبکه‌یه‌وه. ئه‌م کرداره 5 جار بکه. چۆنیه‌تی
پاڵنانی زگ بۆ خۆت "ئه‌گه‌ر خۆت قوربانیه‌که بوویت"؛ به ده‌ستێک مستێک دروست بکه که‌مێک له سه‌روی ئاستی ناوکت. به ده‌سته‌که‌ی
ترت مسته‌که بگره و خۆت بچه‌مێنه‌وه له‌سه‌ر ڕوویه‌کی ڕه‌ق یاخود کورسیه‌ک. پاڵ
بده به مسته‌که‌ت به‌ره‌و ناوه‌و و به‌ره‌و سه‌ره‌وه. پاک کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه بۆ که‌سێکی دووگیان
یاخود قه‌ڵه‌و؛ ده‌سته‌کانت که‌مێک به‌رزتر دابنێ وه‌ک له‌وه‌ی له‌و پاڵنانه‌ی که بۆ که‌سێکی
ئاسایی ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ک له سه‌ره‌وه باس کراوه، به نزیکه‌ی له بنکه‌ی
ئێسکی سینگ. پاشان پاڵ بده به سینگی که‌سه‌که به خێرایی و به‌رده‌وام به تاکو
ته‌نه بێگانه‌که ده‌رده‌چێت. پاک کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه بۆ که‌سێکی بێ هۆش؛ که‌سه‌که نزم بکه‌وه له‌سه‌ر پشتی بۆ سه‌ر زه‌وی. پاشان ڕێڕه‌وی هه‌ناسه
پاک بکه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نێکت بینی له گه‌رووی که‌سه‌که به په‌نجه ده‌ری
بهێنه، ئاگاداربه نه‌که‌ی ته‌نه‌که زیاتر به‌ره‌و خوار پاڵبده‌ی. پاشان ده‌ست
بکه به کرداری "بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س" به‌ڵام
له کاتی کردنی ئه‌م کرداره ناوه ناوه سه‌یری ناو ده‌می که‌سه‌که بکه. پاک کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه بۆ ساوا "منداڵ ته‌مه‌نی
بچووکتر له 1 ساڵ"؛ ساوایه‌که له‌سه‌ر زگ بخه‌ر سه‌ر ڕانه‌کانت به شێوه‌یه‌کی ساوایه‌که
ڕووی له زه‌وی بێت. پاشان به پاژنه‌ی ده‌سته‌کانت له ناوه‌ڕاستی پشتی ساوایه‌که‌ت
بده. ئه‌گه‌ر ته‌نه‌که هه‌ر ده‌رنه‌چوو ئه‌وا ڕووی ساوایه‌که‌ت بسوڕێنه
"ڕووی له ئاسمان بێت" به‌ڵام سه‌ری ساوایه‌که له خواری له‌شی بێت،
پاشان به دوو په‌نجه له ناوه‌ڕاستی ئێسکی سینگی ساوایه‌که پاڵبده پێنج جار. دووباره
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌وه "شه‌ق لێدان له پشتی و پاڵدان له سینگی"
ئه‌گه‌ر ساوه‌یه‌کت هه‌ناسه نه‌هاته‌وه ئه‌وا ته‌له‌فۆن بۆ فریاکه‌وتن بکه و
پاشان ده‌ست بکه به کرداری "بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س". ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێن فێربوونی ئه‌م کردارانه‌ی سه‌ره‌وه پێوستی به کردنی
خولێک هه‌یه. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©