له‌ش موواوی له ئافره‌ت هۆیه‌کانی و چاره‌سه‌ری له‌ش موواوی چیه؟ بریتیه
له گه‌شه کردنی مووی درێژی ڕه‌ق له ده‌م
و چاو و له‌شی ئافره‌ت به شێوه‌یه‌ک نزیکه له هی پیاو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که جوان نیه و بێزارکه‌ره، له‌ش موواوی له‌وانه‌یه
بوونی ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆنی له‌ش نیشان بدات یاخود ئاوسانێکی هۆڕمۆن-ده‌رده‌ر
دیاری بکات گه‌شه‌ی ئاسایی موو؛ هه‌موو موێک له قوڵایی توره‌گه‌ی موو له پێست گه‌شه ده‌کات. تاکو ئه‌م
توره‌گه مووانه مابن له پێستدا ئه‌وا گه‌شه‌ی موو به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رچه‌نده
ئه‌گه‌ر قه‌دی موو "ئه‌و به‌شه‌ی که له‌سه‌ر پێست دیاره" ببڕدرێت
یاخود بقرچێندرێت. که‌سێکی پێگه‌یشتوو دوو جۆر له مووی هه‌یه له له‌ش، لاوه‌کی و سه‌ره‌کی.
مووی لاوه‌کی نه‌رم و باریک و بێ ڕه‌نگه هه‌روه‌ها کورتیشن، له زۆربه‌ی ئافره‌تان
مووی لاوه‌کی گه‌شه ده‌کات له ده‌م و چاو و سینگ و پشت به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه وایه
که موو نه‌بێت "دیار نیه". هه‌رچی جۆری دووه‌مه بریتیه له مووی سه‌ره‌کی
که ڕه‌ق و درێژ و ڕه‌نگداره وه‌ک مووی که‌له‌ی سه‌ر و ده‌م چاو "له
پیاو". چی یه هۆکاری موواوی؟ به زۆری، زۆری گه‌شه‌ی موو له ده‌م و چاو و له‌ش له ئه‌نجامی ناهاوسه‌نگیه‌کی
به‌رزه له هۆڕمۆنی ئه‌ندروجینی یاخود هۆڕمۆنی پیاو له خوێن. هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین
له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت و پیاو هه‌یه، به‌ڵام پیاو ڕێژه‌یه‌کی زۆر به‌رزی
هه‌یه. ئه‌م هۆڕمۆنه‌ی هۆکاری سه‌ره‌کیه له گۆڕان له مووی جۆری لاوه‌کی بۆ
جۆری سه‌ره‌کی له له‌شدا. هه‌رکاتێک مووی لاوه‌کی له له‌ش گۆڕا بۆ مووی جۆری سه‌ره‌کی،
ئه‌سته‌مه بگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی خۆی "ببێته‌وه مووی لاوه‌کی". هه‌روه‌ها
هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین ده‌بێته هۆی خێرا گه‌شه کردن و ئه‌ستووربوونی مووی جۆری سه‌ره‌کی.
هه‌ریه‌ک له هێلکه‌دان "له ئافره‌ت" و ڕژێنی سه‌ر گورچیله‌که‌کان به‌رپرسیارن
له دروست کردنی هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین. هه‌رچی
هۆڕمۆنی ئافره‌ته "ئیسترۆجین" و پڕۆجیسترۆنه تا چه‌ند ئاستێک ڕێگه ده‌گرن
له کاریگه‌ری هۆڕمۆنی ئه‌ندروجینی پیاو. به گشتی ئه‌مانه‌ی خواره هۆکاری به‌رزی ئاستی هۆڕمۆنی ئه‌ندروجینین که
ده‌بنه هۆی له‌ش موواوی؛ بۆ ماوه؛ جیاوازیه‌کی به‌رچاوی خێزانی و نه‌ژادی هه‌یه
له‌و که‌سانه‌ی که تووشی له‌شی موواوی ده‌بن. له هه‌ندێک ئافره‌ت پێست زۆر هه‌ستیاره
ئه‌گه‌ر چی بۆ ڕێژه‌یه‌که‌ی که‌میش له هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین، به‌مه‌ش تووره‌گه‌ی
مووکانیان مووی جۆری سه‌ره‌کی دروست ده‌کات. ئه‌گه‌ر دایکت یاخود داپیرت یاخود
خوشکت هه‌مان کێشه‌ی هه‌یه ئه‌وا تۆ له مه‌ترسی گه‌وره‌دایت بۆ تووش بوون به له‌شی
موواوی. نه‌خۆشی فڕه‌کیسی هێلکه‌دان؛ ئه‌مه هۆکاری سه‌ره‌که‌ی دادندرێت له
ئافره‌تی نه‌زۆک بۆ دروستبوونی له‌شی موواوی. نه‌خۆشی فره‌کیسی هێلکه‌دان ده‌بێته
هۆی دروست بوونی چه‌ندان کیسی بچووک له هێکلکه‌دان که ئه‌مانیش هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین
زیاد ده‌رده‌ده‌ن. ئه‌م نه‌خۆشیه به‌زۆری په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه؛
له‌ش موواوی، ده‌رچوونی هێلکه به ناڕێکی، ناڕێکی له ماوه‌ی ئافره‌ت "عاده"،
قه‌ڵه‌وه‌ی. ئاوسانی هێلکه‌دان؛ له هه‌نێک باری ده‌گمه‌ن، ئاوسانێکی هێلکه‌دان ده‌بێته هۆی دروست کردنی
هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین و له‌ش موواوی. له‌م باره‌دا موو به شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا گه‌شه
ده‌کات، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌وره‌بوونی ماسولکه‌کانی له‌ش و گڕ
بوونی ده‌نگ "به پیاو بوون". کێشه‌ی ڕژێنی سه‌ر گورچیله‌که‌کان؛ ڕژێنی سه‌ر گورچیلکه‌کانیش هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین
دروست ده‌که‌ن. باوترین کێشه‌ی ڕژێنی سه‌ر گورچیلکه که ببێته هۆی له‌ش موواوی
بریتیه له بارێک که ڕژێنه‌کانی سه‌رگورچیلکه به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی گه‌وره‌ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئاوسانی ڕژێنه‌کانی سه‌ر گورچیله‌که یاخود نه‌خۆشی کووشینگ ده‌کرێت
ببنه هۆی دروست بوونی له‌شی موواوی. چۆن هۆکاری دروست بوونی له‌ش موواوی دیاری ده‌کرێت؟ کاتێک هه‌وڵده‌درێت بۆ دیاری کردنی هۆکاری له‌ش موواوی، چه‌ندین پشکنینی
خوێنی هه‌یه پێویسته بکرێت بۆ پێوانی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی ئه‌ندروجین له خوێن.
پشکنینی سۆناریش گرنگه بۆ ده‌ستنیشان کردنی باری هێلکه‌دانه‌کان و ڕژێنی سه‌ر
گورچیلکه‌کان. بۆ زانیاری زیاتر ڕاوێژی پزیشک بکه. چۆن له‌ش موواوی چاره ده‌کرێت؟ چاره‌سه‌ری به‌گوێره‌ی هۆکاری دروست بوونیه‌تی. ئه‌گه‌ر کێشکه له ڕژێنی
سه‌ر گورچیله‌که‌کان بێت ئه‌وا ده‌رمانی وه‌رده‌گیرێت به که‌م کردنه‌وه‌ی چاڵاکی
ڕژێنی سه‌ر گورچیلکه‌کان. جۆرێکی تر له چاره‌سه‌ی بریتیه له چاره‌سه‌ری
هۆڕمۆنی، دروست بوونی له‌ش موواوی چه‌ندی ساڵی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی دروست بێت، بۆیه
چاره‌سه‌یه‌که‌شی به لایه‌نی که‌م 6 مانگ ده‌خایه‌نێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی
مووه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌و مووه سه‌ره‌کیانه‌ی که دروست بووینه هه‌ڵناوه‌رن له‌گه‌ڵ
چاره‌سه‌ری هۆڕمۆنی، بۆیه پێویسته به هۆیه‌کی تر لاببردرێن. چاره‌سه‌ری جوانکاری؛ هه‌نێک جار مادده‌ی کیمیایی به‌کارده‌هێندرێت
له لابردنی قه‌دی مووی ناویستی سه‌ر ڕووی له‌ش، ئه‌م مادده کیمیایانه له‌وانه‌یه
ببن هۆی ئازاردانی پێست له که‌سێکی پێست هه‌ستیار. ته‌راش کردنی موو؛ به نزیکه‌یی به سه‌لامه‌ترین و سادده‌ترین
ڕێگه دادندرێت له لابردنی موو به شێوه‌یکه‌ی کاتی، هه‌رچه‌نده زوو زوو پێویست
ده‌کات، به‌ڵام بێ ئازاره و تاکو ئێستاش هیج زیانێکی ئه‌و تۆی دیارنیه، هه‌روه‌ها
به پیچه‌وانه ئه‌و جۆره بیرکرنه‌وه‌ی که هه‌یه، ته‌راش کردن نابێته هۆی
خێراکردنی گه‌شه‌ی موو. لابردنی موو به‌ڕێگایی کاره‌بایی؛ ئه‌مه تاکه ڕێگایه بۆ لابردنی هه‌میشه‌یی
مووی ناویست. له‌م ڕێگه‌یه‌دا توره‌گه‌ی موو به هه‌میشه‌یی ده‌کوژرێتن. ئه‌م ڕێگه‌یه
ئه‌سته‌مه بکرێت بۆ لابردنی موو له ڕووبه‌رێکی فراوانی له‌ش چونکه مووه‌کان ده‌بێت
یه‌ک یه‌ک لاببردرێن، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕێگایه زۆر به نرخه "گرانه"
و کاتێکی زۆر ده‌خایه‌نێت. خێراترین
ڕێگه و نوێترین ڕێگه‌ی لابردنی موو بریتیه له به‌کارهێنانی له‌یزه‌ر له
کوشتنی توره‌گه‌ی موو به یه‌کجاره‌کی. ئه‌م
ڕێگه‌یه ئێستا زۆر باوه، زۆر خێرایه، به نزیکه‌ی بێ ئازاره، زۆر کاریگه‌ره. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©