

خۆراکی ته‌ندروست، ته‌ندروستیته خۆراکی ته‌ندرست، ته‌ندروستیته!، ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که ده‌توانین بڵێین 100 % ڕاسته!. له‌شی مرۆڤ پێکهاتووه له مادده‌ی کیمیایی، وه‌ک ئاو و کاربۆهایدارات و ترشی ئه‌مینی و چه‌وری و ترشی ناوه‌کی. ئه‌م پێکهاتانه له چه‌ند توخمێک پێکهاتوون، وه‌ک؛ کاربۆن، هایدرۆجین، ئۆکسجین، نایترۆجین، فسفۆڕ، کالیسیۆم، ئاسن، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز..هتد. هه‌موو ئه‌و توخمانه به چه‌ند شێوه و ئاوێته‌یه‌ک ده‌بینرێن (وه‌ک هۆرمۆن و ڤیتامین..هتد) له له‌شی مرۆڤدا و زینده‌وه‌رانی تر وه‌ک (ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵ) که مرۆڤ ده‌یان خوات. خۆراک له پاش خواردن، هه‌رس ده‌کرێت و ده‌مژرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناو خوێن له‌وێشه‌وه بۆ خانه‌کان، له ناو خانه‌کان به‌کار ده‌هێندرێن و ووزه ده‌ست ده‌که‌وێت، ژیانی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م وزه‌یه به‌نده. ئه‌و خۆراکانه‌ی که ناتوانرێت بمژرێت فرێده‌درێته ده‌روه‌ی له‌ش به‌شێوه‌ی پیسایی. خۆراک کاربۆهایدارت چه‌وری پڕۆتین فایبه‌ر (ڕیشاڵ) کانزا‌کان ڤیتامینه‌کان ئاو خۆراک خۆراک به 7 جۆر شێوه هه‌یه، کاربۆهایدرات، چه‌وری، پڕۆتین، فایبه‌ر، کانزا‌کان، ڤیتامینه‌کان، ئاو. ئه‌م 7 جۆره به‌گوێره‌ی پێویستی مرۆڤ دابه‌ش ده‌کرێن بۆ 2 به‌ش؛ ئه‌و جۆرانه‌ی که به بڕێکی زۆر پێویست و ئه‌و جۆرانه‌ی که بڕێکی که‌متر پێویستن. ئه‌و جۆرانه‌کی که به بڕێکی زۆر پێوستین بریتن له (کاربۆهایدرات، چه‌وری، پڕۆتین، فایبه‌ر و ئاو) ئه‌وانی تریش که‌متر پێویستن. ئه‌و جۆرانه‌کی که به‌بڕێکی زۆر پێویستن (جگه له فایبه‌ر و ئاو) ووزه ده‌به‌خشن، که به کیلۆ گه‌رمۆکه (کیلۆ کالۆری) ده‌پێورێت. بۆ نموونه بۆ هه‌ر گرامێک له پرۆتین و کاربۆهایدارت 4 گه‌رمۆکه ده‌ست ده‌که‌وێت، که‌چی له هه‌ر گرامێک له چه‌وریدا 9 گه‌رمۆکه ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌ڵام ڤیتامین و کانزا‌کان و فایبه‌ر و ئاو ووزه نابه‌خشن به‌ڵام پێویستن بۆ مه‌به‌ستی تر. زۆربه‌ی ئه‌و خۆراکانه‌ی که ئێمه ده‌یانخۆین، پێکهاتوون له چه‌ند جۆرێک. کاربۆهایدارت له هه‌ر گرامێک = 4 گه‌رمۆکه ده‌ست ده‌که‌وێت کاربۆهایدارت له زۆر جۆر خۆراک هه‌یه، برنج، گه‌نم و به‌رهه‌مه‌کانی، په‌تاته...هتد کاربۆهایدراتیش به گشتی دوو جۆری هه‌یه، ساده و ئاڵۆز، ئه‌مه‌ش به‌نده له‌سه‌ر ژماره‌ی شه‌کره‌کان که لێی پێکاهاتوون. به گشتی کاربۆهایدراته سادده‌کان ئاسانتر ده‌مژرێن و هه‌رس ده‌کرێن. چه‌وری له هه‌ر گرامێک = 9 گه‌رمۆکه ده‌ست ده‌که‌وێت پرۆتین له هه‌ر گرامێک = 4 گه‌رمۆکه ده‌ست ده‌که‌وێت پڕۆتین له زۆر جۆر خۆراک هه‌یه وه‌ک؛ گۆشت، فاسۆلیا، هێلکه، گه‌نم، بقولیات، به‌رهه‌مه شیریه‌کان. فایبه‌ر (ڕیشاڵ) هیچ گه‌رمۆکه ده‌ست ناکه‌وێت (وزه نیه). فایبه‌ر ناتوانرێت هه‌رس بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له له‌شی مرۆڤدا ئه‌و ئه‌نزیه‌مه نی یه که پێویسته بۆ هه‌رس کردنی فایبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا گرنگی تایبه‌تی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ (چونکه ڕێگه ده‌گرێت له ڕوودانی قه‌بزی). سه‌وزه و میوه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندن له فایبه‌ر. کانزا‌کان هیچ وزه نابه‌خسن. وه‌ک کالیسۆم و کلۆرایده و مگنسیۆم و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم.....هتد. کانزا‌کان هیچ ووزه نابه‌خشن، به‌ڵام ڕۆلیان هه‌یه له پشتگیری کردنی کرداره زینده کیمایه‌کان له له‌شی مرۆڤدا. ڤیتامینه‌کان هیچ وزه نابه‌خشن. ڤیتامینه‌کان بریتین له ماددانه‌ی که له خۆراک هه‌ن و ئێمه ده‌یان خۆین. له‌شی ئێمه پێویستی پێیان هه‌یه بۆ کارکردن به شێوه‌یه‌کی ڕێک و ته‌واو، هه‌ریکێکیان ڕۆڵیکی تایبه‌تی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ نموونه؛ ڤیتامنی دی که له شیر هه‌یه، یارمه‌تی پته‌وی ئێسک ده‌دات. ڤیتامین ئه‌ی که له گێزه هه‌یه، پێویست بۆ چاو (بینین). ڤیتامین سی که له پڕته‌قاڵ هه‌یه، یارمه‌تی زوو سارێژ بوونی برین ده‌دات. ڤیتامین بییه‌کان له سه‌وزه هه‌یه یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ دروست کردنی پڕۆتین و وه‌رگرتنی وزه. به‌گشتی ئه‌گه‌ر بڕی کانزا‌کان یان ڤیتامینه‌کان زیاد بێت یان که‌م بێت ده‌بێته هۆی دروست بوونی نه‌خۆشی، وه‌ک گه‌وره‌بوونی ڕژێنی ده‌ره‌قی (گۆیته‌ر)، ئه‌سکه‌رپووت، داخوورانی ئێسک، لاواز بوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، تێکجوونی کرداره زینده‌گیه‌کان له له‌ناو خانه‌کاندا ....هتد. به‌گشتی ڤیتامینه‌کان ده‌کرێن بۆ دوو گروپ؛ ئاویه‌کان و چه‌وریه‌کان، هه‌روه‌ک له ناوه‌کانیان دیاره، ئاویه‌کان له ئاو ده‌توێنه‌وه، وه چه‌وریه‌کان له چه‌وری. کاتێک خۆراکێک ده‌خۆی که ڤیتامینی چه‌وریه‌کانی تێدابێت، ئه‌وا ڤیتامینه‌کان هه‌ڵده‌گیرێن له خانه‌ی چه‌وریه‌کانی له‌ش (جگه‌ر)، له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی له‌ش پێویستی پێیان ده‌بێت. ڤیتامینه چه‌وریه‌کان خۆشخاڵن به مانه‌وه‌یان له له‌ش! هه‌ندێکیان بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێننه‌وه له له‌ش هه‌نێکی تریان بۆ چه‌ند ڕۆژێک، هه‌ندێکی تر بۆ چه‌ند مانگێک. کاتێک کاتی به‌کارهاتنیان دێت چه‌ند هه‌ڵگرێک (حه‌مباڵێک) هه‌ڵیان ده‌گرن و ده‌یان به‌ن بۆ جێگه‌ی مه‌به‌ست. ڤیتامینه چه‌وریه‌کان بریتین له ئه‌ی, دی, ئی, که‌ی. هه‌رچی ڤیتامینه ئاویه‌کانه جیاوازن. کاتێک خۆراکێک ده‌خۆیت که ڤیتامینی ئاویه‌کانی تێدابێت، هه‌ڵناگیرێن (خه‌زن ناکرێن) به ڕێژه‌یه‌کی زۆر له له‌ش وه‌ک چه‌وریه ڤیتامینه‌کان، له جیاتی ئه‌مه له‌ناو لووله‌کانی خوێن پیاسه ده‌که‌ن! هه‌رکاتێک له‌ش به‌کاریان نه‌هێنێت له ڕێگه‌ی میزه‌وه فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، بۆیه ڤیتامینه ئاویه‌کان پێویسته به‌به‌رده‌وام بخورێن به ڕێژه‌ی پێویست. ڤیتامینه ئاویه‌کان بریتین له بی, سی. له‌شی مرۆڤ زۆر به‌هێزه و ئازایه! ده‌توانێت هه‌موو شتێک بکات ته‌نها به خۆی، ته‌نها ناتوانێت شتێک دروست بکات ئه‌ویش ڤیتامینه‌کانه. کاتێک ئێمه خۆراک ده‌خۆین، له‌شی ئێمه ده‌توانێت ئه‌و ڤیتامینانه‌ی که پێویستی پێیه‌تی وه‌ریبگرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆراکی جیاواز ڤیتامینی جیاوازی تێدایه، بۆیه باشترین ڕێگا بریتیه له خواردنی هه‌مه جۆر بۆ وه‌رگرتنی ته‌واوی جۆره‌کانی ڤیتامینه‌کان. با ئێستا هه‌ندێک له نزیکه‌وه بڕوانینه ڤیتامینه‌کان: ڤیتامین ئه‌ی: ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌بینێت له کرداری بینین. به تایبه‌تی بینین له کاتی شه‌و یاخود تاریکی. هه‌روه‌ها ڤیتامین ئه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات بۆ بینینی ڕه‌نگه‌کان، له بریقه‌دارترین ڕه‌نگی زه‌رد بۆ تاریکترین ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی گه‌شه و پێست ده‌دات. ئه‌و جۆراکانی که ده‌وڵه‌مه‌ندن له ڤیتامین ئه‌ی؛ شیر، جگه‌ر، گێزه‌ر، سپێناغ و قه‌رنابیت (گوڵ). ڤیتامین بییه‌کان: زیاتر له یه‌ک جۆر ڤیتامین بی هه‌یه، وه‌ک بی1, بی2, بی6, بی12، ترشی فۆلیکی هتد... ڤیتامینه بییه‌کان گرنگن له زینده کرداره‌کان، مانایی وایه یارمه‌تی ده‌رن بۆ دروست کردنی وزه. هه‌روه‌ها ڤیتامین بی به‌ژداره له دروست کردنی خڕۆکه سووره‌کانی خوێن، که ئۆکسجین ده‌گوازنه‌وه بۆ ته‌واوی له‌ش. ئه‌و خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن له ڤیتامین بی بریتین له؛ گه‌نم و جۆ و به‌رهه‌مه‌کانیان، گۆشت ماسی، گۆشتی باڵنده، گۆشتی سوور، هێلکه، به‌رهه‌مه شیریه‌کان وه‌ک ماست و شیر، سه‌وزه، فاسلۆلیا و نۆک و پۆڵکه. ڤیتامین سی: ئه‌م ڤیتامینه گرنگه بۆ پارێزگاری کردن له شێوه‌ی شانه‌کانی له‌ش وه‌ک پوکی ددان و ماسولکه‌کان. هه‌روه‌ها یارمه‌تی ساڕ‌ێژ بوونی برین ده‌دات. جگه له‌مانه‌ش ئه‌م ڤیتامینه یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بجه‌نگێت له دژی نه‌خۆشی. ئه‌و خۆراکانی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی بریتین؛ میوه‌ی ترش وه‌ک پرته‌قاڵ، فڕاوله، ته‌ماته، میوه‌ی کیوی، بیبه‌ری سۆری شیرین. ڤیتامین دی: ئه‌م ڤیتامینه پێویسته بۆ پته‌وه‌ی ئێسک و ددان، هه‌روه‌ها ئه‌م ڤیتامینه پیویسته بۆ مژینی کانزای کالسیۆم له ڕیخۆڵه که گرنگه بۆ ئێسک. ئه‌و خۆراکانی که ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌م ڤیتامینه بریتین؛ شیر، گۆشتی ماسی، هێلکه، جگه‌ر، دانه‌وێڵه. ڤیتامین ئی: هه‌موو که‌سێک پێویستی به‌م ڤیتامنه هه‌یه. ئه‌م ڤیتامینه پارێزی له زۆرێک له شانه‌کانی له‌ش ده‌کات وه‌ک چاو، پێست و جگه‌ر، پارێزگاری له سیه‌کانی ده‌کات له هه‌وای پیس، هه‌روه‌ها گرنگه له دروست کردنی خڕۆکه سۆره‌کانی خوێن. ئه‌و خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌م ڤیتامینه بریتین؛ دانه‌وێله وه‌ک گه‌نم و جۆ، سه‌وزه، ماسی جۆری ساردین (جۆره ماسیه‌که)، گوێز و تۆ‌و. ڤیتامین که‌ی: ئه‌م ڤیتامیه‌نه زۆر گرنگه له کرداری مه‌ینی خوێن، به‌مه‌ش ڕێگه ده‌گرێت له خوێن به‌ربوون. ئه‌و خواردنانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌م ڤیتامینه بریتین؛ سوه‌رزه، به‌رهه‌مه شیره‌کان وه‌ک ماست و شیر، فاسۆلیا ئاو هیچ وزه نابه‌خشێت. تاکو ئێستا ئاشکرا نی یه که مرۆڤێکی ته‌ندرست ڕۆژانه بڕی چه‌ند ئاوی پێویسته، به‌ڵام پسپۆڕان ده‌ڵین نزیکه‌ی 8 – 10 په‌رداخ له ئاو (2 لیتر) ڕۆژانه پێویسته بۆ هه‌ر که‌سێک، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێوه‌رێکی جێگیر نیه، بۆ نموونه کرێکارێک پێویستی له‌شی بۆ ئاو زیاتر له به‌ڕێوه‌به‌رێک یان به‌رپرسێک، ئه‌مه‌ش بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی که له له‌ش که‌م بۆته‌وه. دواین سه‌رچاوه له باره‌ی پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌ش بۆ ئاو له لایه‌ن کۆنسوڵی لێکۆلینه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریکی، ده‌ڵێت، پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌ش بۆ ئاو له ئافره‌ت 2.7 لیتره، وه له پیاویش 3.7 لیتره، به‌ڵام ئافره‌تی دووگیان و شیر ده‌ر پێویستیان بۆ ئاو زیاتره به نزیکه‌ی 3 لیتر (12.5 په‌رداخ). که‌سێک که گورچیله‌کانی ته‌ندروسته و به شێوه‌یه‌کی ئاسای کارده‌کات، که‌مێک گرانه بتوانێ بڕی ئاوی زیاد بخوات، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئاو هه‌وایه‌کی گه‌رم دان و له‌کاتی وه‌رزش کردن دا نابێت که‌م ئاو بخۆنه‌وه، چونکه له‌م بارانه‌دا له‌ش بڕێکی زیات ئاو وون ده‌کات وبۆیه پێویستی بۆ ئاو زیاد ده‌بێت |



© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان