بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

    

 هۆشیار بوون له‌ باره‌ی ددانی عاقڵی

ئه‌گه‌ر ددانی عاقڵی به‌باش زاندرا ده‌ربهێندرێت، شاره‌زایان ده‌ڵێن باشترین کات بۆ لابردنی بریتیه‌ له‌و کاته‌ی پێش ئه‌وه‌ی کێش و ئازار دروست بکات.

 شه‌مه‌. 01ی مارچ 2009

 ددانی عاقڵی به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی دواین ددانن که‌ ده‌رده‌چن له‌ ده‌م. کاتێک ڕوودادات که‌ خه‌ڵکی گه‌وره‌ ده‌بن "به‌ته‌مه‌ن ده‌چن" و عاقڵ ده‌بن. مانایی پێش ته‌مه‌نی 20 ساڵی.

ددانی عاقڵی بریتن له‌ ددانی جوین له‌ کۆتایی ده‌م. بریتن له‌ سێیه‌مین سێتی ددانی جوین. له‌ کاتی ئاسایی ده‌توانن ده‌ربچن و هیچ کێشه‌یه‌ک دروست نه‌که‌ن. به‌ڵام زۆربه‌ی جار هیچ جێگا نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وان له‌ ناو ده‌م، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌ربچن ده‌بنه‌ هۆی دروست کردنی قه‌ره‌باڵغی و پاڵدانی ددانه‌کانی تر، هه‌ندێک جار پاڵ به‌ پدووی ددانیش ده‌نێن.

ددانی عه‌قڵی چه‌قیو بریتیه‌ له‌و ددانه‌ی که‌ شکست دێنێت له‌ ده‌رچوون به‌ ته‌واوی له‌ ناو پدوو. ئه‌و ددانه‌ عا‌قڵانه‌ی که‌ به‌شێکیان ده‌رده‌چن ڕێگا خۆشکرن بۆ به‌کتریا بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ له‌دوه‌ری ددانه‌که‌ به‌مه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به‌ هه‌وکردن دروست ده‌بێت.

شاره‌زایان ده‌ڵێن هه‌موو که‌سێک پێویسته‌ پشکننی ناو ده‌م بکات له‌ ته‌مه‌نی نێوان 16 بۆ 20 ساڵی بۆ دیاری کردنی ددانی عاقڵی. تیشی سی "أشعة" ده‌توانێت ددانی عا‌قڵی نیشان بدات له‌ژێر پدووه‌کان، ئه‌و ددانه‌ عاقڵانه‌ی که‌ لایان داوه‌ و جێگیان ته‌واو نیه‌ ئه‌وا زۆربه‌ی جار ده‌رده‌هێندرێن.

ئه‌نجومه‌نی ددانی ئه‌مریکی ده‌ڵێت، ددانی عاقڵی ته‌نها ئه‌و کاته‌ به‌باش ده‌زاندرێت ده‌ربهێندرێت که‌ به‌شێکی ده‌ربچێت له‌ پدووه‌کان. هه‌ره‌وه‌ها ده‌رهێنان ئه‌و کاته‌ش به‌باش ده‌زاندرێت ئه‌گه‌ر ددانه‌ عا‌قڵیه‌کان ببنه‌ هۆی تێکدانی ددانه‌کانی تر، بارێكی تریش که‌ ده‌رهێنان به‌باش ده‌زاندرێت بریتیه‌ له‌و کاته‌ی که‌ شله‌ له‌ده‌وری ددانه‌ عا‌قڵیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌ که‌ به‌شێکی یاخود به‌ته‌واوی له‌ژێر پدووه‌کانه‌.

به‌ڵام بۆچی ددانی عا‌قڵی ده‌رده‌که‌ون له‌کاتێک ئێمه‌ زۆربه‌ی جار ده‌ریان ده‌هێنین؟ بیردۆزێک هه‌یه‌ له‌باره‌ی خۆراکه‌وه‌، زانایان ده‌ڵێن ڕه‌نگه‌ خۆراکی مرۆڤی کۆن "پێش مێژوو" پێویستی به‌ ددانی جوینی زایاتر هه‌بوو ببێت، بۆیه‌ شتێکی باشه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ر ددانی جوینی زیاتر هه‌بووبێت.

ده‌رهێنانی ددانی عا‌قڵی له‌لایه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مه‌وه‌ ده‌بێت "له‌ کوردستان له‌لایه‌ن پزیشکی ددانه‌وه‌ ده‌بێت". ئه‌وان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌رهێنان به‌باش بزاندرێت باشترین کات ئه‌و کاته‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی ددانه‌که‌ ببێته‌ هۆی دروست کردنی کێشه‌ یاخود ئازار.

که‌سانی پێگه‌یشتووی گه‌نج پاڵێوراوی باشن بۆ ده‌رهێنانی ددانی عه‌قڵی، به‌ڵام که‌سانی پیر له‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ دان بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌ شانه‌کانی ده‌وروبه‌ری پدووی ددانه‌ جوینه‌کان.

لابرنی ددانه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ پێویستی به‌ به‌نجی گشتی (عام) یاخود جێگایی (موضعي) هه‌بێت. به‌گوێره‌ی باری ددانه‌کان و ژماره‌یان.

دوای لابردنی ددانه‌کان، ئه‌ستووربوونی پدوو و ده‌م و چاو و ئازار ڕووددات. به‌ڵام به‌ده‌رمان چاره‌ ده‌کرێت.

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.