بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

ڕاپۆڕتی ته‌ندروستی

رووداوه‌کانی رێگا، خۆکوشتن، باره‌کانی دایکایه‌تی بریتین له‌ هۆکاره‌کانی مردن له‌ نێو گه‌نجان

چۆن ڕێگایان لێبگیردرێت؟؟

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ "ده‌بلیو ئێچ ئۆ" پاڵپشتی کراوه‌، نیشان ده‌دات ساڵانه‌ 2.6 ملیۆن گه‌نج ده‌مرێت.

یه‌ک شه‌مه‌. 13ی سێپتێمبه‌ری 2009

به‌ گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ "ده‌بلیو ئێچ ئۆ" پاڵپشتی کراوه‌، نیشان ده‌دات ساڵانه‌ 2.6 ملیۆن گه‌نج ده‌مرێت.

یه‌که‌مین لێکۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌ که‌ چۆنیه‌تی مردن له‌ جیهان له‌ نێو گه‌نجان ته‌مه‌ن 10 بۆ 24 ساڵی نیشان ده‌دات که‌ رووداوه‌کانی رێگا، کێشه‌ و ئاڵۆزیه‌کانی ماوه‌ی دووگیانی و له‌دایک بوون، خۆکوشتن، توندوتیژی، نه‌خۆشی ئایدز و سیل، بریتین له‌ هۆکاره‌کانی مردن له‌ نێو گه‌نجان. زۆربه‌ی هۆکاره‌کانی مردن له‌ نێو گه‌نجان بریتین له‌و هۆکارانه‌ی که‌ ده‌تواندرێت رێگاییان لێبگیردرێن و چاره‌سه‌ربکرێن.

لێكۆڵیه‌نه‌وه‌که‌ که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی "ده‌بلیو ئێچ ئۆ" پاڵپشتی لێکراوه‌ و له‌ گۆڤاری پزیشکی "لانسێت" بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، نیشانه‌ن ده‌دات ساڵانه‌ 2.6 ملیۆن خه‌ڵکی گه‌نج ده‌رمن، 97% ئه‌م مردنانه‌ له‌ وڵاتانی مامناوه‌ندی و که‌م ده‌رامه‌ته‌وه‌یه‌.

رێژه‌ی گه‌نج له‌ جیهان نزیکه‌ی 1.8 بلیۆنه‌، 30% دانیشتوانی هه‌موو جیهان. تاکو ئێستا زانیاریه‌کی که‌م به‌رده‌ست بوو له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی مردن له‌ نێو خه‌ڵکانی گه‌نج له‌ جیهان و هه‌روه‌ها له‌ هه‌رێمه‌کان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م لێکۆڵیه‌نه‌وه‌یه‌وه‌ ئێستا باشتر ئاشکرایه‌ هۆکاری مردن له‌ نێو گه‌نجان، و هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا ده‌کرێت سیاسه‌ت و پڕۆگرامی نوێ په‌یڕه‌و بکرێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردوان به‌ هۆکاره‌ رێگالێگیردار و چاره‌سه‌رکراوه‌کان.

 

ڕاسپارده‌کانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان "ده‌بلیو ئێچ ئۆ"

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م راسپاردانه‌ی هه‌یه‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردوان له‌نێو خه‌ڵکانی گه‌نج؛

رووداوه‌کانی هاتوچۆ و رێگا ده‌کرێت رێگای لێبگیردرێت به‌هۆی دیارکردنی خێرای لێخوڕین، چاودێری کردنی شوفێران و  په‌یڕه‌وکردنی یاسای مه‌ی خواردنه‌وه‌ و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل "نابێت ئاستی کحول له‌ خوێن زیاتربێت له‌ 0.05 گڕام له‌ ده‌سیلیترێک"، له‌سه‌رکردنی کڵاوی جۆری باش له‌کاتی لێخوڕینی پاسکیل و مۆتۆڕ، هه‌روه‌ها به‌ستنی پشتدێنی سه‌لامه‌تی له‌ کاتی لێخوڕین یاخود سواربوونی ئۆتۆمۆبێل.

ته‌ندرستی جنسی و زۆربوون ده‌کرێت باشتربکرێت به‌هۆی ڕۆشنبیری جنسییه‌وه‌، به‌کارهێنانی هۆکاره‌کانی قه‌ده‌غه‌کردنی منداڵبوون "منع حمل" وه‌ک کۆندۆم و حه‌ب، له‌بارچواندنی یاسایی، سه‌ردانی کردنی پزیشک له‌ ماوه‌ی دووگیانی، پشکنین بۆ نه‌خۆشی ئایدز و هۆشیاربوون.

تووند و تیژی و دیارده‌ی خۆکوشتن ده‌کرێت رێگایان لێبگیردرێت به‌هۆی ره‌خساندنی بوار بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی تواناکانی خۆیان په‌رپێبده‌ن، رۆشنبریکردنی دایکان و باوکان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ گه‌نجان، که‌م کردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی کحول له‌ نێو گه‌نجان، رێگاگرن له‌ گه‌یشتنیان به‌ هۆکاری بکوژه‌کان وه‌ک چه‌قۆ و مادده‌ی هۆشبه‌راکان و کیمایی بکوژ.

ده‌کرێت ده‌رئه‌نجامه‌ کت وپڕ و درێژخایه‌نه‌کانی بریندار بوون و توند و تیژی به‌ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر که‌م بکرێته‌وه‌ له‌ رێگای باشترکردنی بواری گه‌یشت به‌ چاودێری و فریاگوزاری پزیشکی و دابین کردنی چاره‌سه‌ری و پاڵپشتی بۆ که‌سانی گه‌نج که‌ ڕووبه‌ڕی خراپ مامه‌ڵه‌کردن و تووند و تیژی و دستدرێژی جنسی هاتوونه‌ته‌وه‌.

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.