ته‌مه‌نی خه‌ملێندراوی ژیان چیه؟ ته‌مه‌نی خه‌ملێندراوی ژیان بریتیه له تێکڕای درێژی ته‌مه‌نی خه‌ملێندراوی ژیان، واته
ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی که که‌سێک پێشبینی ده‌کرێت بژیت به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری
جیهانی، ئه‌م ته‌مه‌نه بۆ که‌سێک له وڵاتێک بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێت. به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی نوێ، سه‌رژمێری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ساڵی
2009، نیشاندراوه که منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 5 ساڵی به نزیکه‌یی 20% تێکڕای
مردوانی جیهانی پێکده‌هێنن. ڕاپۆڕته‌که‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهان سه‌رچاوی گرتبوو له‌سه‌ر زانیاری
ساڵی 2007، که نوێترین ساڵه سه‌رژمێری ته‌مه‌نی خهملێنداروی ژیان له جیهان به‌رده‌ست
بێت، دوای ئه‌م سه‌رژمێریه هیچ سه‌رژمێری تر نه‌کراوه. ڕاپۆرته‌که 14 وڵاتی نیشاندا که ته‌مه‌نی خه‌ملێندراوی ژیان له‌م وڵاتانه
به لایه‌نی که‌می 81 ساڵه، ئه‌مه‌ش ناوی وڵاته‌کانه؛ ژاپۆن: 83 ساڵ ئوستڕالیا، ئایلاند، ئیتاڵیا، سان مارینۆ: 82 ساڵ ئه‌ندۆڕا، فه‌ڕه‌نسا، ئیسڕائیل، مۆناکۆ، نیوزله‌ند، نه‌رویج، سه‌نگافوره،
ئیسپانیا، سوید: 81 ساڵ له‌لایه‌کی تر، ڕاپۆرته‌که ناوی 15 وڵاتی تریشی نیشانداوه که ته‌مه‌نی
خه‌ملێندراوی ژیان زۆر نزمه، که‌متره له 50 ساڵ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن؛ سیرهلیۆن: 41 ساڵ ئه‌فغانیستان: 42 ساڵ لهسۆتۆ، زیمابۆێ: 45 ساڵ کۆماری ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا، جینی بیساو، مۆزه‌مبیک، سوازیلاند، ئیوگهندا:
48 ساڵ بورکینا فاسۆ، بوڕوندی، ماڵێی، نیگیریا: 49 ساڵ تێ بی نی؛ به گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2007، ته‌مه‌نی ژیانی خه‌ملێندراو له
عێراق ، بۆ ڕه‌گه‌زی نێر 68 ساڵ، بۆ ڕه‌گه‌زی مێ 70.65 ساڵ، به تێکڕا 69 ساڵ. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©