بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

    

پاک ڕاگرتنی گوێیه‌کان
ئامۆژگاری له‌ لایه‌ن شاره‌زایان که‌ چ بکه‌ین و چ نه‌که‌ین بۆ لابردنی مادده‌ی مۆمی ناو گوێ.
گوێی هه‌ندێک له‌ خه‌ڵکی مادده‌ی مۆمی زۆر دروست ده‌کات. ئه‌مه‌ له‌وانه‌ی کێشه‌یه‌ک بێت، هه‌رچه‌نده‌ مادده‌ی مۆمی ناو گوێ کاری زۆر گرنگ ده‌کات

دوو شه‌مه‌.22ی دیسێمبه‌ری 2008 

شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌و مادده‌ مۆمیه‌ گوێیه‌کان ده‌پارێزێت و پاکی ڕاده‌گرێت. ئه‌و مادده‌ مۆمیه‌ مادده‌ی پیس و مێر ده‌ورده‌دات و ناهێلێت بگه‌نه‌ ژووره‌وه‌. پزیشکان له‌و باوه‌ڕه‌دان که‌ ئه‌و مادده‌ مۆمیه‌ گوێیه‌کان ده‌پارێزێت له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وروه‌ها مادده‌ی مۆمی چه‌ور‌ گوێیه‌کان ده‌پارزێت له‌ وشکی.

که‌واته‌ مادده‌ی مۆمی ناو گوێ باشه‌. ئه‌م مادده‌ مۆمیه‌ له‌ ڕووی پزیشکیه‌وه‌ زاراوه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ که‌ پێ ده‌ڵین (سه‌ڕۆمه‌ن) وه‌ به‌ گشتی دوو جۆری هه‌یه‌. گوێی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وڕوپا و ئه‌فریقیا مادده‌ مۆمیه‌که‌ی چه‌وره‌ و ئه‌ستور و لیچه‌. هه‌رچی هی خه‌ڵکی ئاسیایی به‌ زۆری وشکه‌.

ئه‌و ڕژێنانه‌ی که‌ له‌ناو ڕێڕه‌و‌ی گوێدان که‌ ده‌توانن مادده‌ی مۆمی دروست بکه‌ن، له‌ هه‌ندێ خه‌ڵک بڕێکی زۆر دروست ده‌که‌ن. به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی مادده‌ی مۆمی ناو گوێ له‌ گوێیه‌کان ده‌رده‌چێت و له‌کاتی شوشتن ده‌ڕوات، به‌ڵام بڕی زۆر زیاد له‌وانه‌یه‌ له‌ناو ڕێڕوی گوێیه‌کان ڕه‌ق ببێت و ببێته‌ هۆی گیران وه‌ کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر شه‌پۆڵه‌کانی ده‌نگ به‌مه‌ش گوێلێبوون که‌م ده‌کاته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێک جار خه‌ڵکی کاتێکی گوێیان خاوێن ده‌که‌نه‌وه‌ خۆیان تووشی گیرانی ڕێڕه‌وی گوێ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش چونکه‌ ته‌نها پاڵ به‌ ماده‌ه‌ مۆمیه‌که‌ ده‌نێن بۆ ناوه‌وه‌ وه‌ هیچی تر ناکه‌ن. خاوێن کردنه‌وه‌ و لابردنی مادده‌ی مۆمی ناو گوێ هه‌ندێک جار پێویسته‌، به‌ڵام پێویست ڕێگای سه‌لامه‌ت به‌کاربهێنی ئه‌گه‌رنا ئاکامی خراپه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

شاره‌زایان له‌ په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی ئه‌مریکی هه‌ندێک ڕێگه‌ پێشنیاز ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌ری زۆری مادده‌ی مۆمی ناو گوێ که‌ خۆت ده‌یتوانی بیکه‌ی. ئه‌وان ده‌ڵێن مادده‌ی مۆمی ناو گوێ ده‌تواندرێت نه‌رم بکرێتوه‌ به‌ ڕۆنی کانزایی وگلیسیرین یاخود قه‌تره‌ی گوێ. هه‌روه‌ها ئه‌وان ده‌ڵێن هایدرۆجین پێرۆکساید یان کاربه‌ماید پێرۆکساید له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تی بده‌ن له‌ نه‌رم کردنه‌وه‌ی مادده‌ی مۆمی ناو گوێ.

ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ لابردنی مادده‌ی مۆمی ناو گوی بریته‌یه‌ له‌ ئاوباری کردن (نه‌رم کردنه‌وه‌ به‌ ئاو)، سه‌رت ده‌بێت قیت ڕاوه‌ستابێت، به‌شی ده‌روه‌ی گوێ بگره‌ پاشان به‌نه‌رمی به‌ره‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ ڕایبکێشه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌ی گوێ ڕاست بکه‌ی ئینجا به‌ هۆی سیرنجێک به‌ ڕێکی و نه‌رمی ئاو به‌ دیواری ڕێڕه‌وی گوێ دابکه‌ پاشان سه‌ری خۆت بسوڕێنه‌ بۆ لا ته‌نیشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌. شاره‌زایان ده‌ڵین له‌وانه‌ی پێویست بکات که‌ چه‌ند جارێک ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ دووباره‌ بکه‌یته‌وه. پێویسته‌ ئاوێک به‌کاربهێندريت‌ که‌ پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی وه‌ک پله‌ی گه‌رمی له‌ش بێت، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ گه‌رمتر یاخود ساردتر بێت له‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش ئه‌وا گێژ و ووڕت ده‌کات. نه‌که‌ی ئاوداری بکه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی گوێت ته‌قیبوو چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی و کێشه‌ی تر. پاش ئه‌وه‌ی مادده‌ مۆمیه‌که‌ نه‌ما، گوێیه‌کانت ووشک بکه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕێگه‌ی ئاوباری مادده‌ مۆمیکه‌ نه‌رم نه‌بۆوه‌ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وا باشترین شت بریتیه‌ له‌ سه‌ردانی پزیشک.

هه‌رگیز نابێت په‌مۆ یاخود شتی تر بخه‌یه‌ ناو ڕێڕه‌وی گوێت. به‌ڵام ده‌توانی پارچه‌و په‌ڕۆیه‌که‌ یان په‌مۆیه‌ک به‌شی ده‌روه‌ی گوێت پاک بکه‌یه‌وه‌. شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌و په‌نده‌ کۆنه‌ ڕێکن که‌ ده‌ڵێت "هه‌رگیز نابێت شتێک له‌ ئانیشکت بچوکتربێت بخه‌یته‌ ناو گوێت!!"

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان 
Make a Free Website with Yola.