ئێستگه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنی لۆس ئه‌نجلز "که‌ی تی ئێڵ ئه‌ی" بڵاوی کرده‌وه دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی 911 ی ماڵی مایکۆ جا‌کسۆن له لایه‌ن تمی فریاگوزانی لۆس ئه‌نجلز و دوای گه‌یشتنیان به ماڵی مایک جا‌کسۆن له‌م کات مایکل جا‌کسۆن هه‌ناسه‌ی نه‌ده‌دا، تیهمه فریاگوزاریه‌که هه‌ستان به کردنی "بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س" بۆ مایک جا‌کسۆن و به خێرایی بردیان بۆ سه‌نته‌ری پزیشکی "یوو سی ئێل ئه‌ی". هه‌رچه‌نده ئینکاری ناکرێت که مایکل جا‌کسۆن به‌هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه مردوه، به‌ڵام وته‌بێژی سه‌ره‌کی لۆس ئه‌نجلز بۆ کاروباری هۆکاری مردوان وتی هۆکاری مردن دواده‌خرێت تاکو پشکنینی ته‌واو و زیاتری ژه‌هراوی بوون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشبینی کرد که ئه‌نجامی کۆتایی 4 بۆ 6 هه‌فته ده‌خایه‌نێت. له وه‌ستانی دڵ، دڵ ده‌وه‌ستێت له کارکردن به‌ته‌واوی. وه‌ستانی دڵ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ نۆری دڵ، به‌ڵام وه‌ستانی دڵ ده‌کرێت ڕووبدات به‌هۆی نۆره‌ی دڵه‌وه. وه‌ستانی دڵ بریتیه له تێکچوونی کێشی "إقاع"ی لێدانی دڵ کاتێک به‌شی خواره‌ی دڵ "سکۆڵه‌کان" به خێرایه‌کی زۆر زۆر لێده‌ده‌ن "4 بۆ 600 جار" له خوله‌کێک. کاتێک کێشی لێدانی دڵ تێکده‌چێت که پێی ده‌وترێت "نووزه نووزی سکۆڵه‌کان"، سکۆڵه‌کان وه‌ک جۆڕکێک له کرمی لوول لووله‌ن که هیچ توانایه‌کی کووشین "پاڵنانی خوێن" نیه، به‌مه‌ش خوێن هیچ ناڕوات بۆ به‌شه‌کانی تری له‌ش، هه‌وروه‌ها نه‌گه‌یشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ ده‌ماغ، به‌مه‌ش ده‌ماغ ده‌مرێت. " بووژاندنه‌وه‌ی دڵ و سیه‌کان – ب د س" ده‌توانێت یارمه‌تی ڕۆیشتنی خوێن بدات، به‌ڵام دڵ پێویستی به کاربا هه‌یه "لێدانی کاره‌با – دی سی – جۆره کاره‌بایه‌که له یه‌که‌ی فریاگوزاری و بووژاندنه‌وه‌ی دڵ به‌رده‌سته" بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کێشی لێدانی دڵ بۆ باری ئاسایی. له 30% بۆ 50% باره‌کانی وه‌ستانی دڵ، کاره‌ساته‌که یه‌که‌مین نیشاندان ده‌بێت بۆ هه‌بوونی نه‌خۆشی دڵ "واته هیچ نیشانه‌یه‌کی ئاگادارکه‌ره‌وه‌ی پێش وه‌ختی ڕوونادات وه‌ک ئازاری سینگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی – هیچ شتێک نابێت، به‌ڵکو له‌ناکاو دڵ ده‌وه‌ستێت". |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©