که‌سێکی تایوانی پرسیار ده‌کات؛ بۆچی ڕووی ده‌م و چاوم سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت دوای خواردنه‌وه‌ی کحول؟ ئه‌م کاریگه‌ره باوه له نێو خه‌ڵکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایی بۆ کحول. له
36% خه‌ڵکانی ژاپۆنی و چینی و کۆری ئه‌م سیفه‌ته‌یان هه‌یه. کارلێکه‌که ناسراوه
به سوورهه‌ڵگه‌ڕانی ئاسایی. بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی، ته‌نها خواردنه‌وه‌ی بڕێکی که‌م ئه‌م کاریگه‌ره
دروست ده‌کات. سوورههڵگهڕانهکه به زۆری له ده‌م و چاویان ده‌بێت، به‌ڵام مل
هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار هه‌موو له‌شیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌م خه‌ڵکانه هه‌ندێک جار هه‌ست
به سه‌رسووڕان و ئازاری گه‌ده‌ش ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ست به زیاد
بوونی لێدانی دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ژانه‌سه‌ر بکه‌ن. هۆکاره‌که‌ی بریتیه له جیاوازی بۆماوه‌ی زگماکی، که پێی ده‌وترێت
"که‌می ئه‌ی ئێڵ دی ئێج توو". ئه‌م هۆکاره ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له له‌شه‌وه
بۆ به‌کاربردنی کحول. به‌ڵام کاریگه‌ره‌که له‌وانه‌یه زۆر ترسناکتر بێت له ته‌نها سوورهه‌ڵگه‌ڕانی
ڕوو. لێکۆڵه‌ره‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن له هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م باره
و زیادبوونی مه‌ترسی دروست بوونی شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک له که‌سانی کحول خۆره‌وه،
ئه‌مه به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له مانگی مارچی رابردوو ده‌رجوو له
گۆڤاری پلۆس مێدسین. هه‌رچه‌نده ئه‌م خه‌ڵکانه کحولی زۆر بخۆنه‌وه ئه‌وه‌نده مه‌ترسیه‌که
زیاتر ده‌بێت. له ژاپۆن و کۆریایی باشور، زۆرێک له خه‌ڵکی که ئه‌م باره‌یان هه‌یه،
زۆر کحول ده‌خۆنه‌وه. لێکۆڵه‌ره‌وان دۆزیانه‌وه ئه‌و که‌سانه تووشی جۆرێک له
شێره‌په‌نجه‌ی سورێنچک ده‌بن شه‌ش بۆ ده هه‌ند زیاتر له خه‌ڵکانی ئاسایی
"که‌می ئه‌ی ئێڵ دی ئێچ توو یان نیه". شێرهپنجهی
سوورێنچک یه‌کێکه له هه‌ره شێره‌په‌نجه مه‌ترسیداره‌کان، ده‌تواندرێت چاره‌سه‌ربکرێت
ئه‌گه‌ر به زووی ده‌ستنیشان بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کات به‌سه‌رچوو ئه‌وا ئه‌گه‌ری
ژیان زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت. |
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©