زۆر جار خه‌ڵکی له کاتی خۆشیه‌کی زۆردا فرمێسک له چاوه‌کانیان دێنه‌خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه وامان لێده‌کات زۆر حه‌ز بکه‌ین بزانین که بۆچی خه‌ڵکی ده‌گرین؟ له ڕاستیدا فرمێسک باشه بۆ ئێمه -- ڕێگایه‌که بۆ هێمن کردنه‌وه‌ی مێشک و پاک کردنه‌وه‌ی جه‌سته. به‌ڵام هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن که‌گریان هه‌ندێک جار باش نیه بۆ خه‌ڵک. سێ له لێکۆڵه‌ره‌وان له فلۆریدا و هۆڵه‌ندا به‌م دوایانه زۆر به قوڵی به‌دوای ئه‌م بابه‌ته‌وه بوون. هه‌ستان به پشکنینی وردی وه‌سفه‌ی هه‌ستکردن به گریان. ده‌رونناس جۆنثان ڕۆتێنبێرگ له زانکۆی باشوری فلۆریدا ده‌ڵێت ویستمان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین لهسهرگریان، ئه‌و گریانه‌ی که خه‌ڵکی له ژیانی ڕۆژانه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی له تاقیگه خه‌ڵک به‌گریان بهێنن و پشکنینیان له‌سه‌ر بکرێت. تیمه‌که هه‌ستان به لێکدانه‌وه‌ی زانیاریه‌کان له لایه‌ن لێکۆلینه‌وه‌ی جیهانی له‌سه‌ر گریانی خه‌ڵكی پێگه‌یشتوو. وه‌ک به‌شێک له لێکۆڵینه‌وه‌که زیاترله سێ هه‌زار خه‌ڵکی پێگه‌یشتوو که زۆربه‌یان قوتابی زانکۆ بوون له وڵاتانی جیاواز هه‌ستان به نوسین له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ستکردنیان له‌سه‌ر به‌سه‌رهاتی گریان. خه‌ڵکه‌کان تیبینی هۆیه‌کانیان کردبوو، تێبینی خه‌ڵکانی دهررووبهریان کردبوو که‌چۆن له ڕووداوهکهله ئه‌ستۆ ده‌گیرێن، هه‌روه‌ها خه‌ڵکه‌کان باسیان کردبوو که هه‌ستیان چۆن ده‌بێت دوای گریان. پڕۆفیسیۆر ڕۆتێنبێرگ ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌که نیشانی دا که هه‌موو به‌سه‌رهاته گریانه‌کان وه‌ک یه‌ک نه‌بوون. گریان هه‌موو کاتیك نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که که‌سه‌که هه‌ست به باش بوونی باری خۆی بکات. به نزیکه‌ی 10% خه‌ڵکی باسیان کردبوو که هه‌ست به خراپ بوون ده‌که‌ن دوای گریان. به‌ڵام زۆرینه دوای به‌سه‌رهاتی گریان هه‌ستبه یارمه‌تیده‌ری گریان ده‌که‌ن. لێکۆڵینه‌وه‌که وای نیشان دا که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌گرین به ته‌نیا، باش ناگرین وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکیان له ده‌وره و ده‌گرین. به‌ڵام پڕۆفیسیۆر ڕۆبێرتبێرگ ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ستیان به شه‌رمه‌زاری و خه‌جاڵه‌ت بوون کردبوو له کاتی گریان، که‌متر باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که گریان یارمه‌تیده‌ره. لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌مه نیشان دابوو که ئافره‌تان زیاتر و تووندتر له‌پیاوان ده‌گرین، به‌ڵام له‌وانه نیه کاریگه‌ریه‌کی باشتری هه‌بێت. ئه‌نجامه‌کان ئه‌مه‌یان نیشان نه‌دا که ڕه‌گه‌ز هۆکارێک بێت بۆ به‌خشینی یه‌که‌می به هه‌ستکردن به سوودی گریان به مانایه‌کی تر که ئافره‌تان زیاتر ده‌گرین مانای ئه‌وه‌نیه زیاتر له‌باربن بۆ ئه‌وی گریانێکی به‌سوودیان هه‌بێت. ئه‌م بابه‌ته دوای به ناوی "ئایا گریان یارمه‌تی ده‌ره؟" بڵاو کراوه له‌مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی 2008 له گۆڤاری ئارهستهکانی ئێستا له زانستی ده‌روناسی. پڕۆفیسیۆر جۆنثان ڕۆتێنبێرگ ده‌ڵێت زانستی گریان هێشتا له ته‌مه‌نی ساوایهتیدایه، زۆر شت ماوه فێربین. سه‌رژمێری سایتی پزیشک بۆ هه‌موان له‌باره‌ی ئایا گریان یارمه‌تی ده‌ره؟ کلیک بکه له‌سه‌ر ڤی‌و سێرڤه‌ی له خواره‌وه؛
|
پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©