لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به‌هێزترین به‌ڵگه‌ی دۆزیه‌وه تاکو ئێستا که یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی
جگه‌ره‌کێشان ده‌توانێت ڕوودانی نه‌خۆشی دڵی که‌م بکاته‌وه. لێکۆڵینه‌وه‌که له ناوچه‌ی پیوبلۆ له کۆلۆڕادۆ ئه‌نجام درا. له مانگی
جوڵای 2003 که شاره‌که قه‌ده‌غه‌ی جگه‌ره‌کێشانی کرد له شوێنه گشتیه‌کان و
شوێنه‌کانی کارکردن. له ماوه‌ی ساڵ و نیوێک پێش قه‌ده‌غه‌کردن، نه‌خۆشخانه‌کانی شاره‌که سێ سه‌د
و نهوهتو و نۆ نه‌خۆشی داخلیان هه‌بووه بۆ جه‌ڵته‌ی دڵی. له هه‌مان ماوه (ساڵ
و نیوێک) دوای قه‌ده‌غه‌کردن ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کان بووه دووسه‌د و سی و حه‌وت، ئه‌مه‌ش
ماناویی وایه به ڕێژه‌ی 41% که‌می کرد. لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریخست که جه‌ڵته‌ی دڵی به‌رده‌وام له که‌مه‌ی دابوو. به‌رپرسان له سه‌نته‌ری چاودێری و قه‌ده‌غه‌کردنی نه‌خۆشی له ئه‌مریکا
ڕاپۆرتێکیان ده‌رچواند له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که. یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی
سه‌نته‌ره‌که ده‌ڵێت؛ هه‌ناسه وه‌رگرتنی دووکه‌ڵ له دووکه‌ڵی که‌سێکی جگه‌ره‌کێش
کت و پڕ ئازار ده‌گه‌یه‌نێت به سیسته‌می دڵ و سیه‌کان، ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ
مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها ڵێکۆڵینه‌وه‌که هیچ گۆڕانکاریه‌که‌ی به‌دی نه‌کردبوو له ژماره‌ی
جه‌ڵته‌ی دڵیه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌ور و به‌ر- ئه‌و ناوچانه‌ی که جگه‌ره‌کێشانیان
تیادا قه‌ده‌غه نه‌کرابوو. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌ک نیشان ده‌دات که
دووكه‌ڵی جگه‌ره‌کێشان چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه بۆ که‌سانی جگه‌ره‌نه‌کێش. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©