نه‌خۆشیه‌کانی پێست
زیپکه زۆر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا ڕووده‌دات، که تووشی زیاتر له 85% هه‌رزه‌کاران ده‌بێت، زۆربه‌ی جار به‌رده‌وام ده‌بێت له ته‌مه‌نی پاش هه‌رزه‌کاریدا. زۆربه‌ی جار له ده‌م و چاو و سه‌روی مل به‌دیار ده‌که‌ون، به‌ڵام له‌وانه‌یه له سینگ و پشت و شانه‌کانیش به دیاربکه‌ون. بۆچی زیپکه دروست ده‌بێت؟ هۆیه سه‌ره‌تایه‌کان خۆراک پاک و خاوینی ئایه زیپکه‌ی هه‌رزه‌کاری چاره‌سه‌ری هه‌یه؟ بۆچی زیپکه دروست ده‌بێت؟ هۆیه سه‌ره‌تایه‌کان؛ تاکو ئێستا به ته‌واوی نه‌زاندراوه بۆچی هه‌ندێ که‌س تووشی زیپکه ده‌بن و هه‌ندێکی تر تووشن نابن، له‌وانه‌یه هۆیه‌کی بۆماوه بێت. چه‌ندین هۆکار په‌یوه‌ندیان به زیپکه‌وه هه‌یه، له‌ونه؛ بۆماوه؛ که که‌سێک له خیزانێک تووشی زیپکه ده‌بێت، زۆربه‌ی جار له هه‌مان خێزان که‌سی تر هه‌یه که تووشی زیپکه بووه،. چاڵاکی هۆرمۆنی؛ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا ، چاڵاکی هۆرمۆنی ئه‌ندروجین له کوڕان زیاد ده‌بێت، که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێنه چه‌وریه‌کان له پێستدا گه‌وره‌ببن و زیاتری ماددی چه‌وری بڕێژن. هه‌وکردن چه‌وریه ڕژێنه‌کان؛ خه‌مۆکی؛ که ده‌بێته هۆی زیاد ده‌ردانی هۆرمۆنه‌کان، هه‌رچه‌نده تاقیکردنه‌وه نوێیه‌کان ده‌ڵێن که خه‌مۆکی نابێته هۆی دروست بوونی زیپکه. ده‌رمان؛ هه‌نێکی ده‌رمانی هه‌ن که ده‌بێته هۆی دروست بوونی زیپکه. ئه‌نه‌بۆلیک ستیرۆید خۆراک؛ + شیر؛ له لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی تازه‌دا، که له‌سه‌ر 47335 ئافره‌ت ئه‌نجامدرا، ده‌رکه‌وت په‌یوه‌ندیه‌کی به‌تین هه‌یه له‌نێوان ده‌رکه‌وتنی زیپکه و خوارده‌نه‌وه‌ی شیر. لێکۆلینه‌وه‌که وای ده‌رخست که په‌یوه‌ندیکه له وانه‌ی به هۆی ئه‌و هۆرمۆنانه‌وه بێت که له شیری چێڵدا هه‌یه. که‌واته په‌یوه‌ندی هه‌یه له نێوان شیر و زیپکه، به‌ڵام هۆی ته‌واو نه‌زانراوه. + زۆری شه‌کر و کاربۆهایدرات له خواردندا؛ خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی که ڕێژه‌ی شه‌کر تیایاندا زۆره ده‌بنه هۆی ده‌رکه‌وتنی زیپکه. +که‌می ڤیتامین A و E؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕێژه‌ی ڤیتامینی A و E که‌مه له‌خوێندا ڕوودانی زیپکه لێیاندا زیاتره، به‌گوێره‌ی چه‌ند لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک. پاک و خاوێنی؛ دروست بوونی چه‌وری له پیستدا به هۆی چه‌وریه ڕژێنه‌کانه‌وه ده‌بێته هۆی گیرانی ده‌رچه‌ی چه‌وریه ڕژێنه‌کان ئه‌گه‌ر زوو زوو پێست نه‌شۆردرێت و پاک نه‌کرێته‌وه له چه‌وری ده‌ردراو. زیپکه‌ی هه‌رزه‌کاری چاره‌سه‌ری هه‌یه؟ ئێستا تۆ هۆیه‌کانی دروست بوونت زانی، ده‌توانی سه‌ره‌تا خۆت بپارێزی به خۆ دوورگرتن له خواردنی شه‌کری زۆر و پاک ڕاگرتن ...هتر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت زیپکه‌کان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆن، ئه‌وا پێوسته له‌سه‌رت سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌کانی پێست بکه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو. زۆر ده‌رمان به‌کارده‌هێندرێت له چاره‌سه‌ری زیپکه‌دا، به‌ڵام زۆربه‌یان کاریگه‌ریه‌کی ته‌واوی زانستیان نیه!. به گشتی ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که زۆر سه‌رکه‌وتوون، ئه‌نجامێکی که‌م نیشانده‌ده‌ن له 2 هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا، که پێوسته بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌کار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ته‌واوی هه‌بێت. زۆربه‌ی دره‌مانه‌کان به‌شێوه‌ی مه‌رهه‌من که کاریگه‌رن له دژی هه‌وکردن |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان