نه‌خۆشیه‌کانی پێست
نه‌خۆشی سه‌ده‌فی، یه‌که‌ێکه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که له زووه‌وه ناسراوه، وه هه‌روه‌ها یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشیانی که تاکو ئێستا به ته‌واوی هۆیه‌کانی نازانرێت. نه‌خۆشی سه‌دفی، ده‌رکه‌وتوه که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندورستی له‌ش هه‌روه‌ک نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کانی تر وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی دڵی، به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، شه‌کره. به گشتی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی تووشی هه‌ردوو جۆر ڕه‌گه‌ز ده‌بێت (نێر و مێ)، وه له هه‌موو ته‌مه‌نێک ڕووده‌دات (منداڵ و گه‌نج و پیر). هۆیه‌کانی سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی به ته‌واوی نه‌زانره‌وه. تاکو ئێستا دوو بیرۆکه هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕوودانی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی، یه‌که‌میان ده‌ڵێت له‌وانه‌یه نه‌خۆشی سه‌ده‌فی دروست بێت به هۆی گه‌شه‌یه‌کی زۆری خانه‌کانی پێست، دووه‌میان ده‌ڵێت له‌وانه‌ی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی هۆیه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانه به‌رگریه‌کانی له‌ش چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ده‌فی کاریگه‌ری ده‌رمان له‌سه‌ر نه‌خۆشی سه‌ده‌ی له که‌سێک بۆ یه‌کی تر جیاوازه. هه‌ر بۆیه‌شه که پزیشکی پێستی له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ده‌فی دا به شێوه‌ی ڕاست یان خه‌ڵه‌ت ده‌رمان به‌کار ده‌هێنێت تاکو باشترین چاره‌سه‌ری بدۆزێته‌وه. جگه له‌مه‌ش، هه‌ڵبژاردنی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ده‌فی به‌نده له‌سه‌ر شوێن و فراوانی و توندی نه‌خۆشیه‌که. له چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه دا، یه‌که‌م هه‌نگاو جۆره ده‌رمانێک به‌کار ده‌هێندرێت به شێوه‌ی مه‌رهه‌م یان کرێم. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رمانه سوودی نه‌بوو، هه‌نگاوی پاشتر بریتی ده‌بێت له به‌کارهێنانی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی ده‌بێت، ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ریه پێ ی ده‌وترێت چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی. هه‌نگاوی سێیه‌م بریتیه له به‌کارهێنانی ده‌رمان به شێوه‌ی ده‌رزی یان حه‌ب |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان