نه‌خۆشیه‌کانی پێست --- پێشه‌کی پیست له چی پێکهاتووه؟ ڕۆلی پێست له له‌شدا پاک‌و خاوێنی پێست گۆڕانکاریکانی پێست له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا پێست له چی پێکهاتووه؟ له ناو پێستدا چه‌ند جۆره خانه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه که ڕه‌نگ ده‌به‌خشن به پێست، ئه‌م خانانه توانای مژینی که‌مێک له تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یان هه‌یه له تیشکی خۆردا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له پێستدا چه‌ند ئهنزایمهک هه‌یه که ده‌توانن ئه‌و زیانهنی که به‌هۆی هه‌ڵمژینی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی ڕوویداوه، چاکی بکاته‌وه، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و ئهنزایمانهیان نیه زیاتری توشی نه‌خشی شێره‌په‌نجه‌ی پێست ده‌بن. پێست به گه‌وره‌ترن ئه‌ندام ده‌ده‌نرێت له له‌شدا له ڕووی ڕووبه‌ری ڕووه‌وه. له که‌سێکی ئاسایدا ڕووبه‌ری پێست نزیکه‌ی 1.5-2.0 مه‌تر دووجا ده‌بیت، وه له زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا به نزیکه‌ی 2-3 ملم ئه‌ستوره، له هه‌ر 6.5 سم2 نزیکه‌ی 650 ئاره‌قه ڕژێن، 20 موولوله‌ی خوێن، 60000 خانه‌ی ڕه‌نگ به‌خش، له‌گه‌ل زیاتر له هه‌زار ده‌مار هه‌یه. ڕۆلی پێست له له‌شدا؛ پێست ڕۆلێکی زۆر گرنگ ده‌بینێت له له‌شدا،له‌وانه؛ 1. پارزگاریکردنه له دژی نه‌خۆشیه‌کان وه هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش. 2. یه‌کیکی تر له فرمانه‌کانی پێست بریتیه له ڕێکخستی پله‌ی گه‌رمی له‌ش 3. دروستکردنی ڤیتامین دی. 4. ده‌ردانی هه‌ندێک ماده‌ه‌ی زیانبه‌خش، وه‌کو یوریا. پاک و خاوێنی پێست پێویسته پاک و خاوێن ڕانه‌گرتنی پێست ده‌بێته هۆی زیاتر ڕوودانی نه‌خۆشی، پێست به‌به‌رده‌وام ڕووکه‌شی خۆی ده‌گۆڕێت و چینی نوێ درووست ده‌کات، ئه‌م جینه کۆنانه له‌گه‌ل ئه‌ره‌قه و چه‌وری که له چهوریهخانهکان ده‌رده‌درێت یه‌ک ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر نهشۆردێت ئه‌و به هۆی کاریگه‌ری به‌کتریاوه ده‌بیته هۆی په‌یداکردنی بۆنێکی ناخۆش. کاتێک پست زۆر پیس بێ، ده‌بێته هۆی تێکچوونی فرمانه‌کانی پێست و شێوانی، به‌مه‌ش که‌ریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش به‌دیار ده‌که‌وێت. گۆڕانکاریه‌کانی پێست له‌گه‌ل به‌ساڵاچووندا؛ له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نبوونی پێست و به‌ساڵاچووندا، پێست ته‌نکتر ده‌بێت و به‌ئاسانی تێکده‌چێت وه سیفه‌تی لاستیکی که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی توانی پێست بۆ دروستکرنی چینی نوێ، که‌مبوونه‌وه‌ی چاڵاکی ڕژێنهخانهکان |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان