به‌ڵه‌ک --- په‌ڵه‌ی په‌مه‌یی
بێ ڕه‌نگ بوونی پێست، نه‌خۆشیه‌کی درێژ خایه‌نه، که ده‌بێته هۆی له ده‌ست دانی خانه‌ی ڕه‌نگ به‌خش له پێستدا، که له ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆی ده‌رکه‌وتنی په‌ڵه‌ی په‌مه‌نی نارێک له پێستدا. هۆی ته‌واوی ئه‌م نه‌خۆشیه تاکو ئێستا به ته‌واوی نه‌زانراوه، هه‌ندێک ده‌ڵێن هۆیه‌که‌ی له‌وانه‌یه بۆماوه بێت، هه‌ندیکی تر ده‌ڵێن په‌یوه‌نی هه‌یه به خانه‌کانی به‌رگری له‌ش (کاتێک خانه به‌رگریه‌کان، خانه ڕه‌نگ به‌خشه‌کانی پێست وه‌ک خانه‌یه‌کی نامۆ ده‌ناسنه‌وه، له دژیان ده‌جه‌نگن، ده‌بێته هۆی له‌ده‌ست دانی خانه ڕه‌نگ به‌خشه‌کانی پێست و بێ ڕه‌نگ بوونی پێست). به گشتی نه‌خۆشیه‌کی ده‌گمه‌نه، به ڕیژه‌ی 1 % - 2 % له هه‌موو جیهان باوه