نه‌خۆشیه‌کانی پێست
هۆیه‌کانی تووش بوون - نیشانه‌کانی - ئه‌و هۆکارانه‌ی مه‌ترسی تووش بوون زیاد ده‌که‌ن - چاره‌سه‌ری له ماڵه‌وه لای پزیشک چی ده‌بیته هۆی تووش بوون به تووش بوون به نه‌خۆشی که‌ڕووی پێستی؟ له سه‌ر پێست دا، چه‌ندان جۆر وورده زینده‌وه‌ر هه‌ن، هه‌ندێکیان سوودبه‌خشن، هه‌ندێکی تریان هیج کاریگه‌ریه‌کیان نی یه له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤدا ته‌نها له کاتێک دا که له‌شی مرۆڤ توانی به‌رگری که‌م ده‌بێته‌وه به هۆی نه‌خۆشی (وه‌ک شه‌کره) یان باروودۆخی تایبه‌تی (وه‌ک سوتان) له‌م کاتانه‌دا ئه‌م جۆره‌یان گه‌شه ده‌که‌ن ده‌بنه هۆی تووش کردنی پێست به نه‌خۆشی که‌ڕووی پێستی. به‌شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جۆری کاندیدا ئه‌لبیکان که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد، ده‌بیته هۆی تووش کردنی هه‌موو جێگایه‌ک له له‌شی مرۆڤدا به‌ڵام زیاتر له جێگا شێ‌دار و گه‌رماکان. نیشانه‌کانی نه‌خۆشی که‌ڕووی پێستی چین؟ که‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌ی ده‌بینرێت له (ژێر مه‌مکی ئافرتان) و (ئهدامه زاوزێیه‌کان و ده‌ور و به‌ری) هه‌روه‌ها ده‌وری ده‌رچه‌ی کۆم نیشانکانیش بریتین له خوران، په‌ڵه‌ی په‌مه‌ی له‌سه‌ر پێست، که به نه‌خۆشی ئێکزیما ده‌چێت. ههڵقرێشانێکی که‌م. هه‌ندی جار پفکه به‌شیوه‌ی خاڵ له ده‌وری ناوچه خوراوه‌کان. ئه‌و هۆکارهنی که ده‌بنه هۆی زیاد کردنی مه‌ترسی تووش بوون جین؟ له منداڵی تازه بوو، به‌کارهێنانی حه‌فازه، که ده‌بێته هۆی سوور بوونه‌وه و هه‌وکرنی پێست. نه‌خۆشی شه‌کره، که ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش. ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشیان زیاده. ژنی سک پڕ، وه هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی که حه‌بی دژی سک پری (من‌ع حمل) ده‌خۆن. که‌سانی تووش بوو به نه‌خۆشی ئایدز. چاره‌سه‌ری چی یه بۆ نه‌خۆشی که‌ڕووی پێستی؟ له ماڵه‌وه: پاک و خاوێن ڕاگرتنی ناوچه‌ی تووش بووه‌که، ئه‌مه‌ش به شووشتن و ووشک کردنه‌وه‌ی. له‌به‌ر کردنی جل و به‌رگی په‌مۆیی و سووفی. شووشتنی ده‌ست به چاکی پاش ده‌ست لێدان له ناوچه‌ی تووش بووه‌که. لای پزیشک: جاره‌سه‌ری پزیشکی بریتیه له پێکهاته‌یه‌ک له دژه که‌ڕوو و دژه هه‌وکردن. که یان به شێوه‌ی مه‌رهه‌م یان ده‌رزی به‌کار ده‌هێندرێت |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان