نه‌خۆشیه‌کانی پێست
جۆره‌کانی ئێکزیما جۆره زۆر باوه‌کان جۆره که‌م باوه‌کان چاره‌سه‌ری ده‌رمان دوور ڕاگرتنی پێست له ووشکی چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی خۆراک لێکۆلینه‌وه‌کان جۆره‌کانی ئێکزیما وه‌ک له سه‌ره‌وه باسمان کرد، که ئێکزیما زۆر ڕه‌وشی پێستی ده‌گرێته‌وه. دیاری کردنی جۆره‌کانیشی له وانه‌یه به‌هۆی شوێنه‌کی بێت وه‌ک (ئێکزیمای ده‌ست)، یان له‌وانه‌یه چۆنیه‌تی ده‌رکه‌وتنی، یان هۆی دروست بوونی. - جۆره باوه‌کان؛ 1. ئێکزیما به‌هۆی حه‌ساسیه‌ی بۆماوه؛ باوه‌ڕ وایه که ئه‌م جۆره په‌وه‌ندی به بۆماوه هه‌یه، به‌زۆری له‌و خێزانانه زیاتر به‌دیار ده‌که‌وێت که ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که (ڕه‌بو و پووشه تا) یان هه‌یه. ئه‌م جۆره‌یان به شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سوری خوراو له ده‌م و چاو و مل و سه‌ر و بازوه‌کان و به‌شی پشته‌وه‌ی ئه‌ژنۆ و ناچه‌ی سمت، ده‌رده‌که‌وێت. 2. ئێکزیما به‌هۆی به‌رکه‌وتن به مادده‌ی تایبه‌تی که ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی پێست و دروست کردنی حه‌ساسیه یان خوران. چاره‌سه‌ری ئێکزیما 1. چاره‌سه‌ری به هۆی ده‌رمان؛ هه‌وکردنی پێست به‌زۆری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به مارهه‌می تایبه‌تی، ئه‌م مه‌رهه‌مانه له مادده‌ی ستیڕۆید پێکهاتوو، که ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه و کۆنتڕۆل کردنی نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه. ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێت به‌ژیرانه به‌کاربهێندرێت و ته‌نها پزیشک بۆی هه‌یه ڕێگه به به‌کارهێنانی بدات، چونکه ئه‌م ده‌رمانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌کی ته‌ندروست به‌کارنه‌هێندرێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، ده‌بیته هۆی ته‌نک و ناسک بوونی پێست، بۆیه له کاتی به‌کار‌هێنان له ده‌م و چاو ده‌بێت جۆری بێ هێز به‌کاربهێندرێت بۆ که‌م کردنه‌وه له زیانه‌کانی. جگه له‌مه‌ش ئه‌م ده‌رمانه ده‌بنه هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی توانه‌ی به‌رگری له‌ش، بۆیه پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌رمانی تر به‌کاربهێندرێت بۆ ڕێگرتن له‌گه‌شه کردنی به‌کتریا و که‌ڕوه‌کان. 2. دوور ڕاگرتنی پێست له ووشکی؛ ئه‌مه‌ش به‌هۆی چه‌ور و شێ‌دار کردنی پێست، چونکه نه‌خۆشی ئێکزیما زیاد ده‌کات به ووشک بوونی پێست. شێ‌دار ڕاگرتنی پێست یه‌کێکه له گرنگترین چاره‌سه‌ریه‌کان. چه‌ورکردن یان شێ‌دار کردنیش به‌هۆی مه‌رهه‌م و کرێمی تایبه‌تی ده‌بێت که پزیشکی تایبه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات بۆ به‌کارهێنانی. 3. چاره‌سه‌ری به‌هۆی ڕووناکی؛ ئه‌مه‌ش به به‌کارهێنانی تیشکی سه‌روی بنه‌وشه‌ی، هه‌رچه‌نده به‌رکه‌وتن به تیشکی سه‌رو بنه‌وشه‌ی زه‌ره و زیانی هه‌یه به‌تایبه‌تی دروست کردنی شێره‌په‌نجه‌ی پێست! 4. چاره‌سه‌ری به‌هۆی خۆراک؛ دواین لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ئاشکرا کرد، که زۆر جۆره خۆراک هه‌یه ده‌بێته هۆی دورست کردنی حه‌ساسیه‌ی پێست و هه‌وکردنی، چاره‌سه‌ریش بریتیه له خۆ دوور ڕاگرتن له‌م خوراکانه. ئه‌و خۆراکانه‌ی که له‌وانه‌ی ببنه هۆی دروست کردنی حه‌ساسیه بریتن ؛ قاوه، فاسۆلیا، هێلکه، فستق و گه‌نمه‌شامی. حه‌ساسیه بۆ خۆراک جیاوازه له که‌سێک بۆ یه‌کی تر |
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان