نه‌خۆشیه‌کانی پێست
باڵوکه‌؛ 
به‌ گشیتی باڵوکه‌ بریتی یه‌ له‌ ئاوسانێکی ڕه‌قی بچوک، زۆربه‌ی جار له‌ ده‌ست و قاچه‌کان دروست ده‌بێت، که‌ وه‌ک پفکه‌یه‌کی ڕه‌ق خۆی ده‌نوێنێت

 
باڵوکه‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باوه‌، هۆیه‌که‌شی تووشبوونه‌ به‌ ڤایرۆس، به‌تایبه‌تی جۆرێیکیان که‌ پێ ی ده‌وترێت (HPV). باڵوکه‌ به‌ئاسانی ده‌گوازرێته‌وه‌، که‌سێکی ساغ به‌ ئاسانی تووش ده‌بێت به‌ ده‌ست لێدانی له‌ پێستی که‌سێکی تووش بوو به‌ باڵوکه‌. به‌ شێوه‌یه‌کی نموونه‌ی باڵوکه‌ پاش چه‌ند مانگێک له‌ به‌ده‌رکه‌وتنی، بزرده‌بێت، باڵام له‌وانه‌یه‌ بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام بێت و دووباره‌ گه‌شه‌ بکاته‌وه‌.
1. جۆره‌کانی باڵوکه‌
2. چاره‌سه‌ری




چۆره‌کانی باڵوکه‌:
1. باوترین جۆری باڵوکه‌ به‌شێوه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی پێستی ده‌رده‌که‌وێت، که‌ ڕووه‌که‌ی ناڕێکه‌، به‌زۆری له‌ ده‌ست و ئه‌ژنۆیه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
2. جۆرێکی تر هه‌یه‌ که‌ ڕووه‌کی ته‌ختی ڕێکی هه‌یه‌، که‌ به‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ یه‌ک کات و شوێندا ده‌رده‌که‌ون. ئه‌م جۆره‌یان له‌ ده‌م چاو و ده‌ست و مل و مه‌چه‌ک و ئه‌ژنۆ ده‌رده‌که‌وێت.
3. هه‌ندێک جار به‌شێوه‌ی درێژ (شێوه‌ په‌نجه‌) ده‌رده‌که‌ن، له‌ناو خۆمان به‌ (گۆشته‌ زیاده‌) ناسراوه‌، ئه‌م جۆره‌یان زیاتر له‌ ده‌م و چاو ده‌رده‌که‌ون، به‌ تایبه‌تی له‌ نزیک پێڵوی چاو و لێو دا.
4. باڵوکه‌ی ئه‌ندامه‌ زاوزێیه‌کان؛ ئه‌م جۆره‌ش له‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌ زاوزێیه‌کان (نێر و مێ) به‌ دیارده‌که‌ون

چاره‌سه‌ری باڵوکه‌:
ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه‌ ده‌نوسرێت زۆربه‌ی جار بریتین له‌؛
1. وشک کردنی باڵوکه‌که‌ به‌ هۆی مه‌رهه‌می تایبه‌تی، پاشان لابردنی خانه‌ مردوه‌کانی ڕووه‌که‌ی.
2. یان به‌سته‌ڵه‌ک کردنی باڵوکه‌که‌ به‌هۆی مادده‌ی تایبه‌تی که‌ ده‌بێته‌ هۆی سارد کردنه‌وه‌ی ڕووی باڵوکه‌که‌، که‌ ئه‌میش ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵقرێشانی باڵوکه‌که‌.
3. بڕین و هه‌ڵکۆلینی باڵوکه‌.
4. چاره‌سه‌ری به‌هۆی له‌یزه‌ر.
5. چه‌ندین جۆری تری چاره‌سه‌ری هه‌ن، که‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزکردنی خانه‌کانی به‌رگری له‌ له‌شی مرۆڤدا تاکو بتوانن له‌گه‌ڵ باڵوکه‌که‌ بجه‌نگێن و له‌ناوی ببه‌ن
 
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان 
Make a Free Website with Yola.