:ئامۆژگاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی نۆره‌ی دڵ بووینه ئاماده‌كردنى د. پشتوان مامه خدر ئه‌حمه‌د و د.هيواعه‌بدوئه‌لسه‌لام يونس به‌شێێك له جاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه توشى ته‌سك بوونه‌وه يان گيرانى خوێنبه‌ره‌كانى ديوارى دڵ ده‌بن بريتى يه له په‌يڕه‌وكردنى ڕێنمايى يه‌كانى پزيشك كه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر گرينگ ترنه بێت هيجى كه‌متر نيه له گرينگى به كار هێنانى ده‌رمان گرينگترين ڕێنمايى يه كانيش ئه‌مانه‌ن ڕونكردنه‌وه‌ى هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كانى نه‌خۆشيه‌كه بۆ نه‌خۆش و هاوه‌ڵه‌كه‌ى كه گرينگترينيان ئه‌مانه‌ن · زيادبوونى رێژه‌ى چه‌ورى له خوێن · جگه‌ره كێشان · زيادبوونى په‌ستانى خوێن · زيادبوونى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێن · شێوه‌ى ژيان وه‌ك كه‌م جولانه‌وه زۆر جار خواردن كه ده‌بێته هۆى قه‌ڵه‌و بوون و زياد بوونى چه‌ورى وشه‌كرو په‌ستانى خوێن 1 ڕاسته‌وخۆ دواى ده‌رچوون له‌م به‌شه ده‌بێت نه‌خۆش پشوويه‌كى ته‌واو بدات له ناو ماڵ بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته و دووركه‌وتنه‌وه له كارى قورس بۆ نمونه به‌سه‌ر كه‌وتنى قادرمه‌ى به‌رز 2 دواى چوار هه‌فته سه‌ردانى پزيشكى پسپۆر بكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ى بارى نه‌خۆشيى يه‌كه و بڕياردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له پشوو يان ده‌رچوون له ماڵ 3 دواى هه‌شت هه‌فته دووباره سه‌ردانى پزيشك بكاته‌وه بۆ بڕياردان له سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ى بۆ كارى پيشووى يان نا 4 له ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته‌ى يه‌كه‌م نابىێ كارى سيكسى بكات 5 دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچوون و دڵته‌نگى وه لێره‌دا رۆڵى خێزان و كۆمه‌ڵگه‌يه كه بوارێكى هێمن و ئارام بۆ نه‌خۆش دابين بكه‌ن 6 وازهێنان له جگه‌ره كێشان به ته‌واوى 7 خواردن · ئه‌و خوادنانه كه‌م بكرێته‌وه كه ڕێژه‌ى كۆليستڕۆڵى زۆر تێدايه بۆ نمونه مێشك و جگه‌ر و گورچيله‌و زه‌ردێنه‌ى هێاكه‌و زبده · كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆشتى سورو جێگرتنه‌وه‌ى به گۆشتى سپى وه‌ك ماسى و سينگى مريشك · به كار هێنانى رۆنى ڕووه كى له خۆراك و ئاماده‌كردن · كه‌مكردنه‌وه‌ى خۆڕاكى سوره‌وه كرا‌و له رۆن · زياد كردنى خواردنى سه‌وزه‌و ميوه چونكه ڕێژه‌ى كۆليستِرۆل له خۆين دا كه‌م ده‌كاته‌وه 8 وازهێنان له خواردنه‌وه‌و كهوليه‌كان 9 دابه‌زاندنى كێشى له‌ش بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان به گوێره‌ى ڕێنمايى پزيشك 10 نوستن · پێويسته ڕۆژانه 7 تا 8 كاتژمێر بنوێت · نوستنى نيوه‌ڕۆيان سوودى زۆرى هه‌يه به تايبه‌تى له دوو هه‌فته‌ى يه‌كه‌م · دووركه‌وتنه‌وه له دڕه‌نگ نوستنى شه‌وانه · باشتره له سه‌ر ته‌نيشتى ڕاست بنويت · دووركه‌وتنه‌وه‌له خواردن به لانى كه‌م سىێ كاتژمێر پێش نووستن 11 دووركه‌وتنه‌وه له لێخۆ رينى ئۆتۆمۆبێل له چوار هه‌فته‌ى يه‌كه‌م 12 نابێت كه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌ى 6 تا 8 هه‌فته 13 باش كۆنتڕۆڵ كردنى ڕێژه‌ى شه‌كرو په‌ستانى خوێن و كۆليستڕۆل و هتد ده‌نكۆڵه‌ى ئه‌نجێسيد (GNT) ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه له ژێر زمان داده‌نريت له كاتى ئازارى سينگ يان پێش هه‌ر كارێك كه ببێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئازاره‌كه (هه‌ر وه‌ك پێش به‌سه‌ر كه‌وتنى قادرمه به چه‌ند خوله‌كێك ) ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به‌رده‌وام بوو له ماوه‌ى پينج خوله‌كى تر ده‌توانين بۆ جارى دووه‌م و سىێ يه‌م ده‌نكۆڵه‌كه به كار بهێنينه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر سودى نه‌بوو نابێت له‌وه زياتر به‌كارى بهێنين و ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه بگه‌يه‌نرێته نه‌خۆشخانه ئه‌م ده‌نكۆلاێنه ده‌بنه هۆى نه‌مانى ئازاره‌كه‌و له ماوه‌ى 2 تا 3 خوله‌ك به پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك يان زياتر پێويسته نه‌خۆشه‌كه بگه‌ينرێته نه‌خۆشخانه ده‌توانرىێ رۆژانه ئه‌م ده‌نكۆلاِێنه به كار بهێنێرێت له كاتى پێويست دا باشتر وايه ده‌نكۆڵه‌كه باش بتوێنرێته‌وه له ژێر زمان دا ده‌توانرێت ده‌نكۆڵه‌كه بكرێته پارچه‌ى بچوك و له ژێر زمان يان له ژێر لێوى سه‌ره‌وه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى به خێرايى كار بكات ده‌بێت قوتوى ده‌رمانه‌كه به ته واوى قه‌پات بكرێت هه‌واو شىێ و تيشكى خۆر مادده‌كاراكان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه نابێت په‌مۆ له ناو قوتووه‌كه دابنرێت چونكه هه‌ڵده‌ستێت به مژينى مادده كاراكان يه‌ك له كاره لاوه‌كيه‌كانى ئه‌م ده‌نكۆلاێنه بريتيه له سه‌ر ئيشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش ده‌توانى نيو ده‌نكۆڵه به كار بهێنرێت يان پاش نه‌مانى ئازاره‌كه ئه‌و به‌شه‌ى ده‌نكۆڵه‌كه كه ده‌مينێته‌وه فرىێ بدات وا باشتره ده‌نكۆڵه‌كه له ماڵه‌وه له‌زۆر شوێن دابنرێت وه له ناو هه‌موو ئه‌و جل و به‌رگانه‌ى كه نه‌خۆش زۆر له‌به‌ريان ده كات پێويسته هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌م ده‌نكۆلاێنه بگۆردرێن باشتر وايه ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه به كارنه‌هێنرێت كاتێك نه‌خۆش به‌پێوه‌يه كاتێك ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه ده‌خرێته ژێر زمان تيژيه‌كى تايبه‌تى هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌م تيژيه نه‌مابوو واته گاريگه‌رى نه‌ماوه وێنه گرتنى خوێن به‌ره‌كان (قسگره) بۆ دياريكردنى شوين و ژماره‌ى گيراوه‌كان كه به پىێ ى ئه‌مه بڕيارده‌درێت نه‌شته‌رگه‌رى پێويسته يان نا. به‌هيواى ته‌ندروستى باش يۆ هه‌موو لايه‌ك | نۆره‌ی دڵی |