سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان خه‌مۆکی "کآبة" چیه؟ نیشانه‌کانی چین؟ خه‌مۆکی یه‌کێکه له باره ته‌ندروستیه هه‌ره باوه‌کان له جیهان. خه‌مۆکی برییتی نیه له ته‌نها بێ هێزیه‌ک. خه‌مۆکی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ناوزه‌ندکراوه به خه‌مۆکی سه‌رگورد. خه‌مۆکی سه‌رگورد برییتیه له نه‌خۆشیه‌کی پزیشکی که جه‌سته و مێشک ده‌گرێته‌وه. کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت، هه‌روه‌ها ده‌کرێت ببێته هۆی جۆره‌ها کێشه‌ی سۆزداری و جه‌سته‌یی. که‌سی نه‌خۆش ناتوانێت کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌ی بکات، هه‌روه‌ها خه‌مۆکی واده‌کات که هه‌ست بکه‌ی ژیان هیچ بایه‌خێکی نه‌ماوه. زۆربه‌ی شاره‌زایان ئێستا خه‌مۆکی به نه‌خۆشیه‌کی درێژ خایه‌ن داده‌نێن که پێویستی به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له خه‌ڵکی ته‌نها جارێک تووشی نۆره‌ی خه‌مۆکی ده‌بن، به‌ڵام زۆرینه‌یان تووشی نۆره‌ی دووباره‌ی نیشانه‌کانی خه‌مۆکی ده‌بن "چاک ده‌بنه‌وه و دووباره تووش ده‌بنه‌وه" به درێژای ژیانیان. ده‌ستنیشان کردن و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ نه‌خۆشیه‌که یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ختی خه‌مۆکی ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ریه‌کی به‌هێز، زۆربه‌ی نه‌خۆشان به زووی باش "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک" و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌یان. نیشانه‌کانی خه‌مۆکی؛ نه‌مانی ئاره‌زوو له چاڵاکی ئاسایی ڕۆژانه هه‌ستکردن به دڵ ته‌نگی هه‌ستکردن به بێ ئومێدی گریان به بێ هۆ کێشه له نووستن کێشه له وردبوونه‌وه‌و تێڕوانینی قووڵ کێشه له بڕیاردان زیادبوون یاخود دابه‌زینی کێش به‌بێ ئه‌نقه‌ست ناڕه‌حه‌تی بێ پشوویی به سانایی تێکچوونی میزاج هه‌ستکردن به ماندوویی و بێ هێزی نه‌مانی ئاره‌زوو له جنس کردن بیری و هه‌ڵوێستی خۆکوشتن کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌یی ناڕوون؛ بۆ نموونه ئازاری پشت یاخود ژانی سه‌رێکی به‌بێ زانینی هۆکار یاخود بێ هۆکار. نیشانه‌کانی خه‌مۆکی جیاوازه له نه‌خۆشێک بۆ یه‌کی تر، که‌سێکی 25 ساڵان جیاواز له که‌سێکی 60 ساڵان هه‌ست به نیشانه‌کان ده‌که‌ن. هۆکاره‌کانی خه‌مۆکی هۆکاره‌کانی دروست بوونی خه‌مۆکی به شێوه‌یه‌کی دیار نه‌زاندراوه. به‌ڵام وا بڕوایه که هۆکاری زینده‌کیمیایی و بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی به‌رپرسیارن له دروست بوونی خه‌مۆکی. خه‌مۆکی به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی له دوای 20 ساڵی ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام ده‌کرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێک ده‌ربکه‌وێت، ڕێژه‌ی تووش بوونی ئافره‌تان دووهێنده‌یه بۆ پیاوان. هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی تووشبوون به خه‌مۆکی یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان تووشی خه‌مۆکی بووبێت به‌سه‌رهاتێکی سه‌خت وه‌ک مردنی که‌سێکی نزیک میزاجێکی خه‌مۆک له ته‌مه‌نی گه‌نجی نه‌خۆشی، وه‌ک شێره‌په‌نجه، نه‌خۆشی دڵ، نه‌خۆشی ئایدز ده‌رمان به‌کارهێنان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن، وه‌ک ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن جگه‌ره‌کێشان، خواردنه‌وه‌ی کحول له ئافره‌تان دوای منداڵبوون که‌م ده‌رامه‌تی و خراپی باری ئابووری که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ زۆر ئاسایییه که‌سێک جاروبار تووشی تێکچوونی میزاج و دڵ ته‌نگی ببیت، یاخود دڵ خۆش نه‌بیت به‌و بارودۆخه‌ی بۆت ڕێکده‌که‌وێت، به‌ڵام له خه‌مۆکی ئه‌م هه‌ستانه درێژه ده‌خایه‌نێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یاخود چه‌ند مانگێک یان چه‌ند ساڵێک. هه‌روه‌ها له خه‌مۆکی ئه‌م هه‌ستان زۆر زۆر توندترن و کاریگه‌ریان ده‌بێت له سه‌ر کاروباری ئاسایی ڕۆژانه. هه‌روه‌ها هه‌ستکردن به خه‌مۆکی ده‌کرێت ببێته هۆی په‌نابردن بۆ خۆکوشتن. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچی نیشانه‌کانی خه‌مۆکیت هه‌بوو پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت، چونکه خه‌مۆکی له‌خۆیه‌وه چاک نابێته‌وه هه‌روه‌ها به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت. |
پزیشک
بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©