|
به نزیکه‌ی هه‌ر یه‌ک له شه‌ش پیاو تووشی نه‌خۆشی شۆڕه گون ده‌بن. شۆڕه‌گون
یه‌کێکه له هه‌ره هۆیه باوه‌کانی که‌می له دروسست کردنی تۆوی (سپێرمی) پیاو،
هه‌رچه‌نده هه‌موو شۆڕه‌گونێک نابێته هۆی که‌م دروست کردنی تۆ‌و. زۆربه‌ری شۆڕه‌گونه‌کان به ماوه‌یه‌کی درێژ ڕووده‌ده‌ن هه‌روه‌ها زۆبه‌شیان
ئاسانه ده‌ستنیشانکردنیان ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانیان به‌دیارکه‌وت. هه‌روه‌ها به‌ڕێگای
نه‌شته‌رگه‌ری چاک ده‌کرێنه‌وه. نیشانه‌کان؛ شۆڕه‌گون له‌وانه‌یه هیچ ئازاری له‌گه‌ڵ دانه‌بێت، زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بێته
هۆی ئازار، له کاتی ڕۆژدا ئازاره‌که زیاد ده‌بێت له‌به‌ر ماندوو بوون و کارکرن و
جووله. به درێژای کات خوێنهێنه‌ره‌کانی ناو توره‌گه‌ی گون زیاتر گه‌وره‌ده‌بن و
شۆڕه‌گون باشتر ده‌رده‌که‌وێت. شۆڕه‌گون زۆربه‌ی جار له لای چه‌پی گون ڕووده‌دات،
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش شۆره‌گون له یه‌کێک له گونه‌کان کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو
گون. هۆیه‌کان؛ تاکو ئێستا هۆیه‌که‌ی ڕوون نیه، به‌ڵام وا بڕوایه که زمانه‌ی خوێنهێنه‌ره‌کانی
ده‌وروبه‌ری گونه‌کان تێک بچێت ببێته هۆی تێزان و هه‌ڵئاوسان خوێن تیایاندا. هۆکاری مه‌ترسی دار؛ تۆ له مه‌ترسی دایت بۆ تووشبوون به شۆڕه‌گون له ته‌مه‌نی نێوان 15 بۆ 25
ساڵی. که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جار بێ نیشانه‌یه، بۆیه زۆربه‌ی جار ئه‌و کاته
ده‌زاندرێت دوای خێزانداری که منداڵ نابێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌رکاتێک ئازار
یاخود هه‌ڵئاوسان له یه‌کێک له گونه‌کانت هه‌بوو پێویسته ڕاوێژی پزیشک بکه‌ی. ئاڵۆزیه‌کانی شۆڕه‌گون؛ چوونه‌وه‌ناویه‌کی گونی تووشبوو. نه‌زۆکی |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©