گه‌ڕان له‌ پزیشک له‌ نێت
به‌ ئه‌لف و بێ ی عه‌ره‌بی بنووسه‌

          

سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی

 نه‌زۆکی پیاوان

وا خه‌ملێندراوه‌‌ که‌ 10 بۆ 15 له‌ سه‌دای جووته‌که‌کان له‌ جیهان پۆلێنکراون به‌ نه‌زۆک. مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان هه‌وڵی به‌ سکپڕبوونیان داوه‌ چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی جووتبوونی ته‌واو "نا پارێزراو، مانایی به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیج به‌ربه‌ستێک به‌کاربهێنن له‌ سکپڕبوون" بۆ ماوه‌ی به‌لایه‌نی که‌م یه‌ک ساڵ به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌بێت.

نیوه‌ی ئه‌م بارانه‌، نه‌زۆکی پیاوان هۆکاره‌. هۆیه‌کانی نه‌زۆکی پیاوان بریتین له؛

‌ ناته‌واوی له‌ دروستبوونی تۆو

ناته‌واوی له‌ کارکردنی تۆو

ناته‌واوی له‌ گه‌یاندنی تۆو

ته‌ندروستی گشتی و شێوازی ژیان

به‌رکه‌وتن به‌ چه‌ندین هۆکاری ژینگه‌.

 

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هۆکاری نه‌زۆکی پیاوبێت، ئافره‌ته‌که‌ش له‌وانه‌ی شتێکی هه‌بێت که‌ کاریگه‌ری بکات له‌سه‌ر سکپڕبوون. تۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت پێویستان به‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌سهێنانی دووگیانی. به‌ڵام نائومێد مه‌به‌، گه‌لێک له‌ پشکنین و شێوازی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ که‌ ده‌شێت ببنه‌ هۆی ده‌ستنیشانکردن و زاڵ بوون به‌سه‌ر هۆکاری نه‌زۆکی پیاو.

 

هۆکاره‌کانی؛

نه‌زۆکی پیاو پڕۆسه‌یه‌کی ئالۆزه که‌ زۆرێک له‌ هۆکار ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ک هۆڕمۆن و دروست کردنی تۆو.هتد

تۆو پێویسته‌ ته‌واو بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕۆن به‌ره‌و هێڵکه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بیپیتێنن، ئه‌گه‌ر شێوه‌ی تۆویه‌کان ناته‌واو بوو یاخود جووله‌یان تێکچووبوو ئه‌وا تۆویه‌کان ناتوانن بگه‌ن به‌ هێلکه‌ بۆ پیتاندنی.

ده‌بێت بڕی تۆوی پێویست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دووگیانی ڕووبدات. بڕی ئاسایی تۆو ده‌بێت له‌ 20 ملیۆن تۆو له‌ هه‌ر یه‌ک میلیتر ئاوی تۆو. ئه‌گه‌ر له‌ 10 ملیۆن که‌متربێت مانای بڕی تۆو که‌مه‌ "نیوه‌ نه‌زۆک".

پزیشکی پسپۆڕ چه‌ندین پشکنین ده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌زۆکیه‌که‌، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ نیوه‌ی باره‌کاندا هۆکاری ته‌واوی نه‌زۆکی ناتواندرێت دیاری بکرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆکاری سه‌رکیش دیار نه‌بێت چاره‌سه‌ری له‌وانه‌یه‌ هه‌ر هه‌بێت. هۆیه‌کانی نه‌زۆکی پیاو بریتین له‌ ناته‌واوی له‌ دروست کردنی تۆو، یاخود ناته‌واوی له‌ گه‌یاندنی تۆو، یاخود هۆکاری شێوزی ژیان و به‌رکه‌وتن به‌ هۆکاری ژینگه‌ (له‌ خواره‌وه‌ به‌ درێژی باسکراون)؛

 

ناته‌واوی له‌دروستکردن یاخود کاردکردنی تۆو؛ گه‌لێک بار هه‌ن به‌رپرسیارن له‌مه‌، وه‌ک؛

ده‌والی گوون.

نه‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی گوونکان بۆ ناو توره‌گه‌ی گون، له‌ که‌سێکی ئاسایی ده‌بێت هه‌ردوو گوون له‌ناو توره‌گه‌ی گون بن، به‌ڵام هه‌ندێک جار گونێک له‌ ناو زگ ده‌مێنێته‌وه‌ نایه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو تورگه‌ی گون، به‌مه‌ش کار ده‌کات سه‌ر دروستکردن و کاردکردنی تۆویه‌کان.

که‌می هۆڕمۆنی پیاو "تێستۆستیڕۆن"، له‌وانه‌یه‌ گونه‌کان ته‌واو نه‌بن یاخود هۆڕمۆنی له‌ش ته‌واو نیه‌.

بۆماوه‌.

هه‌ندێک نه‌خۆشی گوێزاره‌وه‌ی جنسی وه‌ک زوهری، به‌ڵام ئه‌مه‌ کاتییه‌.

ناته‌واوی له‌ هۆڕمۆن.

 

ناته‌واوی له‌ گه‌یاندنی تۆو؛ کێشه‌ له‌ گه‌یاندنی تۆو له‌ زه‌که‌ری پیاو بۆ عه‌وره‌تی ئافره‌ت له‌وانه‌ی ببێته‌ هۆی نه‌زۆکی. نموونه‌ی کێشه‌کان وه‌ک؛

بابه‌تی جنسی؛ ته‌واو هه‌ڵنه‌ستانی زه‌که‌ری پیاو، یاخود زوو ده‌رچوونی تۆو..هتد.

گیرانی جۆگه‌ی تۆو، جۆگه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ گونه‌کانه‌وه‌ تۆو ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ زه‌که‌ر، هه‌ندێک باردا ئه‌م جۆگه‌یه‌ گیراوه‌ له‌ زگماکه‌وه‌.

نه‌بوونی تۆماو.

هه‌ندێک باری تر.

 

ته‌ندروستی گشتی و شێوازی ژیان؛ شێوازی ژیانی پیاو له‌وانه‌ی کاریگه‌ر هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌زۆکی، هه‌ندێک له‌ هۆکاری باو بۆ نه‌زۆکی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ته‌ندروستی و شێوازی ژیان هه‌یه‌ بریتین له‌؛

خواردنه‌وه‌ی کحول

جگه‌ره‌ کێشان

په‌ستانی ده‌روونی و خه‌مۆکی

پیری – دوای ته‌مه‌نی 35 ساڵی توانی زۆربوون که‌م ده‌بێته‌وه‌.

به‌دخۆراکی، که‌می ڤیتامین دی یاخود کانزای زینک و فۆله‌ت کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌زۆکی.

قه‌ڵه‌وی.

 

هۆکاره‌کانی ژینگه‌ و ده‌ورو به‌ر؛

به‌رکه‌وتن به‌ تیشکی سینی – أشعة

به‌رکه‌وتن به‌ مادده‌ی کیمیایی.

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان
© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌مووان 
Make a Free Website with Yola.