سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ڵنه‌ستان – ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ری پیاو چیه؟ بریتیه له نه‌توانینی ههڵسانێکی ڕه‌قی زه‌که‌ری پیاو بۆ ماوه‌یه‌کی ئه‌ونده
درێژ که نه‌تواندرێت جووتبوونی جنسی ئه‌نجام بدرێت. هه‌رچه‌نده ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ر
زیاتر باوه له که‌سانی پیر به‌ڵام ئه‌م کێشه باوه ده‌کرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێک
ڕووبدات. هه‌بوونی کێشه له نه‌توانینی هه‌ڵساندنی زه‌که‌ر ناوه به ناوه جێگه‌ی
ترس نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌که به‌رده‌وام بوو ئه‌وا پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه. له ڕابردوو وا بڕوابوو که ئه‌م کێشه‌یه زیاتری کێشه‌یه‌کی ده‌روونیه،
به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو ئه‌م بیڕو ڕایه گۆڕا، ئێستا به کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌یی
و ده‌روونی دادنهرێت. له زۆربه‌ی پیاوان هه‌ڵسانی زه‌که‌ریان ئاسایییه تاکو ته‌مه‌نی
80 ساڵیش. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه بابه‌تێکی شه‌رمه‌زارکه‌ر بێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
پزیشک باسی بکه‌ی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر گرنگه به‌دوای جارسه‌ری بگه‌ڕێیت. چاره‌سه‌ری
ئێشنهکردنی زه‌که‌ر له‌وانه‌ی به ده‌رمان بێت یاخود پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری
هه‌بێت. هه‌ندێک جار ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ر هۆیه‌که‌ی نه‌خۆشی دڵییه. بۆیه زۆر
گرنگه به ئه‌م کێشه‌یه به گرنگی وه‌ربگیرێت. نیشانه‌کانی؛ بریتیه له نه‌توانینی هه‌ڵساندنی زه‌که‌ر به‌شێوه‌یه‌ک که پێویسته بۆ
جووتبوونی جنسی له 25% جاره‌کاندا. مانایی وایه ئه‌گه‌ر تۆ له 20 جار 5 جار نه‌توانیت
ئه‌وا به‌م نه‌خۆشه‌یه ده‌ژمێردرێت. جار و بار له هه‌موو پیاوێک ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا
نیشانه‌ی نه‌خۆشیه. هۆیه‌کانی؛ باوترین هۆکاره جه‌سته‌یه‌کانی ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ر بریته‌یه له؛ نه‌خۆشی دڵی ڕه‌قبوونی لووله‌کانی خوێن. به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن نه‌خۆشی شه‌کره. قه‌ڵه‌وی هه‌ندێک جۆری ده‌رمان ئه‌وانه‌ی مدمنن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی کحول کێشه‌ی ده‌ماری کێشه‌ی هۆڕمۆنی باوترین هۆکاره ده‌روونیه‌کانی ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ر
بریتین له؛ خه‌مۆکی قه‌له‌قی ترس ماندوویی هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان؛ پیری، له 80% پیاوان دوای 75 ساڵی تووش ده‌بن هه‌بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشیه‌کانی سیه‌کان و جگه‌ر، گورچیله‌کان،
دڵ، ده‌مار..هتد هه‌ندێک جۆری ده‌رمان هه‌ندێک نه‌شته‌رگه‌ری یاخود برینداربوون خواردنه‌وه‌ی کحول به زۆری ترس و خه‌مۆکی جگه‌ره‌کێشان قه‌ڵه‌وی لێکخوڕێنی پایسکل بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر تووشی ئیشنه‌کردنی زه‌که‌ر بووی زیاتر له ماوه‌یه‌کی کاتی،
پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌که‌ی. زۆر گرنگه به ئه‌م
بابه‌ته گرنگی پێبدرێت. خۆپاراستن؛ هه‌رچه‌نده هه‌موو پیاوێک جار و بار تووشی ئه‌م باره ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت
ئه‌م خاڵانه‌ی خواروه جێ به‌جێ بکرێت بۆ خۆپاراستن؛ کۆنتڕۆڵی ئه‌و نه‌خۆشیانه بکه له‌گه‌ڵ پزیشک که ده‌بنه هۆی ئیشنه‌کردنی
زه‌که‌ر، وه‌ک نه‌خۆشی دلێ و شه‌کره..هتد خواردنه‌وه‌ی کحول که‌م بکه‌وه یان هه‌ر مه‌خۆوه جگه‌ره مه‌کێشه. وه‌رزش بکه به ڕێکی خۆت دووربگره له ترس و خه‌م باش بنوو ناوه ناوه سه‌ردانی پزیشک بکه بۆ پشکنینی پێشینه |