سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی مێکوته پێش ئه‌وه‌ی کوتانی دژی نه‌خۆشی مێکوته به‌رده‌ستبێت، ته‌نها له ویلایته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا زیاتر له 4 ملیۆن منداڵ تووش ده‌بوو ساڵانه، زیاتر له 11000 منداڵ
ساڵانه داخلی نه‌خۆشخانه ده‌کران، هه‌روه‌ها ساڵانه 100 که‌س به‌هۆیه‌وه ده‌مرد.
به‌ڵام سوپاس بۆ خوا کوتانی دژی ئه‌م نه‌خۆشیه ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کانی زۆر که‌م
کردۆته‌وه. کاتێک مێکوته ڕووده‌دات، زۆر تووشبووه (ده‌گوازرێته‌وه) له نێوان ئه‌و
که‌سانه‌ی که سیسته‌می به‌رگری له‌شیان بێ هێزه. زۆربه‌ی خه‌ڵکی بڕوایان وایه
که مێکوته نه‌خۆشیه‌کی نه‌رمه (هیچ نیه!) بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی ڕاسته، به‌ڵام
هیچ ڕێگایه‌ک نیه که بزاندرێت کام منداڵ یاخود پێگه‌یشتوو به سه‌ختی تووشی نه‌خۆشیه‌که
ده‌بێت. نیشانه‌کانی؛ نیشانه دیاره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتین له؛ جێگای سووری خوراو له سه‌ره‌تادا وه‌ک پێوه‌دانی جانه‌وه‌ری بچووک وایه
له پێست دروست بوونی پفکه‌ی بچوکی که شله‌ی تێدایه، دوایی ئه‌م پفکانه ده‌ته‌قن
ده‌بنه دروست بوونی قه‌تماغه نه‌خۆشیه‌که له‌وانیه ئه‌م
نیشانانه‌ی له‌دوای یاخود له‌گه‌ڵی بێت؛ تا، ژانه زگ، ژانه‌سه‌رێکی که‌م، بێ تاقه‌تی،
کۆخه‌یه‌کی وشک. جێگایه باوه‌کانی سوورهه‌ڵگه‌ڕان بریتین له ده‌م و چاو، که‌له‌ی سه‌ر، مل
، سینگ. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر تۆ دڵنیایی که منداڵه‌که‌ت تووشی مێکوته بووه، پێویست سه‌ردانی
پزشک بکه‌یت. پزیشک به ئاسانی ده‌توانیت نه‌خۆشیه‌که بناسێته‌وه، ده‌رمان ده‌نوسێت
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌ختی و ئاڵۆزیه‌کانی نه‌خۆشیه‌که. چاره‌سه‌ری له ماڵه‌وه؛ برینه‌کان هه‌ڵمه‌قه‌ڕێنه، هه‌ڵقه‌ڕاندن ده‌بێته هۆی هێورکردنه‌وه‌ی
پڕۆسه‌ی ساڕیژبوون. حه‌مامی سارد بکه، یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی خوران ده‌دات. پشوو
بده |