سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کان هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان یاخود ڕۆماتیزم هه‌روه‌ک له نێو خه‌ڵکی ناسراوه، جیه؟ بریتیه له نه‌خۆشیه‌کی ناته‌واوی به‌رگری خۆیی، که ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی جومگه‌کانی له‌ش. نه‌خۆشی ناته‌واوی له به‌رگری خۆیی برییتیه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی که تیایدا سیسته‌می به‌رگری له‌ش به هه‌ڵه هێرش ده‌کانه سه‌ر شانه‌کانی له‌ش. ڕۆماتیزم ته‌نها کارناکه‌ته سه‌ر جومگه‌کان، له‌وانه‌یه کاربکاته سه‌ر پێست و سیه‌کان و دڵ و خوێن و ده‌ماره‌کان. ڕۆماتیزم بریتیه له نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌ن، چاره‌سه‌ری به‌هێزی به زوویی کلیلی هێواش کردنه‌وه یاخود وه‌ستاندنی نه‌خۆشیه‌که‌یه. نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ی جۆره‌کانی تری هه‌وکردنی جومگه‌کان، هه‌وکردنی جومگه‌کان له ڕۆماتزیم له‌گه‌ڵ ئازار و گه‌رمی و ئاوسان دێتن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی جۆره‌کانی تری هه‌وکردنی جومگه‌کان، هه‌وکردنه‌کان دوولاگیرن "واته جومگه‌کانی هه‌ردوو لای له‌ش – ڕاست و چه‌پ – له ناوچه‌یه‌کی له‌ش تووش ده‌بن، بۆ نموونه هه‌وکردنی جومگه‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست له ڕاست و چه‌پ". نیشانه‌کانی تری ڕۆماتیزم بریتیه له ڕه‌ق بوونی جومگه‌کان "به گران چه‌مانه‌وه" به تایبه‌تی له کاتی به‌یانیان دوای له‌خه‌و هه‌ڵاوسان یاخود دوای ماوه‌یه‌ک له ناچاڵاکی. نیشانه‌کان به شێوه‌ویه‌کی نموونه‌یی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک دروست ده‌بن، به‌ڵام له هه‌ندێک خه‌ڵک له‌وانه‌ی له‌ناکاو ده‌ربکه‌ون. کێ تووشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ده‌بێت؟ هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان به‌زۆری تووشی خه‌ڵکانی نێوان ته‌مه‌نی 30 بۆ 50 ساڵی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت تووشی که‌سانی ته‌مه‌ن بچووکتر یاخود گه‌وره‌تریش ببێت. نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان 2 بۆ 3 جار زیاتر تووشی ئافره‌تان ده‌بێت. جگه‌ره‌کێشان و مێژووی خێزای بۆ نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان هۆکاری مه‌ترسیدارن بۆ تووش بوون.
هۆکاری تووشبوون به نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان خانه‌کانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش، به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی هه‌ڵده‌ستن به پارێزگاری کردنی له‌ش له ته‌نی بێگانه‌ی جه‌سته بڕ. به‌ڵام له نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان، ئه‌م خانانه هه‌ڵده‌ستن به جه‌نگان له دژی شانه ئاساییه‌کانی له‌ش، چی واده‌کان ئه‌م خانانه له دژی شانه ئاساییه‌کانی له‌ش بجه‌نگێن هۆکاره‌که‌ی نه‌زاندراوه، به‌ڵام لێکۆڵه‌ره‌وان باوه‌ڕیان وایه که هه‌ندێ پێکهاته‌ی بۆماوه‌یی و هۆکاری ژینگه‌یی به‌رپرسن و ڕۆڵیان هه‌یه. هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ده‌بێته هۆی تێکدانی جومگه‌کان هه‌وکردنی ناوپۆشی جومگه‌کان ده‌بێته هۆی تێکدانی کڕکڕاگه و ئێسک، به‌مه‌ش ئه‌نجامی شێواندنی جومگه‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و کاته‌ی که باره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت، جومگه‌کان ئازار و له‌کارکه‌وتنی فرمانیان تووش ده‌بێت. هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ده‌بێته هۆی تێکدانی جه‌سته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان نه‌خۆشیه‌کی فڕه‌سیسته‌میه "تووشی چه‌ندین سیسته‌می له‌ش ده‌بێت"، بۆیه ده‌کرێت تووشی تووشی ئه‌ندام و ناوچه‌کانی تری له‌ش ببێت جگه له جومگه‌کان، بۆ نموونه؛ ده‌نکۆڵه‌ی ڕۆماتیزمی؛ ئه‌م ده‌نکۆڵانه له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بن، هه‌روه‌ها ده‌کرێت له ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌شیش دروست ببن. هه‌وکردنی ڕژێنه‌کانی له‌ش له ده‌م و چاو و به‌شه‌کانی تری له‌ش. هه‌وکردنی په‌رده‌ی سیه‌کان، هه‌وکردنی په‌رده‌ی دڵ، که‌م خوێن، هه‌وکردنی لووله‌کانی خوێن. په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ورکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان و دووگیانی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسام، هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان له کاتی دووگیانی چاک ده‌بێته‌وه و باش ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه دوای دووگیانی به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ده‌ست پێبکاته‌وه. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌گه‌ر تۆ ئازار و ناڕه‌حه‌تی و ئاوسانت هه‌بوو له جومگه‌کان له هه‌ردوولای له‌ش "دوولاگیری". گۆڕانکاری له ژیان و چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه وه‌رزشێکی ڕێک و پێک و به‌رده‌وام یارمه‌تی پته‌وکردنی ماسولکه‌کانی ده‌وری جومگکه‌کان ده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به وه‌رزش بکه‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی. به گشتی مه‌له کردن وه‌رزشێک به‌سووده. خواردنی خۆراکی ته‌ندروست خۆراکی ته‌ندروست وه‌ک میوه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو ده‌توانن یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی کێش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌شت له ئاستێکی باش دابێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش خواردنێکی تایبه‌ت نیه که له باری نه‌خۆشی هه‌وکردنی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان به‌کاربهێندرێت. جومگه‌کانت بپارێزه له جوله و به‌کارهێنانی نادروست. گه‌رمی به‌کاربنێنه، گه‌رم کردن یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار ده‌دات. ساردکردن دبێته هۆی سڕ کردنی ئازاری جومگه‌کان. |