سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی مایسیری بریتیه له هه‌وکردن و ئه‌ستوربوونی خوێنهێنه‌ره له ده‌رچه‌ی پیسایی
یاخود خواره‌وه‌ی کۆم. له‌وایه‌نه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به زه‌خت کردن (په‌ستان
کردن) له‌کاتی پیسایی کردن یاخود زیادبوونی په‌ستان له‌سه‌ر خوێنهێنه‌ره‌کان له‌کاتی
دووگیانی، هه‌روه‌ها له کاتی تریشدا. هه‌ندێک جار بابه‌تێکی ڕووشکێنه، خه‌ڵکی هه‌ست به شه‌رمه‌رزاربوون ده‌که‌ن
له کاتی باسکردن. بایسیری یه‌کێک له باوترین نه‌خۆشیه‌کان، نیوه‌ی خه‌ڵكی دوای
ته‌مه‌نی 50 ساڵی کێشه‌ی خوران و ناڕه‌حه‌تی و خوێنبه‌ربوونیان ده‌بێت که نیشانه‌کانی
ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه. به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه گه‌لێک له جۆری چاره‌سه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه،
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن ڕزگاریان ببێت له نیشانه بێزارکه‌ره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه
له ڕێگایی چاره‌سه‌ری له ماڵه‌وه. نیشانه‌کانی نیشانه‌کانی بریتین له؛ خوێنبه‌ربوونێکی بێ ئازار له‌کاتی ده‌رچوونی پیسایی. خوران و زوورانه‌وه له‌ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی. ئازار و ناڕه‌حه‌تی. ئه‌ستووربوون له ده‌وری ده‌رچه‌ی پیسایی. گرێ له ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی. به‌ڵام نیشانه‌کانی مایسیری ده‌وه‌ستێته سه‌ر جێگای مایسیریکه، له‌وانه‌یه
له‌ڕووی ناوه‌وه‌ی کۆم بێت که هه‌ستی پێناکه‌یت. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ هه‌رکاتێک نیشانه‌کانی به‌دیارکه‌وتن پێویسته پێویسته سه‌ردانی پزیشک
بکرێت. باوترین نیشانه بریتیه له خوێبه‌ربوون له کاتی ده‌رچوونی پیسایی، به‌ڵام
خوێنبه‌ربوون له‌وایه له باری تریش ڕووبدات. خوێنبه‌ربوونێکی زۆرت تووشبوو، هه‌روه‌ها تووشی بوورانه‌وه و گێژبوون
بوویت، پێویسته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن بکرێت کت و پڕ. هۆکاری دروستبوون زه‌خت کردن له کاتی ده‌رچوونی پیسایی. دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له توالێت. زگچوونێکی یاخود قه‌بزیه‌کی درێژخایه‌ن. قه‌ڵه‌وه‌ی. دووگیانی. جووتبوونی ده‌رچه‌ی پیسایی. چاره‌سه‌ری له ماڵه‌وه ده‌توانیت به شێوه‌یه‌کی کاتی ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه که‌م
بکه‌یه‌وه له‌ڕێگای؛ خاوێنکردنه‌وه و شووشتنی ڕۆژانه، پێستی ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی پیسایی به
ئاوی گه‌رم بشۆ، پێویست به صابون ناکات. په‌ڕۆکێکی سار یاخود به‌فر بخه‌ره سه‌ر جێگای ئه‌ستووبوو بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی
ئه‌ستووربوونه‌که. ئازار شکێنک بخۆ وه‌ک پڕۆفین به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار. تێ بی نی؛ ئه‌م پێوه‌رانه ته‌نها بۆ که‌م کردنه‌وی نیشانه بێزارکه‌ره‌کانی
نه‌خۆشیه‌که‌یه، ئه‌مانه نابنه هۆیه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که، بۆیه پێویسته
سه‌ردانی پزیشک بکرێت ئه‌گه‌ر ئازاره‌که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌ڕۆیشت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خوێبه‌ربوونێکی سه‌ختت تووشبوو ده‌بێت کت و پڕ سه‌دانی پزیشک
بکرێت. خۆپاراستن؛ خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕیشاڵ (فایبه‌ر) بخۆ. سه‌وزه‌و میوه شله‌مه‌نی زۆر بخۆوه، ڕۆژانه 6
په‌رداغ له ئاو و شله‌ی تر بخۆوه "به‌ڵام کحول نا". له‌کاتی پیسایی کردن زه‌خت مه‌که. به‌زووترین کات بڕۆ پیسایی بکه ئه‌گه‌ر پیساییت هات. وه‌رزش
بکه. |