سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی ئاڵوو "له‌وزه‌تێن"؛ بریتیه له هه‌وکردنی له‌وزه‌کان به ڤایرۆس یاخود به‌کتریا. زۆربه‌ی باره‌کانی
هه‌وکردنی ئاڵوو هۆیه‌که‌ی بریتیه له ڤایرۆس که له‌ماڵه‌وه ده‌تواندرێت خۆ
چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام هه‌ندێک جار هۆیه‌که‌ی بریتیه له به‌کتریا که پێویستی
به دژه به‌کتریا هه‌یه. چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ هه‌وکردنی ئاڵوو ته‌نها له
چه‌ند بارێکی دیاری کراو ده‌بێت، زۆر گرنگه ئاڵووه‌کان بپارێزرێن چونکه وه‌ک
پاسه‌وان وان له بۆشای ده‌م. نیشانه‌کانی؛ سوورهه‌ڵگه‌ڕان و ئه‌ستووربوونی ئاڵووکان. سپی هه‌ڵگه‌ڕانی ڕووی ئاڵووکان. ئازار له کاتی قووتدانی خواردن. ژانه سه‌ر. تا و له‌رز. گه‌وره‌بوونی گرێ لیمفاویه‌کانی مل و چه‌نگه. کهوترنی ده‌نگ. هه‌ندێک جار ژانه زگ له منداڵان. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ هه‌وکردنی ئاڵووه‌کان زۆر مه‌ترسیدار نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره نه‌کرێت
ئالۆزی لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌گه‌ر؛ ئازاری گه‌رووت له 48 کاتژمێر زیاتری خایه‌ند. پله‌ی گه‌رمی له‌ش زیاتر بوو له 39 سلس. نه‌توانی خواردن قووت بده‌یت. ئه‌گه‌ر ژانهزگت هه‌بوو یاخود ڕشایه‌وه. ئه‌گه‌ر ملت ڕه‌ق بوو یاخود شه‌که‌ت بووی. ئاڵۆزیه‌کانی؛ ئه‌گه‌ر چاره‌نه‌کرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ببێته هۆی گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه
له‌به‌ر زۆر ئه‌ستووربوونی. هه‌روه‌ها هه‌ندیک جار ده‌بێت هۆی کۆبوونه‌وه‌ی کێم له‌نێوان
ئاڵووه‌کان و شانه‌کانی ده‌وروبه‌ر ده‌بێته هۆی دروست بوونی قونێر (دومه‌ڵ). هه‌روه‌ها
هه‌ندێک جار (به تایبه‌تی له جۆری به‌کتریایی) ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی گورچیله‌کان
یاخود جومگه‌کان. چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه؛ شله‌ی زۆر بخۆوه، شله‌ی گه‌رم وه‌ک شۆربا یاخود چا. غه‌رغه‌ره بکه به خوێواوی گه‌رم، چاره‌گه مڵاکێکی چا له خوێ تێکه‌ڵ
بکه له‌گه‌ڵ 220 گرام له ئاوی گه‌رم. لیمۆ و هه‌نگوین تێکه‌ڵ بکه له په‌رداخێکی ئاوی گه‌رم ئیجا بیخۆوه. به‌ڵام
بۆ منداڵی بچووکتر له ساڵێک نابێت ئه‌مه بکرێت. دووربه له جگه‌رکێشان و دووکه‌ڵی جگه‌ره. پشوو
بده به ده‌نگت – قسه مه‌که. |