سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بووه هۆی مردنی سه‌دان ملیۆن له باڵنده‌ی کیوی و
خۆماڵی، هه‌روه‌ها مردنی ژماره‌یه‌کی که‌م له مرۆڤ. زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان لێبه‌ده‌رکه‌وت، په‌یوه‌ندی نزیکیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ
باڵنده‌ی نه‌خۆش، به‌ڵام چه‌ند بارێکی که‌میش له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که له‌نێوان
مرۆڤ بۆ مرۆڤ ڕوویداوه. شاره‌زایان نیگه‌رانن له‌وه‌ی که بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزایی
باڵنده له‌وانه‌یه ڕووبدات له نێوان مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر بازدان له ڤایرۆسی نه‌خۆشیه‌که
(ئێچ فایڤ ئێن وه‌ن) ڕووبدات. له کاتی ئێستا لێکۆڵه‌ره‌وان له هه‌وڵی دروستکردنی
کوتانێکن دژی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که له نێوان مرۆڤه‌کاندا. نیشانه‌کانی؛ هه‌رچه‌نده به‌ته‌واوی دیار نیه که نیشانه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزایی باڵنده
که‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات و چه‌ند ده‌خایه‌نێت،
به‌ڵام به‌گشتی نیشانه باوه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن به‌شێوه‌ی نیشانه
کلاسیکیه‌کانی ئه‌نفله‌وه‌نزان که بریتین له؛ کۆخه و تا و ئازاری گه‌روو و
ئازاری ماسولکه. به‌ڵام نیشانه سه‌خته‌کان بریتین له؛ هه‌وکردنی سییه‌کان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی. چۆن مرۆڤ تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ده‌بێت؟ به‌گشتی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده تووشی مرۆڤ نابێت، به‌ڵام له
ساڵی 1997 به‌ربڵاوی له ئه‌نفله‌وه‌نزا ڕوویدا له هۆنگ کۆنگ بووه هۆی تووشبوونی
18 که‌س، شه‌ش که‌سیان مردن. له‌و کاته‌وه باری ئهنفهلهونزای باڵنده له مرۆڤ
دیارکراوه له ئاسیا و ئه‌وڕوپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زۆربه‌یان تووشبووینه له
ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ باڵنده‌ی تووشبوو. ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده (ئێچ فایڤ ئێن وه‌ن) زۆر به خێرایی
بازدانی به‌سه‌ر دادێت، هه‌روه‌ها له‌توانای داهه‌یه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای
مرۆڤ یه‌کبگرێت و جۆرێکی نوێ دروست بکات که له نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤ ڤگوازرێتهوه،
ڕوودانی ئه‌مه سه‌ره‌تایی بڵاوبۆنهوهیهکی زۆر سه‌ختی نه‌خۆشیه‌که‌یه. هۆکاری مه‌ترسیدار بۆ تووشبوون بریته له په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ
باڵنده‌ی تووشبوو. گوێزرانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که له‌نێوان مرۆڤ بۆ مرۆڤ تاکو ئێستا
به نادیاری ماوه‌ته‌وه. هه‌رکاتێک
نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ت لێبه‌ده‌رکه‌وت به زووترین کات سه‌ردانی پزیشک بکه
که بریتین له تا و کۆخه و ئازاری له‌ش. |