سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی خورانی ئێسک مانای خورانی ئێسک، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێسک بێ هێز و ناسک بێت، ئه‌وه‌نده ناسک ده‌بێت که چه‌مانه‌وه‌یه‌کی نه‌رم یاخود هه‌رڵگرتنی ته‌نێک وه‌ک گه‌سکی کاره‌بایی یاخود کۆخین له‌وانه‌ی ببێته هۆی شکانی ئێسک. له زۆربه‌ی باره‌کاندا ئێسک نه‌رم ده‌بێت کاتێک ئاستی کالسیۆم و فسفۆڕ و کانزاکانی تر که‌م ده‌بنه‌وه له ئێسک. باوترین ئه‌نجامی خورانی ئێسک بریتیه له شکانی ئێسک، زۆربه‌یان له بڕبڕه یاخود حه‌وز یاخود له مه‌چه‌ک ده‌بێت. هه‌رچه‌نده وا بڕوایه که ئه‌م نه‌خۆشیه هی ئافره‌تانه، به‌ڵام پیاویش تووشی ده‌بێت. ئێستا هیچ زۆر زوو نیه- دره‌نگ زۆر دره‌نگ نیه بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بکه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه. ده‌توانیت له ڕێگای چه‌ند قۆناغێکه‌وه ئیسکه‌کانت پته‌و بکه‌یت و ته‌ندروستیان بکه‌یت به‌درێژایی ته‌مه‌نت. نیشانه‌کی؛ له قۆناغی سه‌ره‌تایی خورانی ئیشک له‌وانه‌یه تۆ هیچ ئازارێکت یاخود هیچ نیشانه‌یه‌کت نه‌بێت، به‌ڵام کاتێک ئێسکه‌کانت بێ هێز ده‌بن به هۆی خورانی ئێسکه‌وه، ئه‌و کات له‌وانه‌ی تۆ نیشانه‌کانت لێبه‌دیاربکه‌وێت، که بریتین؛ ئازاری پشت، که ده‌کرێت زۆر توند بێت کاتێک به‌شێکی شکابێت. چه‌مانه‌وی پشت – که‌م بوونه‌وه‌ی درێژی. شکانی بڕبڕه‌ی پشت ، مه‌چه‌ک، ئێسکی حه‌وز و هیتر. هۆکاره‌کانی؛ پته‌وی ئیسک به‌نده له‌سه‌ر قه‌باره و چڕیه‌که‌ی؛ به‌شێکی چڕی ئێسک به‌نده له‌سه‌ر بڕی کالسیۆم و فسفۆڕ و هه‌ندێک کانزایی تر، کاتێک ئێسک بڕێکی که‌م له کانزایی تێدابێت که‌متر له بڕی ئاسایی، ئه‌و کات ئێسکه‌کان که‌متر پته‌ون و هه‌روه‌ها ورده ورده به‌شی ناوه‌وه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. پڕۆسه‌ی خوران و دووباره دروستبوونه‌وه‌ی ئێسک؛ ئیسکه‌کان به‌به‌رده‌وامی گۆڕانکاریان به‌سه‌ر دێت، ئێسکی نوێ دروست ده‌بێت و ئێسکی کۆن له‌ناو ده‌چێت. کاتێک تۆ گه‌نجیت جه‌سته‌ت خێراتر ئێسک دروست ده‌کات له‌وه‌ی که تێکده‌شێکندرێت به‌مه بارسته‌ی ئیشک زیاد ده‌کات. له ته‌مه‌نی 30 ساڵ بارسته‌ی ئێسک ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی. باش ئه‌م ته‌مه‌نه پڕۆسه‌ی دروست کردنی ئێسک هه‌ر به‌رده‌وامه به‌ڵام پڕۆسه‌ی تێکشکانی ئێسک که‌مێک خێراتره. له کاتی ماوه‌ی نائومێدی "له ئافره‌تان" هۆڕمۆنی ئیسترۆجین که‌م ده‌بێته‌وه، له‌م کاته تێکشاکانی ئێسک له ئافره‌تان زۆر به خێرایی ده‌ڕوات. هه‌رچه‌نده گه‌لێک هۆکار هه‌ن به‌ژداری ده‌که‌ن له پڕۆسه‌ی خورانی ئێسک به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی له ئافره‌تان بریتیه له که‌م بوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له‌کاتی ماوه‌ی نائومێدی. ده‌توانیت پارێزگاری له ته‌ندروستی ئێسکه‌کانت بکه‌یت له‌ڕێگایی؛ وه‌رزشێکی ڕێک و پێک بڕی پێویست له کالسیۆم وه‌ربگره له خۆراک بڕی پیویست له ڤیتامین دی، که پێویسته بۆ مژینی کالسیۆم. جگه‌ره‌نه‌کێشان که‌م کردنه‌وه‌ی کحول هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان؛ ڕه‌گه‌ز؛ ئه‌م نه‌خۆشیه زیاتر باوه له ئافره‌تان ته‌مه‌ن؛ تاکو به‌ته‌مه‌ن تر بیت ئه‌وه‌نده له مه‌ترسیدایت نه‌ژاد؛ خه‌ڵکی ئاسیایی پێست سپی زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن مێژووی خێزانی؛ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له باوانه‌کانت یاخود خوشک و براکانت ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌بێت تۆ له‌مه‌ترسی دایت بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه. جگه‌ره‌کێشان به‌دخۆراکی ده‌رمان هۆڕمۆنی ده‌رقی که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ زوو ده‌ستنیشان کردن زۆر گرنگه، باشتر وایه هۆکاری مه‌ترسیداره‌کان گفت وگۆ بکرێت له‌گه‌ڵ پزیشک، باشترین کاتیش بریته‌یه له پێش ماوه‌ی نائومێدی. چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه و گۆڕانکاری له ژیانی ڕۆژانه ئه‌گه‌ر تۆ نه‌خۆشی خورانی ئێسکت هه‌یه ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی خواره‌وه له‌وانه‌یه یارمه‌تیت بده‌ن؛ بار و وه‌ستانێکی باش ببه‌خشه به جه‌سته‌ت، زۆر خۆت مه‌نوشتێنه‌وه کاتێک کار ده‌که‌یت یان ده‌خوێنیه‌وه، کاتێک ته‌نێک هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ر چۆن خۆ بنوشتێنه‌وه و به‌سه‌ر قاچه‌کانت هه‌ڵیبگره و پشتت ڕاست بپارێزه. خۆ دووربگره له که‌وتن و به‌ربوونه‌وه ئه‌گه‌ر ئازارت هه‌بوو، خۆت چاره‌سه‌ر بکه له‌لایه‌ن پزیشکه‌وه. |