سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی سایتی پزیشک بۆ هه‌مووان ده‌رچوونی تۆ‌و به زووی پیاوان جاروبار له کاتی جووتبوونی جنسی زووتر تۆویه‌کانیان ده‌رده‌چێت له‌وه‌ی له باری ئاسایی خۆیان یاخود زووتر له‌و کاته‌ی که هاوڕێیه‌کانیان "خێزانه‌کانیان" حه‌ز ده‌که‌ن "مانایی ئه‌وه‌یه پیاو زوو هه‌ست به تام چێژی جنسی ده‌کات، زووتر له‌و ئافره‌ته‌ی که له‌گه‌ڵی جنس ده‌کات". ئه‌گه‌ر جاروبار ئه‌م باره ڕوویدا، ئه‌وا جێگایی مه‌ترسی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێک به به‌رده‌وامی ئه‌م باره‌ی هه‌بوو"هه‌ست کردن به تام و چیژی جنسی زووتر له‌و ئافره‌ته‌ی که جنسی له‌گه‌ڵ ده‌کات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی تۆووی پیاو پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به جنس کردن بکرێت یاخود که‌مێک دوای ده‌ست به جنسکردن به شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵی جنس ده‌کات هیج یاخود ته‌واو تام وه‌رناگرێت له جنس کردن" ئه‌و کات پێی ده‌وترێت ده‌رچوونی تۆوو به زوویی. ده‌رچوونی تۆ‌و به زوویی کێشه‌یه‌کی جنسی باوه، له وانه‌یه هه‌ر یه‌ک له سێ پیاو تووشی ئه‌م باره ببێت هه‌ندێک جار. هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری ده‌روونی و ئه‌ندامی. هه‌رچه‌نده زۆرێک له پیاوان هه‌ست به شه‌رم ده‌که‌ن بۆ قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م باسه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌رچوونی تۆ‌و به زووی کێشه‌یه‌کی باوه و چاره‌سه‌ریشی هه‌یه. نیشانه‌کانی؛ نیشانه‌ی سه‌رتایی ده‌چوونی تۆوو به‌زوویی بریتیه له ده‌چوونی تۆوویی پیاو پێش ئه‌و کاته‌ی که هه‌ردووکه‌س "پیاوه‌که و ئافره‌ته‌که" حه‌ز بکه‌ن به هاتنی، که ده‌بێته هۆی په‌رێشان و دڵه ڕاوكێ. ئه‌م کێشه له‌وانیه له هه‌موو شێوازێکی جنسی ڕووبدات، بگره له کاتی ڕووته‌په‌ڕیش "ده‌ست په‌ڕ". پزیشکان ده‌رچوونی تۆوو دابه‌ش ده‌که‌ن بۆ "سه‌رتایی؛ به درێژایی ته‌مه‌ن" یاخود "دووه‌می؛ که‌سه‌که دوای ماوه‌یه‌ک له باری ئاسایی ده‌رچوون، تووشی باری ده‌رچوونی زوویی ده‌بێت". به گوێره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پزیشکی جنسی، ده‌رچوونی تۆویی به‌درێژایی ته‌مه‌ن "سه‌ره‌تایی" ده‌ناسرێته‌وه ئه‌گه‌ر؛ ده‌رچوونی تۆ‌و ڕوویدا هه‌رده‌م یاخود به نزیکه‌یی هه‌رده‌م له یه‌ک خوله‌ک یاخود که‌متر له‌و کاته‌ی ده‌خایه‌نێت له تێڕاکردنی ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت. نه‌توانین له دواخستنی ده‌رچوونی تۆ‌و له هه‌موو یاخود له نزیکه‌ی هه‌موو تێڕاکردنه‌کانی ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌ت. ده‌رئه‌نجامی خراپی که‌سی، وه‌ک دڵه‌ڕاوکێ و بی هیوابوون یاخود خۆ به‌دورگرتن له تێکه‌ڵاوی جنسی. هه‌رچی ده‌رچوونی تۆوی جۆری "دووه‌می" به‌وه ده‌ناسرێته‌وه؛ به‌به‌ردوام ده‌رچوونی تۆ‌و به زوویی یاخود دوای بزواندنێکی که‌م یاخود دوای که‌مێک له تێڕاکردن. هۆیه‌که‌ی زیاتر بریتیه له په‌رێشان بوون و هه‌بوونی کێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یه. هۆکاره‌کانی؛ هه‌رچه‌نده هۆکاری سه‌ره‌کی به‌ته‌واوی نه‌زاندروه، به‌ڵام هه‌ندیک هۆکار هه‌ن له‌وانیه به‌رپرس بن؛ هۆکاری ده‌روون. په‌ستانی ده‌روونی. له‌کارکه‌وتنی ئه‌ندامی زاوزێ. دڵه‌ڕاوکێ. کێشه له په‌یوه‌ندی. کێشه‌ی بایۆلۆجی؛ هۆڕمۆنی، کیمایی ده‌ماغ، هۆڕمۆنی ده‌رقی، بۆماوه. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ سه‌ردانی پزیشک بکه ئه‌و کاته‌ی تۆ هه‌ست به ده‌رچوونی تۆ‌و ده‌که‌یت له زۆربه‌ی جووت بوونه جنسیه‌کانت، زووتر له‌و کاته‌ی که تۆ یاخود که‌سی به‌رامبه‌رت حه‌ز ده‌کات.
|
پزیشک
بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©