هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی بریتیه له هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی یاخود شله‌ی ده‌ماغی "ئه‌و
شله‌یه‌ی ده‌وه‌ری ده‌ماغ و مۆخی مێشکی داوه" زۆربه‌ی جار له ئه‌نجامی بڵاو
بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه لێگیراوه‌کانه‌وه ده‌بێت. ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی که له ئه‌نجامی
هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغییه‌وه دروست ده‌بێت چه‌ند نیشانه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه
که به‌گشتی بریتین له ژانه‌سه‌ر و تا و ڕه‌ق بوونی مل. زۆربه‌ی باره‌کانی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی له ئه‌نجامی تووشبوون به
ڤایرۆسه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار له ئه‌نجامی به‌کتریا و که‌ڕووشه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆ گومانت کرد که خۆت یاخود یه‌کێک تووشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی
بووه، پێویسته کت و پڕ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بکرێت، چاره‌سه‌ری زوویی ده‌بێته
هۆی ڕێگرتن له ئاڵۆزیه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه. نیشانه‌کانی؛ زۆر جار نیشانه زووه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشیه تێکه‌ڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانی
هه‌ڵامه‌ت. نیشانه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی ڕووده‌دات له ماوه‌ی
ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ، به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی نیشانه‌کان بریتین له؛ تایه‌کی به‌رز ژانه‌سه‌رێکی تووند هێڵنج و ڕشانه‌وه له‌گه‌ڵ ژانه‌سه‌ره‌که گێژ بوون گه‌شکه خه‌واڵوویی ڕه‌ق بوونی مل هه‌ستیاری بۆ ڕووناکی له‌ده‌ستانی حه‌ز بۆخواردن و خواردنه‌وه سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست له هه‌ندێک باردا له منداڵی ساوا نیشانه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت؛ گریانی به‌رده‌وام زۆر خه‌واڵوویی و بێ وه‌زعی که‌م خواردنی شیر پۆقڵه کردنی خاڵێکی نه‌رم له سه‌ر سه‌ری ساوایه‌که "به‌شی پێشه‌وه" ڕه‌ق بوونی لاشه و ملی ساوایه‌که که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر خۆت یاخود که‌سێکی تر له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت نیشانه‌کانی نه‌خۆشی
هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی هه‌بوو، وه‌ک تا و ژانه‌سه‌رێکی تووند و گێژ بوون و هێلنج و ڕشانه‌وه و مل ڕه‌قی – ئه‌وا
پێویسته کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک یاخود نه‌خۆشخانه بکرێت، ناتواندرێت بزاندرێت که
کام جۆر له هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغیت هه‌یه ته‌نها به به‌سه‌ردانی پزیشک نه‌بێت. هۆکاره‌کانی تووشبوون به هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی تووشبوون به به‌کتریا تووشبوون به ڤایرۆس تووشبوون به که‌ڕوو هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان ته‌مه‌ن؛ منداڵان ته‌مه‌نیان له خوار 5 ساڵی زیاتر تووشی هه‌وکردنی
ڤایرۆسی په‌رده‌ی ده‌ماغ ده‌بن. ژیان له کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌رباڵغ "به‌شه ناوه‌خۆیه‌کان،زیندانه‌کان،
پێگه سه‌ربازیه‌کان..هتد"؛ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی تره که ئاسانکاری ده‌کات له
بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی. ماوه‌ی دووگیانی؛ ئیشکرن له‌گه‌ڵ یاخود له ناو ئاژه‌ڵان؛ ئه‌و که‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان بێ هێزه بۆ هه‌ر هۆکارێک بێت؛ بۆ
نموونه ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، یاخود نه‌خۆشی ئایدز..هتد. ئاڵۆزیه‌کانی؛ ئالۆزیه‌کانی نه‌خۆشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی سه‌خته، هه‌رچه‌ند ماوه‌ی
درێژ نه‌خۆشیه‌که به‌بێ چاره‌سه‌ری بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ند مه‌ترسی سه‌ڕع یاخود
تێکچوونی نه‌گه‌ڕاوه‌ی ده‌ماری زیاتره وه‌ک "له‌ده‌ستانی بیستن و بینین و
قسه‌کردن و فێربوون و هه‌ڵسوکه‌وت". خۆپاراستن؛ هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی له ئه‌نجامی تووشبوونی به‌ربڵاوه‌وه ده‌بێت.
به‌زۆری به‌کتریا و ڤایرۆس که ده‌بنه هۆی تووشبوونی هه‌وکردنی په‌رده‌ی ده‌ماغی
له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه به هۆی پژمین یاخود کۆخیین یاخود گۆڕینه‌وه‌ی که‌ل و
په‌لی خۆراک یاخود هه‌ر که‌ل و په‌لێکی تایبه‌ت "وه‌ک فلچه‌ی ددان" ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی هه‌بێت یاخود له شوێنێک که نه‌خۆشیه‌که
به‌ربڵاوه ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون زیاد ده‌بێت. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه یارمه‌تیت ده‌دات پاراستنی له تووشبوون؛ شووشتنی ده‌سته‌کان به جوانی پێش خواردن یاخود دوای ده‌ست به ئاو گه‌یاندن،
پێویسته منداڵان فێر بکرێن بۆ ئه‌م خاڵه. له کاتی پژمین یاخود کۆخین ده‌م و که‌پووت داپۆشه. له کاتی دووگیانی پێویسته گرنگی ته‌واو به خۆراک بدرێت، گۆشت جوان بکوڵێت، په‌نیر نه‌خورێت، هه‌روه‌ها شیر
|
پزیشک
بۆ هه‌مووان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©