گه‌ڕان له‌ پزیشک له‌ نێت
به‌ ئه‌لف و بێ ی عه‌ره‌بی بنووسه‌

          

سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی

 ئازاری پشت

ئازاری پشت زۆر باوه‌، یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ هۆیه‌ باوه‌کانی سه‌ردانی کردنی پزشک، هه‌روه‌ها یه‌کێکه‌ له‌ هۆیه‌ باوه‌کانی له‌ده‌ستانی کار و چاڵاکی ڕۆژانه‌.

تۆ ده‌توانیت خۆت به‌ دووربگریت له‌ زۆربه‌ی هۆیه‌کانی دروست بوونی. ئه‌گه‌ر خۆپاراستن سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وا چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه‌ و به‌کارهێنانێکی ڕێک له‌ش زۆربه‌ی جار ئازاری پشت ناهێلێت له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م. چاره‌سه‌ری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئازاری پشت زۆر به‌ ده‌گمه‌ن پێویسته‌.

 

هۆکاره‌کانی دروست بوونی ئازاری پشت

ستوونی بڕبڕه‌ی پشت پێکهاتووه‌ له‌ زیاتر له‌ 30 ئێسک، پێیان ده‌وترێت بڕبڕه‌. ئه‌م بڕبڕانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ تونێڵیک جۆگه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن که‌ په‌تکی بڕبڕه‌ی پشت ده‌پارێزن "په‌تکی بڕبڕه‌ی پشت به‌ناو جۆگه‌که‌ ده‌ڕوات"، ده‌ماری بچووک له‌ چه‌ند بۆشایه‌کی بچووکی نێوان بڕبڕه‌کان ده‌رده‌چن له‌ په‌تکی بڕبڕه‌ی پشت.

بڕبڕه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌رڵگیراون به‌ یارمه‌تی ماسولکه‌ و ڕه‌گی ماسولکه‌ و به‌سته‌ره‌وه‌. له‌ نێوان بڕبڕه‌کان، دیسک هه‌یه‌، که‌ وه‌ک هه‌ڵمژێرێکی له‌رزه‌ک وایه‌ هه‌روه‌ها ڕێگه‌ده‌گرێت له‌ به‌ریه‌ک که‌وتنی بڕبڕه‌کان به‌یه‌که‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌م دیسکانه‌ یارمه‌تی ستوونی بڕبڕه‌ی پشت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بچه‌مێنێته‌وه‌ و بکشێت.

به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، که‌ زۆرترین کێشی له‌ش هه‌ڵده‌گرێت، به‌ بڵاوترین جێگای ئازار داده‌ندرێت له‌ پشت. لێره‌دا چه‌ند ناته‌واویک له‌ ستوونی بڕبڕه‌ی پشت ده‌خرێته‌ ڕوو. به‌رده‌وام به‌ له‌ خوێندنه‌وه‌!

کشان، ترازان، ڕه‌ق بوون

بڵاوترین هۆکاری ئازاری پشت برییتیه‌ له‌ بریندار بوونی ماسولکه‌ "کشان" یاخود به‌سته‌ر "ترازان". کشان و ترازان به‌ زۆر هۆکاره‌وه‌ دروست ده‌بن، له‌وانه‌؛ هه‌ڵگرتنی کێش به‌ نادروستی، کێش زۆری، ناڕێکی له‌ چۆنیه‌تی دانیشتن و ڕاوه‌ستان..هتد. جگه‌ له‌مانه‌، کشان و ترازان له‌وانه‌یه‌ دروست بن له‌ ئه‌نجامی ناڕێکی له‌ چۆنیه‌تی نووست.

ڕه‌ق بوونی ماسولکه‌ش هۆکارێکی تره‌ بۆ ئازاری پشت، ڕه‌ق بوونی ماسولکه‌ ڕێگایه‌که‌ که‌ له‌ش به‌کاری ده‌هێنێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی جووله‌ له‌ جێگایه‌کی ئازار پێگه‌یشتووی له‌ش بۆ مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌  زیاتر تێکچوونی جێگایه‌که‌.

صه‌وه‌فان

هه‌ندێک جار، ئازاری پشت په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ صه‌وه‌فانه‌وه‌. صه‌وه‌فان بریتیه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌کی جومگه‌کانی له‌ش، ده‌بێته‌ خورانی ئیسکی جومگه‌کان. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ک ده‌کرێت ببێته‌ دروست بوونی ئازار و که‌م کردنه‌وه‌ی جووله‌ی ستوونی بڕبڕه‌ی پشت "ڕه‌ق بوون – به‌ گران ده‌چه‌مێته‌وه‌".

خلیسکانی دیسک

لادان یاخود خلیسکان دیسک نێوان دوو بڕبڕه‌ی پشت  هۆکارێکی تری دروست بوونی ئازاری پشته‌. دوای خلیسکان، دیسکه‌که‌ په‌ستان ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و ده‌مارانه‌ی که‌ له‌نزیکه‌یه‌وه‌ له‌ په‌تکی بڕبڕه‌ی پشته‌وه‌ ده‌رده‌چن، به‌مه‌ش جگه‌ له‌ ئازاری پش، ده‌کرێت ئازاری قاچه‌کان یاخود ڕانه‌کانی له‌گه‌ڵ دابێت.

به‌ساڵاچوون

کاتێک تۆ به‌سالاده‌چیت، بڕی کالیسیۆمی له‌ش که‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌ش توندی ئێسک که‌م ده‌بێته‌وه‌، ده‌بیته‌ هۆی ناسک بوونی ئیسک. به‌ڵام ئه‌مه‌ چ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه‌ به‌ ئازاری پشت؟؟! زۆر! دوای ناسک بوونی ئێسک، کاری ڕۆژانه‌ و هه‌ڵگرتنی کێش ده‌بێته‌ هۆی دروست کردنی ئازاری پشت، به‌هۆی شکانی به‌شی ناسک بوونی ئێسکه‌وه‌.

ئازاری ماسولکه‌وڕێشاڵ

ئه‌مه‌ بارێکی درێژ خایه‌نه‌، ده‌ناسرێته‌وه‌ به‌ هۆی بێ تاقه‌تی و ئازارێکی زۆر و بڵاو له‌ هه‌موو ماسولکه‌کانی له‌ش "بۆ ماوه‌ی به‌لایه‌نی که‌م 3 مانگ، زیاتر له‌ 11 بۆ 18 جێگای له‌ش" هه‌روه‌ک نیشان دراوه‌ له‌ وێنه‌که‌.

هۆکاری تر

جگه‌ له‌و هۆکارانای باسمان کرد، هۆکاری تریش هه‌ن بۆ دروست کردنی ئازاری پشت، به‌ڵام ده‌گمه‌نن، وه‌ک هه‌وکردن، نه‌خۆشی شه‌کره‌، نه‌خۆشی گورچیله‌، شێره‌په‌نجه‌. چاکتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت.

 

هۆکاره‌ مه‌ترسیداره‌کان بۆ دروست بوونی ئازاری پشت

جگه‌ره‌کێشان

قه‌ڵه‌وی

به‌ ساڵاچوون

ڕه‌گه‌زی مێ

کاری قورس و سه‌خت

ژیانی ته‌مبه‌ڵی! کاری بێ جووله‌

دڵه‌ڕاوکێ

خه‌مۆکی

 

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

زۆربه‌ی ئازاری پشته‌کان خۆیان چاک ده‌بنه‌وه‌ به‌ گرنگی دان به‌خۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ ئازاره‌که‌ زیاتر له‌ چه‌ندین هه‌فته‌ بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو نه‌مێنێت. پێویسته‌ له‌ماوی سێ ڕۆژدا دوای گرنگی دان به‌خۆ باش بوونی باره‌که‌ی خۆت هه‌ست بکه‌ی، ئه‌گه‌ر دوای 3 ڕۆژ له‌ گرنگی دان به‌خۆ، هه‌ستت به‌ به‌باش بوون نه‌کرد، ئه‌وا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی.

له‌ هه‌ندێک باری ده‌گمه‌ن، ئازاری پشت نیشانه‌ی بارێکی ته‌ندروستی سه‌خت ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه‌ پێویسته‌ کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ی؛

ئه‌گه‌ر زۆر توند و به‌ره‌وام بوو، به‌تایبه‌تی له‌ کاتی شه‌و کاتێک تۆ ده‌ته‌وێت درێژببیت.

ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ به‌ره‌و لاقه‌کانت ڕۆیشت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ چوو بۆ خوار چۆک.

ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ بوو، وه‌ک مێرووله‌ کردن و ته‌زینی لاق.

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئازاره‌که‌ کێشه‌ی ڕیخۆڵه‌ت بۆ دروست بوو.

ئه‌گه‌رله‌گه‌ڵ ئازاره‌که‌ ئازاری زگت هه‌بوو.

دوای که‌وت له‌ جێگایه‌کی به‌رز.

ئه‌گه‌ر کێشت دابه‌زی.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ستت به‌ ئازاری پشت کرد دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی بۆ یه‌که‌م جار. یاخود ئه‌گه‌ر تۆ مێژووی شێره‌په‌نجه‌ت هه‌بووه‌، یاخود صه‌وه‌فان، یاخود ده‌رمانی و کحولت زۆر به‌کارهێناوه‌.

 

خۆپاراستن

له‌وانه‌یه‌ تۆ بتوانیت خۆت بپارێزی له‌ ئازاری پشت به‌ گۆڕانکاری له‌ ژیانی ڕۆژانه‌.

وه‌رزش بکه‌

ماسلکه‌کانت به‌هێز بکه‌، وه‌رزشی زگ و پشت بکه‌.

جگه‌ره‌ مه‌کێشه‌

کێشکێکی ته‌ندروست بۆخۆت هه‌ڵبژێره‌.

به‌ڕێک و پێکی هه‌ڵسه‌وه‌ سه‌رپێیان.

به‌ڕێک و پێکی دابینشه‌.

به‌ڕێک و پێکی ته‌نی قورس هه‌ڵبگره‌.

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌مووان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.