بگه‌ڕێ له‌ سایتی پزیشک بۆ هه‌موان

          

نه‌خۆشی ئاوی سپی چاو

ئاوی سپی بریتیه‌ له‌ لێڵ بوونی هاوێنه‌ی چاو. که‌سی نه‌خۆش وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ جێگایه‌کی ته‌ماوی ببینێت. بینینی ته‌ماوی به‌ربه‌ستێک و کێشه‌یه‌کی گرانه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌و، یاخود بیننی ڕووخساری که‌سێک. به‌ گشتی نه‌خۆشی ئاوی سپی چاو نابێته‌ هۆی زوورانه‌وه‌ و ئازار له‌ چاوه‌کان.

زۆربه‌ی ئاوی سپیه‌کانی چاو له‌سه‌رخۆ دروست ده‌بن. له‌سه‌رتا بینیی تێکنادات، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی کات ده‌بێته‌ هۆی لێڵ بوون و بینینی ته‌ماوی. چاویلکه‌ له‌ قۆناغه‌ زووه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ یارمه‌تی ده‌دات، به‌ڵام کاتێك ده‌بێته‌ هۆی تێکدانی بینین ئه‌وا نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته‌.

 

نیشانه‌کانی

ئاوی سپی له‌سه‌رخۆ دروست ده‌بێت، نابێته‌ هۆی ئازار. له‌سه‌ره‌تا ته‌نها به‌شێکی هاوێنه‌ی چاو تووشی لێڵ بوون دێت، به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی کات به‌شی فراوانتری هاوێنه‌ ده‌گرێته‌وه‌، له‌ کۆتایی دا ده‌بێته‌ هۆی تێکدانی بینین. نیشانه‌کانی؛

بینینی ته‌ماوی و ڕه‌شکه‌ و پێشکه‌

هه‌ست کردن به‌ خراپ بوونی بینی له‌ کاتی شه‌ودا

هه‌ستیار بوون بۆ ڕووناکی

پێویستی بۆ ڕووناکی به‌هێز بۆ خوێندنه‌وه یاخود له‌ کاتی کارکردن

زۆر گۆڕینی چاویله‌

خێل بوون له‌ یه‌ک چاو

 

هۆیه‌کانی دروست بوونی

ئاوی سپی ده‌کرێت له‌ یه‌ک چاو ڕووبدات یاخود هه‌ردوو چاو. له‌ زۆربه‌ی جاره‌کاندا هه‌دوو چاو تووش ده‌بێت. هۆیه‌کانی دروست بوونی بریتین؛

به‌ساڵاچوون به‌ربڵاوترین هۆکاری تووش بوونه‌ به‌ نه‌خۆشی ئاوی سپی. جگه‌ له‌ پیری هۆکاری تریش هه‌ن له‌وانه‌ی زگماکی بێت وه‌ک له‌ منداڵی تازه‌ له‌دایک بوو یاخود له‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی منداڵی دروست ببێت. ئاوی سپی زگماکی هه‌روه‌ک ده‌وترێت که‌ کاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر بینین ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستنیشان بکرێت و چاره‌سه‌ربکرێت.

 

هۆکاری مه‌ترسیدار

هه‌موو که‌سێک ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه‌ به‌ ئاوی سپی له‌به‌ر به‌ساڵاچوون. جگه‌ له‌ ته‌مه‌ن هۆکاری مه‌ترسیداری تریش هه‌ن وه‌ک؛

نه‌خۆشی شه‌کره‌

بۆماوه‌ و مێژووی خێزانی

نه‌شته‌رگه‌ری چاو

ده‌رمان به‌تایبه‌تی ستیڕۆید بۆ ماوه‌ی درێژ

به‌رکه‌وتن به‌ مادده‌ی تیشکده‌ر

جگه‌ره‌کێشان

 

که‌ی ڕاوێژی پزیشک بکرێت؟

ده‌ستنیشان کردنی ئاوی سپی زۆر ئاسانه‌ ئه‌گه‌ر خۆ به‌ پزیشک نیشان بدرێت. به‌ پێویست ده‌زاندرێت سه‌ردانی پزیشک بکرێت ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی ئه‌م نه‌خۆشی هه‌ستپێکرا. جگه‌ له‌مه‌ش پێویسته‌ پێش ته‌مه‌نی 65 ساڵی هه‌موو دوو ساڵێک ڕاوێژی پزیشک بکرێت و دوای ته‌مه‌نی 65 ساڵی هه‌موو ساڵێک پشکنین بکرێت.

 

 

خۆپاراستن

خۆ نیشاندان به‌ پزیشک به‌شێوه‌ی ڕێک و پێک وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسکراوه‌ کلیلی خۆپاراستنه‌. هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێکی تریش هه‌ن پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێن بۆ خۆپاراستن؛

وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان

خواردنی خۆراکی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ. زۆر له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ بخۆ

خۆت بپارێزه‌ له‌ به‌رکه‌وتن له‌ تیشکی خۆر

گرنگی به‌ ته‌نروستیت بده‌. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌کره‌ت هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ڕێک و پێکی چاودێری خۆت بکه‌ی و چاره‌سه‌ری وه‌ربگری

     

      

ڕێبه‌ری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان

پزیشک بۆ هه‌موان www.pzishk.com  مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2009©

Make a Free Website with Yola.