|
نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز به‌شێک نیه له به‌ساڵاچوون، به‌ڵام ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون هۆکاری مه‌ترسی دارن بۆ تۆ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه. 5% خه‌ڵکی ته‌مه‌نیان له نێوان 65-74 ساڵی تووشی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز ده‌بن، له کاتێکدا به نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان سه‌روو 85 ساڵه تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چاکبوونه‌وه نیه بۆ نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز، به‌ڵام چاره‌سه‌ری
له‌وانه‌یه جۆری ژیان باشتر بکات. نیشانه‌کانی؛ نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز له‌وانیه ده‌ست پێ‌بکات به له‌ده‌ستانێکی که‌می بیر
و تێکچوون، به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی تێکچوونێکی نه‌گه‌ڕاوه‌ی مێشک و بیر
به شێوه‌یه‌ک ده‌بێته هۆی تێکدانی توانای که‌سه‌که بۆ به‌بیرهاتنه‌وه و
فێربوون و خه‌یاڵکردن و لێکدانه‌وه. له ده‌ستدانی بیر هه‌موو که‌سێک جار و بار تووشی له بیر چوونه‌وه ده‌بێت، شتێکی ئاسایییه
ئه‌گه‌ر له کوێ کلیلی ئۆتۆمۆبێله‌که‌ت داناوه یاخود له‌بیر کردنی ناوی که‌سێک که
زۆر به ده‌گمه‌نی ده‌یبینیت. به‌ڵام له‌ده‌ستدانی بیر له نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز
زۆر سه‌خته و به‌رده‌وام و له خراپ بوون دایه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که تووشی نه‌خۆشی
ئه‌لزهایمه‌رزیان هه‌یه له‌وانه‌یه؛ دووباره شته‌کان بکه‌نه‌وه زۆربه‌ی جار گفت و گۆ یاخود ژوان له‌بیر ده‌که‌ن زۆر به زۆری شوێنی شته‌کان له‌بیر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جار شته‌کان
له شوێنی ناگونجاو داده‌نێن له کۆتایدا ناوی ئه‌ندامانی خێزان له‌بیر ده‌که‌ن کێشه‌ی بیرکردنه‌وه ناتوانن به ئاسانی ووشه بدۆزنه‌وه بۆ به‌کارهێنان
له‌کاتی قسه کردن بێ ئاگایی له کات و شوێن و که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناتوانی کێشه‌کانی ڕۆژانه‌ی خۆی حه‌ل بکات ناتوانی ئیش و کاری خێزان به‌ڕێوه‌ببات گۆڕانی که‌سایه‌تی؛ بێ میزاجی تێکدانی بارودۆخی که‌سانی تر که‌له‌ڕه‌ق بوون خه‌مۆکی دڵ ته‌نگی تووڕبوون هۆیه‌کانی
دروست بوونی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز؛ تاکو ئێستا هۆی تووش بوون به‌نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز به ته‌واوی نه‌زاندراوه،
به‌ڵام زانیان هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بۆماوه و شێوازی ژیان و هۆکاری ژینگه. هۆکاری مه‌ترسی دار بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز؛ به ساڵاچوون، دوای 65 ساڵی، پێش 40 زۆر ده‌گمه‌نه به‌ڵام ده‌کرێت تووش
ببێت. بۆماوه، مێژووی نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز له خێزان، هه‌بوونی نه‌خۆشیه‌که
له که‌سانی نزیک. ڕه‌گه‌ز، ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن. هه‌بوونی کێشه‌ی مێشکی و بیری. شێوازی ژیان، هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک (به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و کۆلیستڕۆڵ،
نه‌خۆشی شه‌کره‌یه‌کی کۆنتڕۆڵ نه‌کراو) ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشیه‌که زیاد
ده‌که‌ن. خۆپاراستن
له نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز؛ تاکو ئێستا ڕێگایه‌کی سه‌لمێندراو نیه بۆ خۆپارستن له نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز،
به‌ڵام گۆڕانکاری له شێوازی ژیان مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز که‌م ده‌کاته‌وه. شێوازێک ژیانی ته‌ندروست یارمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی ڕوودانی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز
ده‌دات. وه‌ک؛ خۆراکی ته‌ندروست بخۆ؛ زۆر میوه و سه‌وزه بخۆ، گۆشتی ماسی و
باڵنده بخۆ له جیاتی گۆشتی سوور "ئاژه‌ڵ"، دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو بخۆ، ئه‌و
خۆراکه ڕووکیانه بخۆ که ده‌وڵه‌مه‌ندن له پڕۆتین وه‌ک "گوێز و باوی و
بقولیات و بازالیا..هتد"، ڕۆنی زه‌یتون بخۆ له جیاتی ڕۆنی تێرکراو. وه‌رزش به له‌شت بکه؛ وه‌رزش به مێشکت بکه؛ هه‌رده‌م بخوێنه‌وه و فێربه، پاراستنی
ساغی مێشک یارمه‌تی دورخستنه‌وه‌ت ده‌دات له تووش بوون به نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز. ده‌فته‌رێکی یاداشتی ڕۆژانه هه‌ڵبگره؛ ڕووداوه‌کان تۆمار
بکه، نه‌ک ته‌نها ئه‌وانه‌ی که دێن و به‌ڵکو ئاوانه‌ی که ڕۆیشتووشن. |
پزیشک
بۆ هه‌موان www.pzishk.com مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه 2009©