سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کانی نه‌مانی ماوه‌ی بێ نوێژی – نه‌مانی عاده نه‌مای ماوه‌ی بێ نوێژی له‌وانه‌ی ڕووبدات له کاتی هه‌رزه‌کاری یاخود
دواتر. نه‌مانی ماوه‌ی بێ نوێژی سه‌ره‌تایی بریتیه له نه‌بوونی هیچ ماوه‌یه‌کی
بێ نوێژی له ته‌مه‌نی 16 ساڵی. نه‌مانی ماوه‌ی بێ نوێژی دووه‌می بریتییه له‌وه‌ی
که تۆ پێشتر ماوه‌که‌ت هه‌بووه به‌ڵام بۆ هه‌ر هۆیه‌ک بێت ماوه‌که‌ت نه‌مێنێت.
له کاتی نه‌مانی ماوه یه‌کم شت که تۆ بیری لێبکه‌یه‌وه بریتییه له دووگیانی،
به‌ڵام گه‌لێک له لێکدانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر نه‌مانی ماوه‌ی بێ نوێژی. نه‌مانی ماوه بریتیه له نیشانه نه‌ک نه‌خۆشی. نه‌مانی ماوه زۆر که‌م
له ئه‌نجامی بارێکی سه‌خته‌وه ڕووده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش وه‌ستانی ماوه و نه‌زانینی
هۆیه‌که‌ی بێزارکه‌ره و خه‌مبارکه‌ره. به‌ڵام په‌نجه مه‌نێ به دووگمه‌ی خه‌مباری،
به‌هۆی چه‌ند پشکنینێکی که‌م و مێژووی کێشه‌که‌ت ده‌تواندرێت ڕه‌گی کێشه‌که
بدۆزرێته‌وه، به‌مه‌ش چاره‌سه‌رکردنی دروستکه‌ری کێشه‌که ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی
باره‌که. هۆکاره‌کانی؛ جۆری سه‌ره‌تایی؛ ئه‌م جۆره زۆر ده‌گه‌مه‌نه، زیاتر هۆکاره‌که‌ی بۆماوه
و هۆرمنیه. جۆری دووه‌می؛ هۆکاره‌کانی زۆرن، وه‌ک دووگیانی، حه‌بی دژیسکپڕبوون، یاخود
شیردانی مه‌مک به ساوا، په‌ستانی ده‌رونی، هه‌ندێک جۆری ده‌رمان، نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها
ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆن. که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر تۆ هیچ ماوه‌یه‌کی بێ نوێژیت نه‌بوو، وه تۆ ته‌منت گه‌یشته 16
ساڵ. ئه‌گه‌ر تۆ پێشت ماوه‌ت هه‌بوو، به‌ڵام 3 ماوه یاخود زیاترت نه‌بینی. گۆڕانکاری له‌ژیان و چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه؛ باشترین ڕێگا بۆ دووربوون له پچپچڕی له سوڕی بێ نوێژی بریتییه له
پارێزگاری کردنی له شێوزێکی ژیانی ته‌ندروست؛ خۆراکی ته‌ندروست، وه‌رزش، کێشێکی ته‌ندروست. هه‌وڵ بده هاوسه‌نگی په‌یدا بکه‌یت له نێوان ئیش و کار و پشوو و خۆشگوزه‌رانی. خۆت
به دووربخه له خه‌مۆکی و په‌ستانی ده‌روونی. |