سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌کان بێ نوێژی به ئازار بریتیه له ئازارێکی نادیار یاخود وه‌ک لێدانی دڵ له به‌شی خواره‌وه‌ی
زگ. گه‌لێک له ئافره‌تان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئازاره ده‌بنه‌وه له پێش یاخود له
کاتی ماوه‌ی بێ نوێژیان. بۆ هه‌ندێک له ئافره‌تان ئه‌م ئازاره زۆر سه‌خته، به‌ڵام
بۆ هه‌ندێکی تر ته‌نها شتێکی بێزارکه‌ره و هیچی تر نا. بێ نوێژ به ئازار دوو جۆری هه‌یه،
جۆری سه‌ره‌تایی که له دوای 6 مانگ بۆ ساڵێک له بینینی یه‌که‌مین ماوه‌ی
بێ نوێژی ڕووده‌دات، ئه‌م جۆره ناته‌واوی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ نیه. به‌ڵام جۆری
دوومی زیاتر هۆکاره‌که‌ی ناڕێکی جه‌سته‌یییه "ناڕێکی منداڵدان". بۆ
جۆری سه‌ره‌تایی هه‌ندێک پێوه‌ر هه‌یه ده‌تواندرێت به‌هۆیه‌وه ئازاره‌که که‌م
بکرێته‌وه ، هه‌روه‌ها به به‌ساڵاچوونی ته‌مه‌ن ئه‌م ئازاره که‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام بۆ جۆری دووه‌می ده‌بێت کێشه سه‌ره‌کیه‌که‌ی
چاره‌سه‌ر بکرێت. هه‌ندێک جار له‌گه‌ڵ بێ نوێژی به ئازار ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌بێت؛ هێڵنج و ڕشانه‌وه شل بوونی پیسایی ئاره‌قه‌کردن گێژبوون هۆکاری مه‌ترسیدار؛ ته‌مه‌ن بچووکتربێت له 20 ساڵی زۆو ده‌ستپێکردنی ماوه‌ی هه‌رزه‌کاری – 11 ساڵی یاخود بچووکتر په‌ستانی ده‌ردوونی و خه‌مۆکی هه‌وڵی دابه‌زاندنی کێش – ئه‌و ئافره‌تانی که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ
20 ساڵییه ئه‌گه‌ر هیچ منداڵی نه‌بووبێت جگه‌ره‌کێشان که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟ ئه‌گه‌ر جۆری بێ نوێژی به‌ئازاره‌که جۆری سه‌ره‌تایی بێت ئه‌وا ناشێت هیچ
کێشه‌یه‌ک هه‌بێت. به‌ڵام جۆری دووه‌می بێت واته ئه‌گه‌ر ژئازه‌که ژیانی تێکدایت
له‌چه‌ند ڕژێکدا یاخود تۆ به‌نه‌مه‌ن بوویت و تووشی ئازار بوویت ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی
پزیشک بکرێت. چاره‌سه‌ی له ماڵه‌وه و گۆڕانکاری له‌شێوازی ژیان؛ گه‌لێک
له ڕێگا هه‌یه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاری جۆری سه‌ره‌تاییه‌که (جۆری دووه‌میه‌که
پێویست به سه‌رادنی پزیشک و چاره‌سه‌ر هه‌یه). له‌کاتی ده‌ستپێکردنی ئازاره‌که
حه‌مامێکی گه‌رم له‌وانه‌ی ئازاره‌که که‌م بکاته‌وه. هه‌ندێک ڕێگای تر وه‌ک وه‌رزشکردن
به ڕێک و پێکی (وه‌رزشکردن ده‌بێته هۆی ده‌رچوونی مادده‌یه‌ک ه‌ک ئازارکوژی
سروشتیه)، هه‌روه‌ها پشوودان گرنگه. |
