نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن
بریتیه‌ له‌ بوونی که‌م و کوڕی له‌ پێکهاتنی دڵ و لووله‌ گه‌وره‌کانی خوێن له‌ منداڵی تازه‌ بوو. زۆربه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان، یان ڕێگرن له‌ ڕۆیشتنی خوێن به‌ناو دڵ و لووله‌کان یاخود ده‌بنه‌ هۆی ڕۆیشتنی خوێن به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕێک له‌ناو دڵدا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێکی تریان ده‌بێته‌ هۆی کێشی لێدانی دڵ تێکبدات. که‌م و کوڕی له‌ دڵ له‌‌ باوترین نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کان ده‌ژمێردرێت، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ هۆکاره‌کانی مردنی منداڵی که‌م و کوڕ ده‌ژمێردرێت.
له‌ هه‌ر 124 منداڵی تازه‌ بوو یه‌کێکیان تووشی نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ دڵ ده‌بێت. ساڵانه‌ 40 هه‌زار منداڵ له‌ دایک ده‌بن و نه‌خۆشی زگماکی دڵیان هه‌یه‌، له‌مانیش 4 هه‌زاریان ساڵێک ناژین.
که‌م و کوڕی له‌ دیواری نێوان هه‌ردوو گوێچکۆڵه‌ به‌ باوترین جۆری نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵی ده‌ژمێردرێت، به‌ نزیکه‌ی سێیه‌کی هه‌موو نه‌خۆشیه‌ زگماکه‌یه‌کانی دڵ و لوولوکانی خوێن پێکده‌هێنێت.

- هۆیه‌کانی دروست بوون
- تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن
- جۆره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ لووله‌کانی خوێن




هۆیه‌کانی دروست بوونی نه‌خۆشیه‌ زگماکه‌یه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن:
هۆی دروست بوونی زۆربه‌ی که‌م و کوڕیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن به‌ته‌واوی نه‌زاندراوه، له‌وانه‌یه‌ هۆیه‌کی بۆماوه‌ ‌بێت، له‌وانه‌شه‌ هۆکاره‌کانی ژینگه‌ (وه‌ک تووش بوونی دایک به‌ خوریکه‌ له‌کاتی دووگیانی، یاخو وه‌رگرتنی ده‌رمان و کحول له‌ کاتی دووگیانی، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێک هه‌بوونی هه‌ندێ نه‌خۆشی له‌ دایک له‌کاتی دووگیانی وه‌ک شه‌کره‌ ) به‌رپرسیار بن له‌ دروست بوونی که‌م کوڕیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن


تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیی نه‌خۆشیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن:
تایبه‌تمه‌ندیه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ جۆر و تووندی که‌م و کوڕیه‌که‌. هه‌ندێک له‌ منداڵان هیچ نیشانه‌یه‌کیان نیه‌، که‌چی ئه‌وانی تر له‌وانه‌ی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سبن، شینببنه‌وه‌، سینگ ئێشه‌ هه‌بێت، ببورێنه‌وه‌، تووشی نه‌خۆشیه‌کانی سینگ بن، گه‌شه‌یان لاوازه‌، خواره‌دنیان که‌مه‌.


جۆره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی که‌م و کوڕیه‌ زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن:
1. بوونی خوێنبه‌رێک له‌ نێوان شاخوێنبه‌ر و سی خوینهێنه‌ره‌کان دوای له‌دایک بوون؛ ئه‌م خوێنبه‌ر له‌کاتی دروست بوونی کۆرپه‌له‌ له‌ ناو سکی دایک، ئه‌م خوێنبه‌ره‌ دوای له‌دایک بوون به‌ چه‌ند سه‌عاتێک یان ڕۆژێکی که‌م داده‌خرێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار داناخرێت. ئه‌م باره‌ له‌م منداڵانه‌ زۆره‌ که‌ زووتر له‌ دایک ده‌بن له‌ کاتی خۆیان.
2. دروست نه‌بوون؛ بریته‌یه‌ له‌ ته‌واو دروست نه‌بوونی دڵ، که‌ یان گوێچکه‌ڵه‌ی ڕاست یان چه‌پ به‌ته‌واوی دروست نابێت.
3. که‌م و کوڕی له‌ دروست بوونی دیواری نێوان لای ڕاست و لای چه‌پی دڵ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێکه‌ڵ بوونی خوێن له‌لای چه‌پ بۆ لای ڕاست

>>> گه‌ڕانه‌وه‌ >>>

© مافی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزراوه‌ 2008 www.pzishk.com پزیشک بۆ هه‌موان 
Make a Free Website with Yola.